باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد: گروپە چەکدارەکانی نزیك لە ئێران هێرشەکەی 10ـی ئەم مانگەیان ئەنجامداوە

KNN : Kurdish News Network
01:47 - 13/09/2024
عێراق
+
-

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕایگەیاند: گروپە چەکدارەکانی نزیك لە ئێران دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکایان لە بەغداد کردوەتە ئامانج، دەشڵێت: پێویست حکومەتی عێراق دیپلۆماسییەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بپارێزێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد لە بەیاننامەیەکدا لە بارەی هێرشەکەی رۆژی سێ شەممە رایگەیاند: بەڵگەکان ئاماژە بەوەدەکەن هێرشەکە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیك لە ئێران ئەنجام دراوە کە بە شێوەیەکی ئازادانە لە عێراق کار دەکەن.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە: هێرشەکەی ڕۆژی 10ـی ئەیلول کۆمەڵگەی پشتیوانی دیپلۆماسی لە بەغداد کە دامەزراوەیەکی دیپلۆماسی ئەمریکایە بە ئامانج گیراوە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی لێ نەکەوتوەتەوە.

 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد داواشی لە حکومەتی عێراق کرد کە دیپلۆماسییەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بپارێزێت.

 

رۆژی 10ـی ئەم مانگە هێرشکرایە سەر بارەگەیەکی ئەمریکی لە نزیك بنکەی ڤیکتۆریا لە نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد.

45 جار خوێندراوەتەوە