عێراق؛ رۆژی هەینی خۆپیشاندان لەبەسرە دەستپێدەكاتەوە

KNN : Kurdish News Network
01:17 - 01/11/2018
عێراق
+
-

بڕیارە رۆژی هەینی جارێكی تر لەپارێزگای بەسرەی باشوری عێراق خۆپیشاندان دەستپێبكاتەوە، بەوەش حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی روبەروی یەكەمین ناڕەزایی جەماوەری دەبێتەوە.

میدیاكانی عێراق لەزاری چالاكوانانی بەسرەوە، بڵاویانكردەوە ئامادەكاری تەواویان كردوە بۆ ئەوەی رۆژی هەینی خۆپیشاندان دەست پێبكەنەوە .

محەمەد مالیكی كەیەكێكە لە رێكخەرانی خۆپیشاندانەكە رایگەیاندوە، جێبەجێ‌ كردنی داواكانی پێشویان كە بریتی بوون لەدابینكردنی هەلی كار و خزمەتگوزاری و هەروەها پەراوێزنەخستنی بەسرە لەلایەن حكومەتی نوێی عێراقەوە داواكاری سەرەكی خۆپیشاندانەكەی رۆژی هەینی دانیشتوانی ئەو پارێزگایە دەبێت.

بەوتەی محەمەد مالیكی، رێكخەرانی خۆپیشاندانەكە ڕێككەوتون لەسەر ئەوەی كەخۆپیشاندانەكەی رۆژی هەینی بە هێمنی بەرێوە بچێت و هەرخۆپیشاندەرێك هەوڵی نانەوەی پشێوی بدات لەلایەن رێكخەرانی خۆپیشاندانەكەوە ڕادەستی هێزە ئەمنیەكان بكرێت.

903 جار خوێندراوەتەوە