سبەینێ لە تاران نوێژی هەینی ئەنجام نادرێت

KNN : Kurdish News Network
06:50 - 27/02/2020
جیهان
+
-

بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاردرا سبەینێ لە تاران نوێژی هەینی ئەنجام نەدرێت.

ناوەندی رێکخستنی نوێژی هەینی لە تاران رایگەیاند، بە بڕیاری لیژنەی دیاریکردنی سیاسەتی وتاربێژانی ئێران، سبەینێ لە تاران نوێژ و وتاری هەینی ئەنجام نادرێن.

دوێنێش سەعید نەمەکی وەزیری تەندروستی ئێران وتی، لەو ناوچانەی کە بەشێوەیەکی زۆر ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبووەتەوە، نوێژی هەینی ئەنجامنادرێت.

تا ئێستا لە ئێران ٢٤٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

1027 جار خوێندراوەتەوە