لەبەرژەوەندی خاوەن كارەكان... وەزارەتی کاروكاروباری كۆمەڵایەتی بڕیاری لێخۆشبونی دەرکرد

KNN : Kurdish News Network
06:33 - 11/09/2024
کوردستان
+
-

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیاری لێخۆشبونی بەرێژەی (100%) بۆ قەرزە کەڵەکەبوەكانی خاوەن کارەکان دەركرد.

هەواڵ: (KNNC)


لەنوسراوی ژمارە (818)ـی ئەمڕۆ چوارشەممە (2024/9/11)ـی وەزارەتی کار و کاروباری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردوەتەوە؛ پاڵپشت بە ئەو دەسەڵاتەی بە وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دراوە، بەبڕیاری ژمارە (244) لێخۆشبونی سزای دواكەوتنی كەڵەكەبو بەرێژەی لە (100%)ـی سەر خاوەن كارەكان داوە.

 

لە نوسراوەكەدا كەلەلایەن کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە واژۆ كراوە، رونكراوەتەوە؛ لێخۆشبونەکە تایبەتە بە بەشداربوانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و لەڕۆژی دەرچونی فەرمانەکەوە تا رۆژی (2024/10/31) دەچێتە بورای جێبەجێ كردنەوە.

 

وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی ئەوەشخستوەتەڕو، فەرمانەكە لە رۆژی (2024/9/5) كە رۆژی وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانە، دەچیتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

1955 جار خوێندراوەتەوە