كهوتنــــه نێــو تهپـكــــــــــهوه
28 فابریوه‌ری جیهانی هه‌ژاند. ئەوروپای توشی شۆك كرد، هامشۆی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئەوروپای بۆ كۆنفڕانسی كراوه و داخراو چڕ كرد سه‌رۆكۆماری وڵاتێك، ساده بدوێیین،
به‌ر به‌رچاوی گشتمانه‌وه كه‌وتنه نێو تهپكهوه و (ته‌مبێ)كرا. پرسیدێنت ترامپ
نیشانی ''هاوتاكه‌ی''، پس. زیلینسكی دا، چۆن له حزوری وان‌دا، شای زلهێزان و كهپوبڵندان،
فێربێ دابنیشێ و ره‌فتار بكا. هه‌نوك هه‌رای كۆنفڕانسی هه‌ینی سارد نهبوەتهوه.
پس. ترامپ و جێنشینه‌كه‌ی، جەى دى ڤانس، به هاوكاری میدیای لایه‌نگریان تامی ساده‌ی
(ته‌مبێكردنی) زلهێزانی وه‌بیرهێناینه‌وه. لێ تامی زمانی لوتبه‌رزی و فیز بۆ دانیشتوانی
ده‌ره‌وه‌ی ئەوروپا نوێ نییه. نا-ئاوروپییهكان ده‌یان سه‌ده‌یه ئه‌م تامه تاڵه‌یان،
به‌وشه و به كرده‌وه، نه‌وه له دوای نه‌وه هەقە له زاردا ، مابێ. ئه‌م
تامه (مزره) بۆ دانیشتوانی ده‌ره‌وه‌ی ئەوروپا، له نمایشی ساده و بێ ماكیاژییدا،
به وشه و كردار گه‌ر خۆمان فریو نه‌ده‌ین، ده‌بێ زینده بێ. مه‌گه‌ر مرۆڤ له مێژو په‌ند وه‌رناگرێت؟ مه‌گه‌ر گه‌لان و میلله‌تانی
ده‌ره‌وه‌ی ئەوروپا زمانی لوتبه‌رزی، خۆبه زلزانین و فیزیان له سه‌ر پێستیان،
له هه‌ست و نه‌ستیاندا وه‌ك خاڵی له‌دایكبون نه-نه‌خشێنراوه؟ ئه‌م ته‌زوی شۆكه،
له‌و سۆنگه‌یه‌وه، ده‌با ته‌نێ ئەوروپای بههژاندبا. ''ئێمه'' په‌روه‌رده‌ی به‌ر
ده‌ستی وه‌ستا و شاگردانی ئه‌و زمانه‌ین.
هینــــدســـــــــتان
1931، با دور لانهكهینهوه، ده‌مێ غاندی وه‌ك
نوێنه‌ری وڵاتیان دێته به‌ریتانیا بۆ گوژمی دوه‌می دانوستان له‌مه‌ڕ ئازادی هیندستان،
بە جله (شڕهكهیهوه) و جوتێ سۆله‌وه بە پاپۆڕ ده‌گا. میسته‌ر چێڕچڵ به‌و بۆنه‌یه‌وه
له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی كۆنسهرڤەتیڤهكاندا وتار ده‌دا؛ ''فیتنهگهرێ .... فه‌قیرێ*
به نیمه-روت و قوتی هاتووه، به‌سه‌ر نێردیوانهكانی كۆشكی شانشیندا سه‌رده‌كه‌وێت
و باسی ئازادی ده‌كات! هاوده‌م خه‌ڵكی رێكده‌خات بۆ ڕاپه‌ڕینی شارستانیانه''!ده‌می
وێنه‌گرتن له‌ته‌ك شا جۆرجی پێنجه‌م و شابانو، ماریای خێزانی، ده‌ڵێت؛ ده‌یه‌وێ به
فۆتۆیه‌ك خۆی بكاته هاوتای شانیشینانمان! كه له وێنه‌گرتن ده‌بنه‌وه، رۆژنامه‌وانان
ده‌پرسن؛ میسته‌ر گاندی، نه‌ده‌كرا به قات و كهرهواتهوه بێیت؟ هه‌مان پرسیار
ئاڕاسته‌ی پس. زیلینسكی كرا. گاندی كه سه‌رجه‌م ژیانی به ئینگلیزی و له به‌ریتانیا
یاسای خوێندوه، ئاشنای كەلتور و ژیانیانه، ڕۆشبیرێكی نوێییه و ژیانی داناوه بۆ
گۆڕانكاریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی،وڵاتی یه‌كخستوه، باگۆیان ده‌داته‌وه؛ ''جا چ پێویست
ده‌كا، میسته‌ر چەرچڵ به‌شی من و خۆیشی پۆشاكی پۆشی بو''!
