به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆماری هیندوستان، ٢٦ ژانیوه‌ری ٢٠٢٠
نه‌خشه-پلانی
ئازادی
دێباچه
دهسهروبهندی یه‌كه‌م جه‌نگی جیهان، ( ١٩١٤ )، بۆ وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه. گاندی، كامڵه (٤٥)
ساڵه. (٢١) ساڵ، به‌ده‌ر له ساڵانی
خوێندنی له به‌ریتانیا، (١٨٨٦-١٨٩١) ئه‌و دواكه‌ی، (١٨٩٣)، له باشووری ئافریاكا كاری كردوه. ماوه‌یه‌ك له‌كن شاعیر رابێندرات تاگور (١٨٦٩-١٩٤١) له ( ئه‌سام) ده‌مێنێته‌وه. دهوماوهیهیدا، تا زیاتر له خه‌ڵك نزدیك بێته‌وه، هه‌وڵده‌دا به
زمانه جیاوازه‌كانی
هیندوستان باشتر ئاشنا بێت. دوایی بڕیاری ئاشنابوون به وڵات ده‌دات: بۆ ساڵێك سه‌فه‌ر به قه‌تار له دوا-فارگۆن تایبه‌ت به رهشهوڵاخان و
نه‌داران. كه خه‌ڵكی ده‌بینی
چقه‌د رووتن، نه‌خوێنده‌وارن، برسی و تینون: سه‌ری خۆی سفر ده‌كا و خامێك له خۆیه‌وه ده‌پێچێت وه‌ك وان، په‌یمانێك كه تا مردن
نایشكێنێت. پاشان بڕیاری
(رۆحپاككردنهوهی) خۆی ده‌دات. جه‌سته و رۆح پاكبكاته‌وه له شتگه‌لێ مۆڕاڵی
چاك و باشی مرۆڤ لێڵ ده‌كه‌ن. ئیدی وه‌ك عارفان ده‌ژیت
بێ ئه‌وه‌ی عارف بێت. پلان و نه‌خشه‌ی ئازادی لهكنی
ده‌خه‌مڵێت. سه‌یر نییه كه ( وینستۆن چێڕچڵ، ١٨٧٤-١٩٦٥) به قێزه‌وه نێویدهنێ، فهكیرێكی (=ده‌روێشێكی) یاخی بوو!
روسیا: رێنیشانده‌ری ئێمه
&
جیرانی هیندوستان
روسیا جیرانی هیندوستانه، له‌وێنده‌رێ ئاقاری مێژوو به دیوێكی تردا ده‌گه‌ڕێت. پارتی كرێكارانی
روسیا یان سۆسیالدیموكراتانی روس ( ١٨٩٨) وه‌ك
عاده‌تی رێكخراوانی شێوه-كۆمۆنیست دووكه‌رت ده‌بێت (١٩٠٣): پارتی كۆمۆنیست (به‌ڵشه‌ڤی) پارتی كرێكاران (مه‌نشه‌ڤیك). ته‌واوی سه‌رانی سه‌نته‌ری پارت له ده‌روه‌وی وڵاتن، گوندێكی هه‌ژارنشینی ده‌ره‌وه‌ی ژنێڤ-سویسرا
(ئێستاكونێ به گه‌ڕه‌كی سوور
ناودێره و یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كه ئۆرسوكراتییه به نێوبانگهكان) ده‌بێته نشینگه‌یان. لێنین كتێبی (چ بكرێ باشه ١٩٠١-١٩٠٢) ده‌نووسێت كه تا ئه‌وڕۆ كتێبی پیرۆزی رێكخراوه ژێرزهمینیهكانه. رۆژنامه‌ی پارت، (ئیسكرا=تروسكه) له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به (٨٠٠٠) تیراژ
چاپده‌كرێ و به نهێنی ده‌گوێزرێته‌وه
وڵات. له په‌یڕه‌وه‌و پڕۆگرامدا هێز-و-خوێن ستراتێژی یه‌كه‌م و ئاخیری پارته‌كه‌یه. به‌ڵام بهڵشهڤیان، وێڕای ئه‌جری
دراوسێتی، كاریگه‌رییه‌ك
ئاوها ناكه‌نه سه‌ر ره‌وتی سیاسه‌تی هیندوستانیان كه ئێستا و لێره‌دا شوێن ئاماژه‌پێدان بێت. لێ نه‌خشه-و-پلانی بهڵشهڤیان رۆژهه‌ڵات،
ئافریكا و لاتین ئا‌مریكا ده‌پێكێت
و له رووی ستره‌كچه‌ری رێكخراوه‌ییه‌وه ده‌یانكاته پاشكۆی خۆی. له دوای یه‌كه‌م جه‌نگه‌وه رێكخراوانی راست-، چه‌پ- یان
میانڕه‌و، هه‌تا هه‌ینێ گه‌ر
كارێكیان كردبێت له‌ژێر كاریگه‌ریی (چی بكرێت باشه)-ی بهڵشهڤیان قورتار نه‌بوون. ئه‌گه‌رچی ته‌واوی وڵاتانی بن-ده‌ست ئێستاكونێ له
(كۆڵۆنیالیزم) رزگاریان بووه، لێ سیسته‌مێكی
دیموكراتی دادپه‌روه‌ریان نه هێناوه‌ته گۆڕێ. فرهگهلێكیان، به عێراقیشه‌وه، دیموكراتیه‌كی روواڵهتداریان هه‌ن كه له جه‌وهه‌ردا
خاڵین له پرینسیپه‌كانی
دیموكراتی دادپه‌روه‌ر. پارته عێراقی و كوردستانیه‌كان، به گشت رهنگهكانیانهوه، دهناوهرۆكدا ده‌ستكردی
ستراتێژی (چی بكرێ باشه)-ی
لێنین-ن.
