وێنە.. هەڵمەتى بڕینى کارەباى زێدەڕۆ لە هەولێر دەستیپێکرد

KNN : Kurdish News Network
12:42 - 02/02/2020
کوردستان
+
-

هەڵمەتى بڕێنى زێدەڕۆیى سەر تۆڕەکانى کارەبا لە هەولێر دەستی پێکرد، وەزارەتى کارەباش رایدەگەیەنێت هەڵمەتەکە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.

وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێم بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ یەک شەممە (2/2/2020) لە شارى هەولێر هەڵمەتى بڕینى زێدەڕۆیى بۆ سەر تۆڕەکانى کارەبا لە گەڕەکی مامۆستایان ( ئەمین عامەکان) و گەڕەکی (وەزیران) دەستی پێکرد، کە پێشتر راگەیەنرا هەڵمەتەکە لەو گەڕەکانەوە دەست پێدەکەن کە قەبارەی خانووەکانیان گەورەیە و لەناو کۆمەڵگەدا بە دەستڕۆشتوو ناو دەبرێن.

وەزاەرتى کارەبا ئەوەشى خستوەتەڕوو، هەڵمەتی بڕین و نەهێشتنی سەرپێچیەکانی کارەبا سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە، دوای ئەوەی لەماوەی دوو مانگی رابردوودا کارئاسانی بۆ ژمارەیەکی زۆری ئەو هاوبەشانەی کارەبا کرا کە کێشە و گرفتیان لە پێوەرەکانی کارەبادا هەبوو، لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵێک رێوشوێنی یاسایی و دارایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە بە زێدەڕۆیی کارەبایان راکێشاوە یاخود دەستکاری پێوەرەکانیان کردووە.

 

1368 جار خوێندراوەتەوە