بەرپرسێكی سەربازی ئیسرائیل: نەتانیاهۆ بۆ بەدەستهێنانی ئایندەی سیاسی خۆی كاردەكات

KNN : Kurdish News Network
02:22 - 17/09/2024
جیهان
+
-

ئەندامێكی پێشوی ئەنجومەنی جەنگی ئیسرائیل رەخنەی توند لە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەگرێت و دەڵێت: بۆ گەیشتن بەئامانجەكەكانی ئیسرائیلییەكان روبەڕوی مەترسی دەكاتەوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

بێنی گانتز، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی جەنگی ئیسرائیل، رایگەیاند: لە مێژوی وڵاتەكەدا هیچ سەرۆك وەزیرانێك وەك بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیران ئێستا ئاسایشی وڵاتەكە و هاوڵاتییەكانی روبەڕوی مەترسی نەكردوەتەوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ بەدەستهێنانی ئایندەی سیاسی خۆیی و گەیشتن بە ئامانجەكانی، نەتانیاهۆ ژیانی ئیسرائیلییەكانی خستوەتەوە مەترسییەوە، كەئەوەش كەمتەرخەمییەكی گەورەیە بەرمبەر بەئیسرائیل دەیكات.


بێنی گانتز، رەخنەی لە یۆاڤ گالانت، وەزیری بەرگری گرت كە كار بۆ دەرچواندنی یاساییەك دەكات كە لێخۆشبونی سەربازی لەناو سوپاكەیدا بەرفراوان بكات، كە ئەوەش وادەكات سەربازانی یەدەگ بگەنە خولی سێیەمی شەڕ و بەخاکسپاردنی سەربازە گیان مردوەکان.


لێدوانەكانی ئەندامەكەی پێشوی ئەنجومەنی جەنگی ئیسرائیل لەدوای ئەوە هاتوە كە، دوێنێ دوشەممە،  ناکۆکییەکانی نێوان نەتانیاهۆ و گالانت لەسەر جەنگی لوبنان بەرفراوانتر بوە، بۆیە پێدەچێت نەتانیاهۆ لە ماوەیەکی کورتدا گالانت لە کارەکەی دوربخاتەوە.

55 جار خوێندراوەتەوە