دوکاندارەکەی سنە: داوای لێبوردنتان لێدەکەم

KNN : Kurdish News Network
12:37 - 03/12/2022
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە
+
-

ئەوکەسەی لە سنە بە گوێز و شیرینی پێشوازیی لە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران کرد، داوای لێبوردن دەکات و داوا لە خەڵکی کوردستان و کەسوکاری کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان دەکات بیبورن.

 

هەواڵ:KNNC

رۆژی پێنجشەممەی رابردو ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، سەردانی شاری سنەی کردو دوکاندارێکی کورد بە گوێز و شیرینی پێشوازی لێکرد، ئەم پێشوازیە نارەزایی زۆری لێکەوتەوە .

دواتر دوکاندارەکە لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا داوای لێبوردنی لە خەڵکی کوردستان کرد و داواشی لە کەسوکاری کوژراوەکان کرد بیبورن.


ماوەی 77 رۆژە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە ئێران بەردەوامە و بە پێی ئامارەکان تا 77 رۆژ ناڕەزایەتییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لانیکەم 114 کەس کوژراون و هاوکات لە ژمارەی کوژراوانی سەرتاسەری ئێران گەیشتوەتە 469 کەس.

4590 جار خوێندراوەتەوە