پسپۆڕێكی ئەمنی: بەئامانج گرتنی فڕۆكە توركییەكە بەرژەوەندیخوازەكانی ئاشكراكرد

KNN : Kurdish News Network
01:23 - 11/09/2024
عێراق
+
-

پسپۆری ئەمنی عێراقی دەڵێت: بەئامانج گرتنی فڕۆكە سیخوڕییەكەی توركیا کەرکوک، جەخت لە هەبونی كەسانێك دەكاتەوە كە كاریان بۆ ئەو وڵاتە كردوە و بەرژەوەندی گشتی و نیشتیمانەكەیان فرۆشتوە.

هەواڵ: (KNNC)


عەمیدی سەربازی عەدنان کینانی خانەنشینکراو، رایگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندی نێوان عێراق و توركیا و دابینكردنی ئاسایش بۆ هاوڵاتیانییان، رێككەوتنی ئەمنی لەنێوان بەغداد و ئەنقەرە واژۆ كراوە، نەك لەبەرئەوە بێت كە هەركاتێك  سوپای توركیا ویستی لەڕێگەی فڕۆكەی سیخوڕییەوە پێشێلكاری سەروەری خاكی وڵات بكات، كە ئەوەش پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكان و بەرژەوەندی باڵاكانی هەردو وڵاتە.

 

وتیشی: خەڵكانێك هەیە كەباسی خستنە خوارەوەی فڕۆكەكەی توركیا لە كەركوك دەكەن دەڵێن؛ بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە فڕۆكە سیخوڕیەكەی ئەو وڵاتە كەوتوەتەوە خوارەوە، نایانەوێت بڵێن كە لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە بەئامانج گیراوە.

 

عەدنان کینانی ئاژەی بۆ ئەوەشكرد، خستە خوارەوەی فڕۆكەكەی ئەو وڵاتە جەخت لە هەبونی كەسانێك دەكاتەوە كە لەبەرژەوەنی توركیا كاریان كردوە و هەوڵیان داوە دەستێوەردانەكانی توركیا لە عێراق رتبكەنەوە، هەروەها ئەوەش ئاشكرا دەكات كە ئەو جۆرە كەسانە لەپێناوی بەدەستهێنانی بەرژەوەندییە تایبەتییەكانی خۆیان بەرژەوەندی گشتی و نیشتیمانەكەیان فرۆشتوە.

72 جار خوێندراوەتەوە