"پەیامەكەمان بە توركیا گەیشت و دەبێت بیری لێ بكاتەوە"

KNN : Kurdish News Network
05:39 - 29/08/2024
عێراق
+
-

بەخستە خوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە كەركوك، عێراق پەیامێكی بەهێزی ئاڕاستەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و توركیا دەكات و ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت: با توركیا بەباشی بیر لە پەیامەكە بكاتەوە.

هەواڵ: (KNNC)


عەلی بەنداوی، ئەندامی لیژنەی بەرگری و ئاسایشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بەخستە خوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەی توركیا لە كەركوك، عێراقییەكان پەیامێكی بەهێزیان ئاڕاستەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و توركیا كردوە كە عێراقییەكان توانانی پاراستنی ئاسمانی وڵاتی خۆیان هەیە و بۆ بەرگری كردنیش لەوڵات پێویستان بە هێزی بێگانە نەماوە.

 

ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە تورکیا كرد كە؛ بەباشی بیر لە پەیامی عێراقییەكان بكاتەوە و دەسبەجێ پێشێلکارییەکانی بۆسەر خاك و ئاسمانی وڵات رابگرێت.

 

بەنداوی رونیشیكردەوە؛ ویشی عێراق و عێراقییەكانە كە نایانەوێت پەیوەندییەكانیان لەگەڵ وڵاتانی جیهان بەگشتی و بەتایبەتی دراوسێكان تێكبدەن و هەمیشە خۆی لە كێشە و ململانێكانیش دور دەخاتەوە، بەڵام لایەنی توركی عێراق ناچار دەكات بڕیای دیكە بدات.

دوای روداوی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا، فەریق عەبدولسەلام حەمودی، جێگری فەرماندەی بەرگری ئاسمانی ئاشکرایکرد، بەرگری ئاسمانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیایان لە ناوچەی چیمەنی سەر بە پارێزگای كەركوك بە ئامانج گرتوە كە لە ئاراستەی پارێزگای سلێمانییەوە بەرەو پارێزگاكە هاتوە.

940 جار خوێندراوەتەوە