وەزارەتی كارەبای هەرێم: پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان زیاد دەكات

KNN : Kurdish News Network
09:01 - 07/11/2018
کوردستان
+
-

لە ئایندەیەكی نزیكدا هەزار و 200 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد دەكات

لە ئایندەیەكی نزیكدا بە هاوكاری وەزارەتی كارەبای هەرێم و سامانە سروشتیەكان بڕی كارەبای بەرهەمهاتوو هەزار و 200 مێگاوات زیاد دەكات.

وەزارەتی كارەبای هەرێم، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەماوەی چەند مانگی رابردوودا توانیویەتی بە تێكڕای دوو هەزار و 300 مێگاوات كارەبا بەرهەم بهێنێت و دابەشی بكات بەسەر هاوڵاتیاندا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: لە چەند مانگی داهاتوودا بەهۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە كێڵگەكانی كۆرمۆر و خورمەڵە، بە چەند قۆناغیك بڕی بەرهەمهێنانی كارەبای نیشتمانی هەزار ‌و 200 مێگاوات زیاد دەكات ‌و بەوەش بڕی كارەبای بەرهەمهاتوو لە دوو هەزار و 300 مێگاواتەوە دەگاتە سێ‌ هەزار و 500 مێگاوات و بەو هۆیەشەوە ڕاستەوخۆ كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان زیاد دەكات.

1971 جار خوێندراوەتەوە