رۆژنامەیەكی ئەمەریكی: لێكۆڵینەوە لە (65%)ـی تاوانەکانی سوپای ئەمریکا لە عێراق ناكرێت

KNN : Kurdish News Network
05:24 - 09/09/2024
عێراق
+
-

لەبەدواداچونێكی رۆژنامەوانیدا، گۆڤارێكی ئەمەریكی ئاشكرایدەكات؛ لە (65%)ـی تاوانەكانی سوپای ئەمەریكا لەعێراق لێكۆڵینەوەیان لێناكرێت، ئەو ژمارە كەمەشی كەكراوە تەنا بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە بوە نەك سزادانی تۆمەتباران.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

لە راپۆرتێکی گۆڤاری نیویۆرکەری ئەمەریکی، بڵاویكردوەتەوە؛ لە بەدواداچونێكی رۆژنامەوانیدا كە لە (100) سەرچاوەوە بەدەستیهێناوە دەركەوتوە كە لە (65%)ـی ئەو تاوانانەی سوپای ئەمەریكا لەعێراق ئەنجامیانداوە لێكۆڵینەوەیان لەسەر نەكراوە، ئەو لە كاتێكدایە سكاڵاشیان بەبەڵگەوە لەسەر تۆماركراوە.

 

گۆڤارەكە رونیكردوەتەوە، چاوپۆشی لە هێزە دەریاییەكان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دەكرێت و هەوڵ دەدرێت لە ئەنجامدانی تاوانەكانیان بەرامبەر بەعێراقییەكان بێتاوان بناسرێن، وەك ئەوەی لە كۆمەڵكوژییەكەی ناوچەی حەدیسە كردیان كە تەنها یەك تۆمەتبار روبەڕوی دادگا كرایەوە.

 

ئەوەشیخستوەتەڕو، ژمارەیەكی كەم تاوان لێكۆڵینەوە ئەنجامدراوە كە ئەوانیش دوای وەرگرتنی قسەی كەسوكاری قوربانیان و  شایەتحاڵەكان، رێكارە یاساییەكان پشتگوێ خراون و ئەوەشی ئەنجام دراوە تەنها گرتنەبەری رێكاری لێكۆڵینەوە بوە نەك بۆ سزادانی تۆمەتباران.

راپۆرتەكە ئاشكرایكردوە، مامەڵەكردن و شیكاری بۆ راپۆرتەكان كە تایبەتن بە كەیسی ئەنجامدانی تاوانەكان، رون نییە و سوپای ئەمەریكا هەوڵی شاردنەوەی روداوەكان وەك ئەوی هەیە دەدات.

 

راپۆرتەكەی گۆڤاری نیویۆرکەری ئەمەریکی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لەساڵی (2003)ـوە تا ئێستا و لەئەنجامی تاوانەكانی سوپای ئەمەریكا بەرامبەر بە عێراقییەكان زیاتر لە (200) هەزار هاوڵاتی مەدەنی کوژران، ئەمە بێجگە لەوەی لەشەڕی فەلوجەدا كە زیاتر لە (1000) کەسی سڤیل کوژران.

80 جار خوێندراوەتەوە