كه‌سێكى دیكه‌ له‌ عیراق توشى كۆرۆنا بوو

KNN : Kurdish News Network
08:09 - 28/02/2020
عێراق
+
-

وەزارەتی تەندروستی عێراق، تۆمارکردنی دووەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە بەغدا راگەیاند، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە عێراق تووشی ڤایرۆسەکە بوونە، بەرزبوویەوە و گەیشتە هەشت کەس.

 


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق ڕایگه‌یاند، كه‌ كه‌سێكى دیكه‌ له‌ به‌غدا توشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بووه‌ و  كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى توشى ئه‌و ڤایرۆسه‌ بوه‌ ژنێكى ته‌مه‌ن 32 ساڵانه‌ و به‌م دواییه‌ له‌ وڵاتى ئێرانه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌. 

 

ته‌ندروستى ده‌شڵێت، نەخۆشەکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بەو نەخۆشییە کەرەنتین کراوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە وەزارەتەکەی هەموو رێککارێکی پێویستی لەوبارەیەوە گرتووەتەبەر.

 

بە تۆمارکردنی ئەم حاڵەتە، ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە عێراق تووشی ڤایرۆسەکە بوونە بەرزبوویەوە و گەیشتە هەشت کەس کە پێنجیان لە کەرکووک و دوویان لە بەغدا و حاڵەتەکەی دیکە لە نەجەف بووە و سەرجەمیان لە دوای گەڕانەوەیان لە ئێرانەوە بۆ عێراق تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە لێیان بەدیارکەوتووە.



2491 جار خوێندراوەتەوە