زمـــانـــی لــــــــوتبـــهرزی
زمانی نێوان سه‌رده‌ست
و بنده‌ست، زاڵم و زوڵمدیده، كۆڵۆنیدار و كۆڵۆنیار .... هه‌میشه زمانی فیز و لوتبه‌رزییه.
سه‌یر نییه كه فه‌رهه‌نگی زوڵمداریی هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه، تژییه له ده‌سته‌واژه‌ی:
كێوی، وه‌حشی، توركی چیانیشین، پێست-، -سور، -زه‌رد، -ره‌ش ...... بێده‌رپێ، ڕهشوڕهجاڵ،
پێپه‌تی، ...... ته‌نانه‌ت وشه‌ی كافیر
(كافر) له زمانی كلۆنیدارهكانی ئافریكا به خه‌ڵكی ئافریكا خۆیان وتوه كه
گوزارشته له كێویله و نه‌خوێنده‌وار و رهشوڕهجاڵ، بڕوانه رۆمانه‌كانی خه‌ڵاتوه‌رگری
نۆبڵی 2003، س.ج. م. كۆدسی 1940- ......فڕانكۆ، دیكتاتۆری ئیسپانیا، (ئوسكارا-زمانی
باسكه‌كان) نێوده‌با به نا-شارستانی، ده‌شته‌كی، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ سه‌رچاوه ده‌یگێڕنه‌وه
كه له بۆنه تایبه‌تییه‌كانیدا وتویه‌تی، زمانی به‌رزای كێوییه، بنبڕی ده‌كه‌م!
فڕانكۆ قه‌ده‌خه‌ی كرد، رۆشبیران و مامۆستایانی زمانی راونا، وڵات به‌ده‌ری كردن.
دوو نامــــــهی
شــــایــانـه
ده‌مێ سه‌ددام حسێن هەندێک
خێزانی سویدی به بارمته گرت، 1993، چه‌ند سایكۆلۆژانی تایبه‌تمه‌ند له ده‌رونناسی
فیزیار و لوتبهرزاندا، رێنمایی میری و شای سوێد، كاڕڵ گۆستاڤی شازده‌یه‌میان كرد،
نامه‌یه‌كی تایبه‌تی به ده‌ستوخه‌ت و واژوی خۆی بۆ حسێن بنوسێت. چون ده‌زانن
كابرا وێڕای لوتبهرزییهكهی مه‌یلی به پفكردنه، مه‌یلی له پێدا هه‌ڵدانه ...
تا ئاسمان! نامه گه‌یشت و بارمته‌كان رۆژی دوایی به‌ردران!
ئێستا به‌لاتانه‌وه
سه‌یر نه‌بێت ده‌مێک سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، كەیر ستارمه‌ر، وه‌ك دیاری نامه‌یه‌كی
شای خۆیان، چاڕڵسی سێهەم، به پێش چاوی دونیاوه، ده‌داته ده‌ست مس. ترەمپ. ئەوروپییه‌كان
كه مێژویه‌كی درێژیان له زمانی ئه‌و دوو ئۆردوگایه‌دا هه‌یه، ده‌زانن ده‌ردار كێییه
و هه‌توان چییه! دەزانن کێ بە ڕەچەڵک ئەرستۆکراتە و کێش (بەرگە نوێییەکەی پادشای)
پۆشیوە.
ئـــهفســــــــوس
پێده‌چێت یاده‌وه‌ری وڵاتان
و مرۆڤ هاوتابن، زوو مێژویان له یاددا كاڵبێته‌وه، زه‌ینیان كوێربێتهوه. ده‌نا
بۆ میلله‌تی من، كورد، كه یه‌كێكن له قوربانیانی ئه‌و زمان و رەفتارانه، كه
له فه‌رهه‌نگی وان‌دا به جه‌رده و رێگر و چه‌ته ناویان هاتوه، كه له‌بان مێزێك
به قه‌ڵه‌مێك وڵاتیان وه‌ك كێكێكی مه‌زه‌دار به‌شكردوه نه‌ده‌با مێژوییان ئاوها
ئاسان له یاددا كاڵبێته‌وه. هه‌ر شرۆڤه‌كارێ دێت، ئه‌فسانه‌یه‌ك ده‌نوسێت! وه‌لێ
له شوێن زامی پێستی مێژیینەی خۆی ناڕوانێت.
ته‌مبێكردنی مس. زیلینسكی
درێژه‌ی ده‌بێت. یان ملدهدا یان ده‌گۆڕدرێت. پێده‌چێت بژارده‌ی دواییان زیاتر كه‌م
گومان بێت.
تێبینی:
فەکیر، لە زمانە ئەوروپییەکاندا
بە دەروێشێکی هیندوستانی دەوترێت کە بەسەر پشکۆ یان تەختی بزمارڕێژی سەرپەڕیدا دەڕوا.ت
(گاندی بەڕێوەیە، بۆ دانوسانی فەڕمی نێوان هیندستان و بەریتانیا لە ساڵى 1931)
173 جار خوێندراوەتەوە