هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد

KNN : Kurdish News Network
10:49 - 30/05/2021
کوردستان
+
-

خولی چوارەمى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد و لیژنەیەکی بێلایەن سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە،  قۆناغى یەکەمى پرۆسەى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لە قەزاى ماوەت بەڕێوەدەچێت و هەڵبژاردن بۆ  دەستەى بەڕێوەبەرى بازنە و رایەڵەکان و هەڵبژاردنى نوێنەرانى دووەمین کۆنفرانسى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان ئەنجامدەدرێت.

 

قۆناغى دووەمى هەڵبژاردنەکە، هەڵبژاردنى دەستەى بەڕێوەبەرى ئەنجومەنى قەزاکانە و لە دواى قۆناغى یەکەم ئەنجام دەدرێت.

 

بەپێى راگەیەنراوى ژورى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆران، سەرجەم پرۆسەی هەڵبژاردنەکە لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیاری بێلایەنەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

 

فۆتۆ/ بریار نامیق

1150 جار خوێندراوەتەوە