گۆڕان: بڕیارەكەی ئەنجومەنی دادوەری شەرعیەتدانە بەساختەكارییەكەی 30ی ئەیلول

KNN : Kurdish News Network
07:58 - 30/10/2018
کوردستان
+
-

گۆڕان: ئەنجومەنی دادوەری سەربەخۆی نەبوو لەبڕیاری پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن
یەكگرتوی ئیسلامی: سەربەخۆی ئەنجومەنی دادوەری لەژێر پرسیاردایە
یەكگرتوی ئیسلامی: ئەنجومەنی دادوەری خۆی پێویستی بەچاكسازییە
كۆمەڵی ئیسلامی: ئەگەر ئەنجومەنی دادوەری بڕیارێكی عادلانەی بدایە ئەنجامەكان دەگۆڕان


سێ‌ لایەنی سیاسی هەرێمی كوردستان بڕیارەكەی ئەنجومەنی دادوەری ڕەتدەكەنەوە، بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: بریارەكەی ئەنجومەنی دادوەری شەرعیەتدانە بەتەزویرەكەی 30 ی ئەیلول یەكگرتوی ئیسلامی دەڵێت ئەنجومەنی دادوەری سەربەخۆبونی خۆی خستە ژێر پرسیارەوە كۆمەڵی ئیسلامیش پێیوایە ئەگەر ئەنجومەنی دادوەری بڕیارێكی عادیلانەی بدایە ئەنجامەكان دەگۆڕان.


دوای تێپەڕبونی یەك مانگی تەواو بەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی كوردستاندا‌و پاش تۆماركردنی هەزارو چل ‌و پێنج سكاڵای لایەنە سیایەكان ‌و لەدوای خستنەڕووی دەیان بەڵگەی ساختەكاری، دوای كۆمسیۆن، ئەنجومەنی دادوەریش ئەنجامەكەی پەسەند كرد.

3 لایەنی سیاسی كە لە هەڵبژاردنی 30 ئەیلولدا ساختەكارییان بەرامبەر كراوە‌و سكاڵاشیان تۆماركرد، ناڕازیی ‌و نیگەرانن لەبڕیارەكە.

بزوتنەوەی گۆڕان سەرباری رەتكردنەوەی ئەنجامەكە دەشڵێت بڕیارەكەی ئەنجومەنی دادوەری شەرعیەتدانە بەتەزویرەكەی 30 ئەیلول.

یەكگرتو و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان كە پێشتر ئەنجامی هەڵبژاردنیان ڕەتكردەوە، هەمان هەڵوێستیان لەسەر بڕیارەكەی ئەنجومەنی دادوەری هەیە‌و بڕیارەكە بە نادادگەرانە ناودەبەن ‌و پێیانوایە ئەنجومەنەكە لەژێر پرسیاردایە‌و بێلایەنی نەپاراستووە.


تێپەڕاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی كوردستان بە خواست و ویستی یەكێتی ‌و پارتی، سەلمێنەری ئەو راستیەیەكە ئامانج لە بەردەوامی ساختەچێتی لەپرۆسەی هەڵبژاردندا بێبەهاكردنی خەبات مەدەنیە چونكە تاكە چەك بەدەست خەڵكەوە مابێت بۆگۆڕانكاری هەڵبژاردنە.

1166 جار خوێندراوەتەوە