دەستەی دەسپاکی: وەزیری دارایی هەرێم دو دۆسیەی گەندەڵی بۆ ناردوین

KNN : Kurdish News Network
01:03 - 28/01/2020
کوردستان
ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی لە هەرێمی کوردستان
+
-

سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەزیرى دارایى دو دۆسیەى گەندەڵى رەوانەى دەستەکەیان کردوە.


لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا کە رێکخراوى ستۆپ بە پشتیوانى سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموکراسی (NED)، تایبەت بە بڵاوکردنەوەى راپۆرتى هەڵسەنگاندن و چاودێرى ئامادەى کردبو، ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی لە هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمدا، وەزیری دارایی و ئابوری دو دۆسیەی گەندەڵی ئاڕاستەی دەستەکەیان کردوە بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچون.

 

ئاماژەى بەوەکرد، یەکێک لە پایەکانی چاکسازیی لە هەرێمی کوردستان روبەڕوبونەوەی گەندەڵییە، چونکە گەندەڵیی هەڕەشە لە سەقامگیری دەکات.

 

سەرۆکی دەستەی دەسپاکی رایگەیاند، لەئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی راپۆرتی تایبەت بە خۆیانن لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی و هەروەها راپۆرتی تایبەت بۆ پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئەو کەیسە گەورانەى گەندەڵی ئامادە دەکەن، کە گەورەن لە قەبارەی پارەکە و ئەو بەرپرسانەی تێیدا بەشدارن.

2090 جار خوێندراوەتەوە