چین.. نەخۆشخانە هەزار قەرەوێڵەییەکە داخرا

KNN : Kurdish News Network
07:30 - 02/03/2020
جیهان
+
-

بەرپرسانی ووهان نەخۆشخانە هەزار قەرەوێڵەییەکەیان داخست، ئه‌وه‌ش دوای ئەوەی کۆتا تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکە دەرچوو و چاکبووەوە.

 

تەلەڤزیۆنی فەرمیی دەوڵەتی چین بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کۆتا تووشبوو لەو 34 کەسەی لە نەخۆشخانە هەزار قەرەوێڵەییەکە، مابوونەوە چاکبووە و دەرچوو ئەوەش دوای ئەوەی رێژەی تووشبوون بەشێوەیەکی بەرچاو لەو شارە و هەرێمی هوبی هاتەخوارەوە. 

 

ووهان سەنتەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە و زۆرترینی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە لەو شارەی چینن کە 11 ملیۆن کەسی لێنیشتەجێبوون. 


له‌ چوارچێوه‌ى ڕێكاره‌كان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ووهان 16 نەخۆشخانەی دروستکرد و 13 هەزار تەختی خەواندنی نەخۆشی بۆ نەخۆشخانەکانی زیادکرد، دوای ئەوەش ژمارەی تەختی خەواندنی نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی ووهان لە پێنج هەزارەوە بۆ 23 هەزار زیادیکردووە. 
 

10630 جار خوێندراوەتەوە