بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە
بەغداد تەقینەوەیەک رویدا و چەند قوربانییەکى لێکەوتەوە، ئۆپەراسیۆنەکانى بەغدادیش
وردەکاریی روداوەکە دەخاتەڕو.
هەواڵ:KNNC
وەلید تەمیمى،
فەرماندەى فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانى بەغداد بە میدیا عێراقییەکانى راگەیاندوە؛
تەقینەوەکە لە ناوچەى سەلامیات رویداوە و لەڕێی بۆمبێکى چێنراوەوە ئەنجامدراوە.
ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە
کە بۆمبە چێنراوەکە کراوتە ناو بۆکسێکى دیارییەوە و لەڕێی شۆفێرێکی توک توک-ەوە
نێردراوە بۆ هاوڵاتییەک تا بەئامانج بگیرێت.
ئەوەى ئاشکرا کردوە کە
بۆمبەکە پێش رادەستکردنى بۆکسەکە و لە نزیک بازگەیەکى سەربازیی تەقیوەتەوە و
بوەتەهۆى گیانلەدەستدانى شۆفێرى توک توک-ەکە و سەربازێک، لەگەڵیشیدا دوو کەسى دیکە
بریندار بون.
لەبارەى هۆکارى
روداوەکەوە فەرماندەى فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانى بەغداد دەڵێت: روداوەکە کێشەى
کۆمەڵایەتیی بوە و کارێکى تیرۆرستى نەبوە، لە ئێستاشدا تیمێک پێکهێنراوە بۆئەوەى شێوازى داڕشتنى
پیلانەکە و دەستنیشانکردنى تۆمەتبارەکە ئاشکرا بکەن.
301 جار خوێندراوەتەوە