سلێمانی؛ حكومەت و موەلیدە ئەهلیەكان قەرزێك بەسەر هاوڵاتیاندا دەسەپێنن

KNN : Kurdish News Network
10:03 - 10/10/2018
کوردستان
+
-

سلێمانی؛ لەدوای هەڵبژاردن فێڵێكی حكومەت ئاشكرا دەبێت

لە دوای تەواوبونی بانگەشەی هەڵبژاردن و لەكاتی كۆكردنەوەی پارەی كارەبای موەلیدە ئەهلیەكان, فێڵێكی حكومەت ئاشكرا دەبێت.


بەپێی زانیاریەكانی KNN , حكومەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا كەمی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی  بە كارەبای موەلیدە ئەهلیەكان پڕكردوەتەوە، ئەوەش كرێی مانگانەی كارەبای مۆلیدە زیاتركردوە، بەجۆرێك كرێی یەك ئەمپێڕ كارەبای موەلیدە بۆ ئەو مانگە گەیشتوەتە 20 هەزار دینار، بەڵام حكومەت داوای لە خاوەن مۆلیدەكان كردوە تەنها 15 هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێك وەربگرن ‌و دوای هەڵبژاردن پێنج هەزارەكەی تر لە هاوڵاتیان بسێنن.

لە ئێستاشدا كە خاوەن مۆلیدەكان دەستیان بە كۆكردنەوەی پارەی مانگی ئەیلول كردوە، پێنج هەزاری قەرزی مانگی ئابیان لە هاوڵاتیان وەرگرتووەتەوە.

14211 جار خوێندراوەتەوە