روفاتی 171 ئەنفالکراو دەگەڕێنرێتەوە هەرێم

KNN : Kurdish News Network
09:05 - 09/02/2020
کوردستان
+
-

بڕیارە ڕووفاتی 171 ئەنفالکراو بگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان و لە چەمچەماڵ بەخاک بسپێردڕێن.

 

هابیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ بە دیجیتاڵ میدیای KNN راگەیاند، لە ئێستادا ئامادەکارییەکانیان دەستپیکردووە بۆ هێنانەوەی رووفاتی 171 ئەنفالکراو کە لە گۆرەبەکەمەڵەکانی تەڵعەت ئەلشەیخییە لە سەماوە بوون.


وتیشی، ئەو ڕوفاتانە دوای ئەوەی ئەمساڵ گۆڕەکانیان لە شاری سەماوە هەڵدرایەوەلە ئێستادا پشکنینی DNA بۆ سەرجەم ڕووفاتەکان لە شاری بەغداد تەواو بووە، دوای ئەوەی ئامادەکارییەکانیان تەواوکرد دەیانگەڕێننەوە و لە چەمچەماڵ بەخاکیان دەسپێرن.


باسی لەوەشکرد، لەو 171 ڕووفاتە 97 کەسیان ژنن و 72 یان منداڵن، بەدەر لەم ڕوفاتانەش تا ئێستا چەند جارێک ڕووفاتی ئەنفالکراوانیان گەڕاندۆتەوە بۆ دوکان و گەرمیان و چەمچەماڵ.

 

پێشتریش ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاندبوو،، بەدواداچوونی بۆ پشکنینی 171 ڕوفاتی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی سەماوە کردووە،بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری کاری پشکنین بۆ ڕوفاتەکان تەواو بووە، ئاگاداری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و دامەزراوەی شەهیدانی بەغدا دەکەن بۆ ئەوەی ئەو کارانەی ماوە ئەنجامبدرێن.

1044 جار خوێندراوەتەوە