ئێران؛ لە وەرگەڕانى پاسێکدا 51 سەرنشین بونە قوربانیی

KNN : Kurdish News Network
08:21 - 17/09/2024
جیهان
+
-

لە روداوێکى سەختى هاتوچۆدا لە ئێران، 51 کەس بونەتە قوربانیی و بەمەبەستى رزگارکردنى ژیانى بریندارەکانیش چەندین تیمى فریاگوزاریی رەوانەى شوێنى روداوەکە کراون.


هەواڵ:KNNC


مەلەک زادە، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی پارێزگای یەزد بە میدیاکانی راگەیاندوە؛ سەرلەبەیانى ئەمڕۆ پاسێکى نەفەرهەڵگر کە لە بوشێهرەوە بەرەو مەشهەد رۆیشتوە لەسەر رێگاى سەگەند لە نزیک رێگاى یەزد توشى روداوى هاتوچۆ بوەتەوە.

ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە بەهۆى سەختى روداوەکەوە حەوت تیمى مانگى سور و سێ ئۆتۆمبێلى فریاگوزاریی و چوار ئامبولانس و پاسێکى ئامبولانس برینداران و کوژراوانى روداوەکەیان بەرەو نزیکترین نەخۆشخانەکان گواستوەتەوە.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لەم روداوەدا 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 41 کەسیش برینداربون و زۆربەی سەرنشینەکانیش ژن و منداڵ بون.

84 جار خوێندراوەتەوە