عێراق قەرزێكی دیكە بۆ جوتیاران دابین دەكات

KNN : Kurdish News Network
04:16 - 06/09/2024
عێراق
+
-

عێراق قەرزێكی دیكە بە جوتیاران دەدات كە رێژەی سودەكەی تەنها لە (2%) دەبێت وتەبێژەی وەزارەتی كشتوكاڵیش دەڵێت: لە داهاتویەكی نزیكدا رادەگەیەنرێت.

 

هەواڵ: (KNNC)

 


محەمەد خەزعەلی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند: بۆ گرنگی دان بە كەرتی كشتوكاڵ و هاوكاری كردنی جوتیان، وەزارەتەكەی بڕیاری داوە لە ئەو بودجەی بۆیان تەرخانكراوە بڕێك قەرز بۆ جوتیاران دابین بكات.

 

 

وتیشی: پێشتر و بەپشیتوانی بانكی ناوەندی و لەڕێگەی بانكە كشتوكاڵییەكانەوە قەرز بەجوتیاران دراوە، بەڵام رێژەی سودەی بەرزە بۆیە بەشێك لە جوتیاران سودیان لە ئەو قەرزە نەبینیوە.

 

 

وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، دوای گفتوگۆ و بەدواداچونی ورد، وەزارەتەكەی بڕیاری داوە ئەو قەرزەی بۆ جوتیارانی تەرخان دەكات رێژەی سودەكەی تەنها لە (2%) بێت و جەختیش دەكاتەوە لە داهاتویەكی نزیكدا راگەیاندنی بۆ دەكرێت.

502 جار خوێندراوەتەوە