لە روبەڕوبونەوەی باندێکی مەترسیداردا کارمەندێکی هەواڵگری کوژرا

KNN : Kurdish News Network
01:23 - 30/08/2024
عێراق
+
-

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە ڕوبەروبونەوەیەکی چەکداریدا لە نێوان هێزێکی هەواڵگری عێراق و گروپێکی چەکداریدا لە قەزای شەنافیە لە پارێزگای دیوانییە، کارمەندێکی ھەواڵگری بەناوی (ح. ح.ب) کوژرا.

 

هەواڵ:KNNC

سایتی سۆمەرییە نیوز بڵاویکردەوە، یەکێک لەو تاوانبارانەی دەستگیر کراوە بە ناوی (رەحیم فەنر) کە یەکێکە لە داواکراوەکانی  پارێزگای دیوانیە و ماوەی (10) ساڵە بوەتە هۆی دڵەڕاوکێ لە ناوچەکە و تۆمەتبارە بەکوشتنی چەندین کەس و وەرگرتنی سەرانە لەھاوڵاتیان.

 

لەئێستادا ھێزێکی زۆری ئەمنی گەمارۆی قەزاکەیان داوە و ئۆپراسیۆنی راستەوخۆی ئەمنی دەستیپێکردە بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە کارمەندەکەی ھەواڵگریان کوشتوە و ئاماژەیان بەوەشداوە سێ تاوانباری دیکە بریندارکراون و لە هەوڵی دەستگیرکردنیاندان.

749 جار خوێندراوەتەوە