پرسیار؟
پارته بۆرژهوا و
میانڕه‌وه‌كان، به‌ده‌ر له پارتی كۆمۆنیستی
عێراقی، كه هیچ په‌یڕه‌و-و-پڕۆگرامێكی كۆمۆنیستیان نه‌بووه و نییه، بۆ ستره‌كچه‌ری رێكخراوه‌یی كۆمۆنیستی-بهڵشهڤیان بۆ په‌یكه‌ری
سیاسی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن؟ بۆ به
ستراتیژ-و-تاكتیكی (هێز-و-خوێن)-ی ئه‌وان
بۆ تێكۆشان و خه‌باتی درێژخایانی خۆیان ده‌كه‌نه رێباز؟
ده‌روێشێك:
ستراتیژكار و سیاسه‌ته‌وان
له كه‌للـه‌ی
گاندی-دا نه‌خشه-پلانی ئازادی و سه‌ربه‌ستی
دهڕهنگێت. چه‌ند مانگێ له ده‌ستپێكی سه‌فه‌ریدا یه‌كێك له هه‌ره راوێژكار و هاوڕێكانی ده‌مرێت. گاندی، تا ئه‌وی له یاد نه‌چێت،
بڕیارده‌دات ئیتر ماباقی سه‌فه‌ری
به پای په‌تی بسوڕێته‌وه. له به‌ر رۆشنایی سه‌فه‌ری و ئاكامی ئاشنابوونی به وڵات و زێدی خۆی كه تا ئه‌وده‌م به‌و غه‌ریبه،
ده‌ستده‌كات به نووسینی كتێبه‌كانی.
سه‌ره‌تایه‌ك بۆ
سیاسه‌تی نووسین
سه‌ره‌تا گاندی
كتێبگهلێكی بێ شوماری فره‌جۆر
و ره‌هه‌ند ده‌نووسێت. گشتیان له چوارچێوه‌ی رێنمایی و ئامۆژگاری بۆ هیندوستانیان به‌ده‌ر نیین: چۆن پاكوخاوێنی راده‌گیرێت؟
چما خاوێنی گرینگه بۆ ته‌ندروستی
میلله‌تێك و تاكێك؟ ته‌ندروستی گوزارشت له چ ده‌كات؟ هه‌ڵسوكه‌وت و ئاكاری دانووسان، گفتوگۆ، هامشۆ چۆن بێ باشه و چما گرینگن؟ له‌وانه،
"رقت له گوناه بێته‌وه، لێ گونهاكارت خۆش بووێت"، "شادی یانی
هاڕمۆنی نێوان بیر، قسه و كردار"، "ئه‌گه‌ر پرینسیپی تۆڵه‌ی چاو به‌رامبه‌ر
چاو پیاده‌بكه‌ین هێنده‌ی پێناچێت ته‌واوی دونیا كوێره"........تاد. تا ئێستاش كه له
هیندوستان ده‌گه‌ڕێیت و چاوده‌گێڕیت پلاكات
و دروشمی یه‌ك رسته‌یی و كورت به دیوار‌و وێستگه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌وه ده‌بینرێت، به هیندی نووسراون و وێنه‌ی عه‌ینه‌كێكی خڕی گاندی-شێوه‌یان
له شوێن ئیمزاكه‌ی داناوه.
