سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری ئێران کۆبونەوە و
جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.
هەواڵ:KNNC
محەمەد شیاع سودانی سەرۆککوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ مەسعود پزشکیان سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، رێگە
نادەن هیچ وڵات و لایەنێک لە خاکی عێراقەوە هێرش بکاتە سەر ئێران.
سەرۆککۆماری ئێرانیش جەختیکردەوە، لەگەڵ عێراق بەهاوبەشی
کار لەسەر رێگری لە تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری هەردو وڵات دەکەن.
پوختەیەک لە قسەکانی محەمەد شیاع سودانی:
- لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران 14 یاداشتی لێکتێگەیشتنمان لە
بوارە جیاوازەکان واژۆکرد
- لێکتێگەیشتنەکانمان دەبنە نەخشەرێگایەکی کارا بۆ
بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا
- هەڵوێستی عێراق رون و راشکاوە بۆ فراوانکردنی
پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران و وڵاتانی ناوچەکە
- ناهێڵین خاکی عێراق بۆ هێرشکردنەسەر ئێران
بەکاربهێنرێت
- سنورەکانمان توندتر دەکەین و رێگری لە قاچاخچییەتی
دەکەین
- هەڵوێستمان سەبارەت بە کەرتی غەززە هاوبەشە
- دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر خەڵکی فەڵەستین
هەڵوێستی هەبێت
پوختەیەک لە قسەکانی مەسعود پزیشکیان:
-سەردانەکەم بۆ عێراق زۆر گرنگ بو
- پێمخۆشبو پێش ئەوەی سەردانی ئەمەریکا بکەم بێمە عێراق
و کار لەسەر هەمو ڕێکەوتنەکانی نێوانمان بکەین
- رێککەوتین لەسەر پێکهێنانی تیمێکی پسپۆڕی هاوبەش لە
بوارەکانی ئابوری، کۆمەڵایەتی و سیاسی لەسەر پلانی ستراتیژی هاوبەش کاربکەن
- پێویستمان بە چالاکردنی رێککەوتنی ئاسایشی نێوان هەردو
وڵات هەیە
- ئامادەین لەگەڵ عێراق لە هەموو بوارەکان هاوکار و
هەماهەنگ بین
- دەمانەوێت عێراق سەربەخۆ و جێگربێت، خۆی بەرگری لە خۆی
بکات
- ئێران و عێراق خاڵی هاوبەش و بەیەکگەیشتنن لە ناوچەکە
- توانیمان رێگری لە گرژییەکان بکەین پێش ئەوەی فراوانتر
ببن
- بەڵێنبێت پابەندی ئەو رێککەوتنانە بین کە ئەمڕۆ
واژۆمانکرد
239 جار خوێندراوەتەوە