ئێران: لەسەردانەكەی بۆ بەغداد پزیشكیان پرسی ئاسایشی هەردو وڵات تاوتوێ دەكات

KNN : Kurdish News Network
05:56 - 09/09/2024
عێراق
+
-

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت: پەیوەندی نێوان وڵاتەكەی و عێراق لە ئاستێكی باشدایە و لەیەكەم سەردانیشیدا بۆ دەرەوەی وڵات، پزیشكیان سەردانی بەغداد دەكات و لەسەر پرسی ئاسایشی ناوچەکە و هەردو وڵات لەگەڵ بەرپرسانی عێراق  گفتوگۆ دەكات.

هەواڵ: (KNNC)


ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: پەیوەندی نێوان عێراق و وڵاتەكەی لە ئاستێكی زۆر باشدایە و لەسەر بنەمای دو دراوسێ باش دامەزراوە، هەروەها سەردانەکەی مەسعود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەغدا دەرخەری ئەو  راستەییەیە كە عێراق بەلای كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پێگەی تایبەت و گرنگی خۆی هەیە.

 

وتیشی: سەردانەكەی سەرۆك كۆماری ئێران، كە یەكەم سەردانییەتی بۆ دەرەوەی وڵات، دەرفەتێكە بۆ پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغداد و تارانە و زیاتر قوڵبونەوەیە لە بوارە جیاوازەكاندا.

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەسەر ئاستی ئەمنی وڵاتەكەی لەگەڵ عێراق رێككەوتنی هاوبەشیان هەیە، لەسەردانەكەیدا پزیشكیان پرسی ئاسایش لە ناوچەکە بەگشتی و ئێران و عێراق بەتایبەتی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

65 جار خوێندراوەتەوە