ئاماژه‌دانه به رسته‌ی نێو كتێبه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و: "رق گوناهه لێ عه‌شق گونهاكار"، "بێده‌سه‌ڵات
ناكرێت بتبه‌خشێت به‌ڵكو به‌خشین خه‌سڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتداره"، "رێناده‌م
كه‌سێك به دوو پای پیسه‌وه به پانتایی بیروباوه‌ڕی مندا گوزه‌ربكات"....تاد
ئه‌وجا ئاشرهمێك
(=مه‌كۆ) ده‌كاته‌وه له ده‌لهی،
خۆیی و یاوه‌رانی به ماڵ و منداڵه‌وه له‌وێنده‌رێ بنهوباریان ده‌خه‌ن. ئێوران، دوای سه‌عاتی نۆ-نیو به‌ره‌و وه‌تاقی نووستن. سبه‌ینان
دوای سێی سپیده رابوون،
یۆگا و مێدیتهشون، خاوێنكردن و نان لێنان، خوێندنه‌وه‌و خۆ-فێركردن....... پاشان
هه‌ر كه‌سێ به‌ره‌و كاری خۆی.
ته‌مبه‌ڵی، بێ هیچ هۆیه‌ك، له كن گاندی جێگای نابێته‌وه. له‌كن ئه‌و ده‌وڵه‌ت وڵات ته‌نیا به ئه‌قڵ، ره‌نج و كار دروستده‌بێت، نه‌ك به
گفت و به‌ڵێن و قسه: "شادی
یانی هاڕمۆنی نێوان بیر، وته و كردار"!
راگه‌یاندن: ده نێوان ئێسكرارا
&
هیندوستانی لاو-دا
گاندی هه‌فته‌نامه‌ی (هیندوستانی لاو، ١٩١٩-١٩٣١) به تیراژی دوازده هه‌زار به ئاشكرا (به‌رامبه‌ر ٨٠٠٠ تیراژی ئێسكرا به نهێنی) ده‌خاته ژێر چاپ.
خۆیشی قه‌ڵه‌می ده‌خاته كار. نووسینگه‌لێ بۆ بڵاكردنه‌وه و بره‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی
خۆی له‌مه‌ڕ تیئۆریهكانی خه‌باتی سڤیل (شارستانی)، رێكخستنی خه‌ڵك، بیرۆكه و
چۆنێتی ئازادی، ئاماده‌كردنی تاك-كۆمه‌ڵ به‌ره‌و ئازادی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات. كێشه ههنووكهیهكانی
ئه‌وده‌م، په‌روه‌رده و خوێندن، زمانی دایك و ئینگلیزی، كار و
مۆڕاڵی كار ....تاد.
پاشان هه‌فته‌نامه‌ی (ههریجان= خوداناسان، ١٩٣٣-١٩٤٨) به
زمانی ئینگلیزی بڵاوده‌كاته‌وه. له‌وێدا بیروبۆچوونی خۆی له‌مه‌ڕ چین و توێژه (گڵاوه‌كان)
ده‌خاته روو. ئه‌میان له ئامریكاش له چاپدهدرێتهوه.
سه‌ره‌تا، له‌لایه‌ن ئیلیت و سیاسه‌توانانی وڵاته‌وه ره‌خنه‌باران ده‌كرێت كه چۆن
سیاسه‌تمه‌دار و ده‌روێشێكی عاسی سه‌ودای ئازادی ته‌نیا دوازده هه‌زار تیراژ بۆ وڵاتێك كه
به پله‌ی دووه‌م دێت له رووی ژماره‌ی دانیشتووانه‌وه، بڵاوده‌كاته‌وه. وه‌ڵامی گاندی روونه: ئه‌من رۆژنامه بۆ
خوێنه‌ران و رۆشنبیرانی وڵات ده‌رده‌كه‌م. ئه‌وان پێش گشت شتێك ده‌بێت فێری ره‌وشت،
ئاكار، وڵاتپارێزی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بن. ئه‌وجا ئه‌ركی ئه‌وانه ئهودواكهی دانیشتووانی
وڵات په‌روه‌رده بكه‌ن. من رۆژنامه ده‌رناكه‌م تا هانی خه‌ڵك بده‌م په‌لاماری یه‌كتری بده‌ن و
ده‌ستیان به خوێنی یه‌ك سووربێت. ئه‌من خه‌ڵك فێری (بڕوخێت و بژی) ناكه‌م. ئه‌من ده‌مه‌وێ خوێندكار و
رۆشنبیران ئه‌و ئه‌ركه وه ئه‌ستۆی خۆیان نێن كه سیاسه‌ت دهنێوبردنی یه‌كدی نییه به‌ڵكو
رۆنان و دروستكردنه، وڵات ته‌نێ به ئه‌قڵێ مووتوربهكراو به ره‌وشت و ره‌نج ده‌چێت
به‌ڕێوه. ئاكار و كاركردن ئهلف و بای ئازادیه. ئازادی وڵات و مرۆڤیش عه‌شقه نه‌ك رق
و كین.
