نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
08:17 - 18/09/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان بەرزبونەوەى تۆمار کردوە.

 

ئابوری:(KNNC)

 

ئەمڕۆ چوارشەممە له بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (73) دۆلار و (29)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 25 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (70) دۆلار (75) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێ بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 22 سەنت بەرزبونەوەى تۆمار کردوە.

74 جار خوێندراوەتەوە