تورکیا.. (13) کۆچبەر رەقبونەوە

KNN : Kurdish News Network
09:48 - 09/02/2020
کوردستان
+
-

بەهۆى خراپى کەش و هەوا، (13) کۆچبەر لەسنورى باکورى کوردستان رەقبونەوە و تائێستاش تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.

رۆژنامەى هاڤار کە رۆژنامەیەکى ناوخۆییە لە پارێزگاى وانى باکورى کوردستان بڵاویکردەوە، لەسەر سنورى باکورى کوردستان لە ناوچەى ئەبێخ (13) کۆچبەر لە کاتى هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بۆ ناو خاکى تورکیا، بەهۆى سەرماوە رەقبونەتەوە و گیان لەدەستداوە.

بەپێى زانیاریەکانى رۆژنامەکە، (10) کەس لەو کۆچبەرانە هاوڵاتى ئەفغانین و سێ کەسیان خەڵکى کۆبانێى رۆژئاواى کوردستانن.

رێکخراوى مافى مرۆڤى تورکیا لقى وان رایگەیاندوە، بەشێک لە کەسوکارى کۆچبەرەکان پەیوەندیان پێوەکردون و داوایان کردوە کەسوکاریان بدۆزرێتەوە و تەرمەکانیان رادەست بکرێتەوە.

محەمەد ئەمین بیلمەز پارێزگارى وان لەوبارەیەوە رایگەیاندوە، هێزە فریاگوزاریەکانى ناوچەکە ئاگادارکراونەتەوە بۆ گەڕان و دۆزینەوەى تەرمەکان، بەڵام بەهۆى خراپى کەش و هەواى ناوچەکە لەئێستادا ناتوانن پرۆسەى گەڕان و پشکنین ئەنجام بدەن.

1366 جار خوێندراوەتەوە