ئێران 3 ڕۆژ پشووى فه‌رمى له‌ قوتابخانه‌كان ڕاگه‌یاند

KNN : Kurdish News Network
04:54 - 28/02/2020
جیهان
+
-

حكومه‌تى ئێران ماوه‌ى سێ ڕۆژ له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ ده‌كاته‌ پشوو، ئه‌وه‌ش وه‌ك ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌و وڵاته‌دا.

 

 

 ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران، به‌مه‌به‌ستى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ سبه‌ینێوه‌ ڕۆژى شه‌ممه‌ تاكو ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ى كرده‌ پشوى فه‌رمى.

 

به‌ پێی دواین ئامار كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه‌، ژماره‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا گه‌یشتۆته‌ 388 كه‌س و ژماره‌ی ئه‌وانیش به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 34 كه‌س. 

964 جار خوێندراوەتەوە