من & منداڵانی كورد:
منداڵانی شه‌ڕی ناوخۆ
ئه‌من، چ له ئاشرهمهكهی
گاندی یان له مۆزه‌خانه‌كه‌ی ئه‌ودا به شوێن رۆژنامه‌ی (هیندوستانی لاو)-دا ده‌گه‌ڕێم. پاشان به‌راوردی ده‌كه‌م به (ئیسكرا) و
رۆژنامه نهێنیه‌كانی ئه‌وده‌می عێراق، كوردستان و رۆژهه‌ڵات.
ئێسكرا بناخه‌ی راگه‌یاندنێكه كه به خوێن و هێز به‌نده. فرهگهلێك له ئاڕتیكڵ و نووسراوه‌كانی سه‌روسه‌ودایان
له‌ته‌ك تۆڵه، رووخان، خوێن، دهنێوبردن، سڕینه‌وه‌ی نه‌یار و .......تاد
هه‌یه. ئامانج: دامه‌زراندنی پارتی پێشڕه‌و، دیكتاتۆریه‌تی پڕۆلیتاریا و سیسته‌می
یهكتاك پارته. ئه‌م ره‌نگڕشتنی راگه‌یاندنه ئیدی ده‌بێته نمونه‌ی باڵا یان
پاننمونهی ته‌واوی پارت و رێكخراوگهلێك، به چاوپۆشی له ره‌نگی ئایدۆلۆژی، كه دوای
بهلشهڤیهكان كه‌وتوون و، (چی بكرێت باشه)-ی لێنین-یان كردۆته ستره‌كچه‌ری
رێكخراوه‌ییان. ئه‌ده‌ب و هونه‌ریش به‌وه‌ی هه‌میشه دراوسێی یه‌كه‌می سیاسه‌ته،
هه‌ر زوو ئه‌و رێچكه‌یه ده‌گرێت. ئیدی هێز، زه‌بروزه‌نگ ده‌بێته خه‌ونی ته‌واوی
لاوانی ئه‌و میلله‌تانه. خه‌ونی گه‌وه‌ره‌ی نه‌وجه‌وانانی نه‌وه‌ی من كڵاشینكۆفێكی
روسی په‌ڕه‌شووت و چواردهخورێكی لاقهد بوو.
ئێستاتیكا ده‌بێته ره‌نگدانه‌وه‌ی
راسته‌وخۆی ئه‌م نه‌خشه-پلانه. هێز-و-خوێن ده‌بنه پیرۆزترین مه‌زاری خه‌ڵك. رۆشنبیرێك،
سیاسهتهوانێك نادۆزریته‌وه كه ده‌مانچه‌یه‌كی به لاقهدهوه نه‌بێ و، ناوناوه‌ش،
وێنه‌یه‌كی پێشوه‌خت سازدرا‌و، قه‌ڵه‌مێك به‌ده‌سته‌وه، یاخود كاتی ئاشتی
كتێبخانیهك له پشته‌وه، دانیشتووه‌و سه‌رگه‌رمی نووسینه! به‌ڵام چ ده‌نووسێت، گه‌ر
بنووسێت، زۆرینه‌یان له كۆپیه، جووینه‌وه، دووباره‌كردنه‌وه، دزینی سیاسی-و-ئه‌ده‌بی له
چوارچێوه‌یه‌كی پڕهێز و خوێناویدا، زیاتر چشتێكی تر نیین. وێڕای جیاوازی ئایدۆلۆژی
نێوان ئه‌م رێكخراو و پارتانه، كه‌چی یه‌ك سه‌رچاویان هه‌یه و به ستراتیژی و تهكتیكگهلی
بهڵشهڤیان كارده‌كه‌ن. یه‌كێك سۆسیالیست، یه‌كێكی تر كۆمۆنیست، ئه‌وی
تر ماویست و ڤێتنامی و ئه‌نوه‌ر خواجهیست، ئه‌وی دیان دیموكرات، لیبڕاڵ،
یان دیندار و مه‌ستی حه‌دیث و كیتابی پیرۆز ...... تاد، به‌ڵام كه بۆ سه‌رچاوه ده‌گه‌ڕێین، هه‌ر هه‌مووی ده‌چنه‌وه سه‌ر
كانی بهڵشهڤیان: عاشقی ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها، دیكتاتۆریه‌ت جا پڕۆلیتاریا، یانه
به نێوی خوداوه، لیبرالیزم یاخود به نێوی دیموكراتیه‌ت و نه‌ته‌وه‌په‌رستیه‌وه. یه‌ك مه‌رجیش ده‌یانباته
