گەنجان كۆچ دەكەن... قەیرانی دارایی توركیا بەرەو داڕوخان دەبات

KNN : Kurdish News Network
06:10 - 19/09/2024
ئابوری
+
-

بەهۆی كەمبونەوەی هەلی كار و روبەروبونەوەی بە قەیرانی دارایی، لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا (28) هەزار  هاوڵاتی توركیا رویان لە ئەوروپا كردوە.

ئابوری: (KNNC)

 

لەوبارەیەوە، تاجیرە بەکتاش، شرۆڤەکاری سیاسی و ئابوری رایگەیاند: بەهۆی زۆربونی ژمارەی پەنابەران لە توركیا، ژمارەیەكی زۆر گەنجی وڵاتەكەی لە بەدەستهێنانی هەلی كار بێبەشكردوە، ئەوە بێجگە لەوەی ساڵانێكە توركیا بەدەست قەیرانێكی ئابوری سەختەوە دەناڵێنێت.

 

وتیشی: یەكێكی دیكە لە هۆماری سەرەكییەكانی كۆچكردن بۆ ئەوروپا، هۆمكاری سیاسییە كە زیاتر لە ئەو كەسانەی ویستی كۆچكردنیان هەیە لەكەمە ئاینە جیاوازەكان و نەتەوەكانی عەلەوی و كورد پێكهاتون، رونیكردەوە، ژمارەی پەنابەران لە توركیا بۆ نزیكەی (10) ملیۆن پەنابەر نزیك بوەتەوە، كە ئەوانیش لە هاوڵاتیانی سوری، ئەفغانی و فەلستینی و ژمارەیەك وڵاتی دیكە لەخۆدەگرێت.

 

تاجیرە بەکتاش ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سەرباری خستنەروی چەندین بەرنامەی تایبەت بە هەوڵدان بۆ گەشەسەندویی ئابوری، بەڵام بێ متمانەیی و نادڵنیایی لە ئایندە گەنجان هاندەدات بۆ ئەوەی بڕیاری كۆچ بدەن و لە وڵاتێكی ئەوروپا نیشتەجێببن و چاوەڕوانی ئەنجامەكانی وەزارەتی دارایی و گەنجینەی توركیا نەكەن.

 

لە راپۆرتێكی خۆیدا، ئاژانسی ئەوروپا بڵاویکردوەتەوە، كۆی گشتی ئەو پەنابەرە توركانەی لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی (2024)ـدا رویان لە وڵاتانی ئەوروپا كردوە (28) هەزار و (224) كەسن و داوای مافی پەنابەرییان کردوە، كە لە  ئەڵمانیا لەسەدا (57%)ـیان کە دەکاتە (16) هەزار و (88) کەس داواکارییەکانی وەرگرتوە، دواتر فەرەنسا بە چوار هەزار و (382) کەس، یۆنانیشبە دو هەزار کەس.

121 جار خوێندراوەتەوە