خوێندنی باڵا: لەچەند رۆژی داهاتودا زانكۆلاین كارا دەكرێت

KNN : Kurdish News Network
07:49 - 17/09/2024
کوردستان
+
-

ژمارەی دەرچوانی قۆناغی (12)ـی ئامادەیی بە هەرسێ بەشی زانستی و وێژەیی و پیشەییەوە (55) هەزار و (720) خوێندكارن و وەزارەتی پەروەردە رادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كردوە، هاوكات لە چەند رۆژی داهاتودا زانکۆلاین کارا دەکرێت.

هەواڵ: (KNNC)

 

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم لە بڵاویكردەوە؛ بەمەبەستی کارکردن لە چوارچێوەی سیستمی زانکۆلاین بۆ خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگەکان، نمرەی دەرچوانی قۆناغی (12)ـی ئامادەیی بە هەرسێ بەشی زانستی و وێژەیی و پیشەیی کە ژمارەیان (55) هەزار و (720) دەرچوە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە رادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرا، كە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە ژمارەی دەرچوانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی لە ئەمساڵدا بە بەراودر بە ساڵی ڕابردو (19) هەزار دەرچو زیادی کردوە.

 

وەزارەتەكە رایگەیاندوە، لەئەمڕۆ بەدواوە ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتیەکان کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ئاراستەی ئێمە کراون کارییان لەسەر دەکرێت و ئامادەکارییەکان دەست پێدەکرێن بۆ ئەوەی لە زوترین کات پرۆسەی پێشکەش کردن بۆ زانکۆکان لەڕێگەی سیستمی زانکۆلاینەوە دەست پێ بکات.

 

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە كە، دەرچوانی قوناغی (12)ـی ئامادەیی بەشی زانستی ژمارەیان لە (41) هەزار و (277) خوێندكارە، دەرچوانی بەشی وێژەیی ژمارەیان لە (13) هەزار و (541) دەرچو هەروەها دەرچوانی بەشی پیشەیی ژمارەیان (902) خوێندكاری دەرچوە، ئەمە بێجگە لە دەرچوانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان.

73 جار خوێندراوەتەوە