تووشبوانی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا ١٠ هەزاری تێپەڕاند

KNN : Kurdish News Network
05:02 - 11/03/2020
جیهان
+
-

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئیتاڵیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دە هەزار کەسی تێپەڕاند.

 
ئەمڕۆ ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا گەیشتە ١٠ هەزار و ١٤٩ کەس و دووەم وڵاتە لە دوای چینەوە، بۆ زۆری ژمارەی تووشبووان.


تاکو ئێستا لە ئیتاڵیا، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرناوە ٦٣١ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

جۆزیبی کۆنتی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا باسی لەوەکرد، بە نیازن ٢٥ ملیار یۆرۆ بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخان بکەن.


سەرەتای ئەم هەفتەیە ئیتاڵیا کەرەنتینەی لە سەرتاسەری وڵاتدا راگەیاند، سەرۆک وەزیرانیش داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی کرد، لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و وتیشی "من لە ماڵەکەمدا دەمێنمەوە."

1181 جار خوێندراوەتەوە