عێراق و ئێران 14 یادشتنامەى لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن

KNN : Kurdish News Network
08:52 - 11/09/2024
عێراق
+
-

لەمیانى سەردانەکەى سەرۆک کۆمارى ئێران  بۆ عێراق 14 یادشتنامەى لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردو وڵات لە 11 بوارى جیاوازدا واژۆ دەکرێت. 

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەسیر داود غرێرى، وەزیرى بارزگانى عێراق رایگەیاند، لە میانى سەردانەکەى مەسعود پزیشکیاندا، وڵاتەکەى و ئێران 14 یادشتنامەى لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن.

 

وتیشى: ماوەى دوو رۆژە گفتوگۆى لایەنى عێراقى و ئێرانى بەردەوامە و هەردولا گەیشتونەتە رێککەوتن لەبارەى رەشنوسى کۆتایى ناوەڕۆکى لێکتێگەیشتنەکان.

 

وەزیرى بارزگانى عێراق رونیشى کردەوە، لێکتێگەیشتنەکان تایبەتن بە بوارەکانى کشتوکاڵ، سەرچاوەکانى ئاو، گەیاندن، پۆست، ناوچەى بازرگانى ئازاد، چاودێرى کۆمەڵایەتى، مەشق و راهێنان، راگەیاندن، گەشتوگوزار، پەروەردە و بازرگانى هاوبەش.


بەیانى ئەمڕۆ؛ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆمارى ئێران گەیشتە شارى بەغداد و لەلایەن محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراقەوە پێشوازى لێکرا، ئەم سەردانەى سەرۆککۆمارى ئێران بڕیارە سێ رۆژ بخایەنێت و لەدرێژەى سەردانەکەیشدا بێتە هەولێر و سلێمانیش.

73 جار خوێندراوەتەوە