پزیشکیان بە سەردانێک دێتە بەغداد و هەولێر

KNN : Kurdish News Network
12:30 - 08/09/2024
عێراق
+
-

سەرۆککۆمارى ئێران بەسەردانێک دێتە عێراق و هەرێمى کوردستان و بڕیارە لەو سەردانەدا چەندین رێککەوتننامە لەنێوان هەردو وڵات واژۆ بکرێن.


هەواڵ:KNNC

 

ئاژانسی هەواڵى تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە؛ مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆمارى ئێران رۆژی چوارشەممە 11ی ئەیلول لە یەکەم گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات سەردانی عێراق دەکات.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە  لە میانی سەردانەکەی سەرۆکی ئێران بۆ عێراق جگە لە واژۆکردنی لێکتێگەیشتنی ئەمنی نێوان دو وڵات، گفتوگۆ لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغداد لەڕوی سیاسی و کەلتوری و ئابورییەوە دەکرێت.

 

لاى خۆیەوە محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغداد لەبارەی سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران بۆ عێراق پێشتر بە میدیاكانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندبو، سەردانەکەی پزیشکیان لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجام دەدرێت.

 

ئال سادق ڕاشیگەیاندبو،  پزیشکیان جگە لە زیارەتکردنی مەزارگەکانی شیعە لە عێراق بە ئەگەری زۆر  سەردانی بەسرە و هەولێریش دەکات.

165 جار خوێندراوەتەوە