رێوه، ده‌سه‌ڵاتی راست ته‌نێ ده‌ژێر ركێفی خۆیدا بێ و، سڕینه‌وه‌ی نه‌یارانی،
گاهێ به ئاشكرا، گاهێ به نهێنی، ناوناوه، ده‌مێ ده‌ست-ده‌نێو-ده‌ستی یه‌كدی ده‌نێن، خه‌نجه‌ر
له پشته‌وه له یه‌كدان!....... ره‌فتار و كولتوری ته‌واوی رێكخراوانی ئه‌م
جۆره وڵاتانه‌یه. دوژمنی سه‌ره‌كیش، كه كه‌س له راستیدا نازانێت كێییه ، چوون ئه‌مانه
هه‌ر ده‌می و مه‌ستی ههوایهكن، وێستاوه‌و ته‌ماشا ده‌كات. جارناجاریش ئاگره‌كه
خۆش ده‌كات. دانووسان، هامشۆ، پاره-و-پوول... به مه‌رجێ یه‌كێك یه‌كێكی دی قڕبكات،
كو‌لتور و ستراتیژی سه‌ره‌كییه.
به كورتی، درێژه‌یه‌ی نه‌ده‌ینێ، دیكتاتۆریه‌تی (خه‌ڵك)، (میلله‌ت)، به نێوی (جه‌ماوه‌ره) ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ست
و- وڵات به‌ڕێوه‌بردن به تاكی ته‌نیا بۆ یه‌ك پارت و رێكخراو له جه‌وهه‌ردا،
لێ له رواڵه‌تدا، لێگه‌ڕێ با هه‌موو دیموكرات و لیبڕاڵ بین، ناوناوه‌ش
ئاشتیخواز! هه‌ندێكیان له خودی (ژان ژاك رۆسۆ، ١٧١٢-١٧٧٨) دیموكرات-ترن.. خۆ
گه‌ر رێكخراوانی تر له گۆڕێ‌دا بن، ده‌كرێت ته‌نیا (بووكهسهماكهره) بن. له‌م وڵاتانه‌دا،
رێكخراوانی (بووكهسهماكهره) زۆر و زه‌به‌ندن و ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی دوا سنوری
ئازادی و دیموكراتییه.
گاندی &
ژێرخانی ئابوری
دوو ره‌هه‌ندی ئابوری ئه‌ستونده‌كی بڕوای گاندی-ه بۆ ئازادی. ئه‌م دوو ره‌هه‌نده
ئه‌وڕۆ به دونیا ئاشنان:
(١). بزوتنه‌وه‌ی كادی (=خام)، ١٩١٨
گوند و گوندنشینیهكانی هیندوستان هه‌ژاربوون. هه‌لی كار كه‌م بوو.
وشكه‌ساڵی، جارناجار، هێنده‌ی تر خه‌ڵكی نه‌دار ده‌كرد. لۆكه كه به‌نێوبانگترین
به‌رهه‌می هیندوستانه سه‌رچاوی هه‌ژاریان بوو. جوتیاران لۆكه‌یان به‌رهه‌م ده‌هێنا و
به هه‌رزان ده‌فرۆشرا به سه‌رمایه‌دارانی ئینگلیز تا هه‌لی كار بۆ كرێكارانی به‌ریتانیا
بڕه‌خسێنێت و له‌وسه‌ریشه‌وه به شێوه‌ی قوماش یان جلوبه‌رگ ده‌هاته‌وه، كڕینی
له توانای جوتیاراندا نه‌بوو. گاندی بزوتنه‌وه‌ی كادی (لۆكه، خام ١٩١٨) راگه‌یاند.
ئه‌وده‌م ده‌زگای چنین و رستنی چكۆڵه و هه‌رزان له زۆربه‌ی ماڵه جوتیاران هه‌بوون.
گاندی كه‌مپینێكی میللی راگه‌یاند كه هه موو دانیشتووانێك،
هاوڵاتییه‌ك، بێ جیاوازی چین و گروپ، خه‌ریكی رستن و چنینی لۆكه‌ی گوندی خۆی بێت و
بیكاته خام و پۆشاك بۆ خۆیی و هاوگوندیهكانی، هه‌ژار و ناههژار وه‌ك یه‌ك. ده‌كرێت ئه‌و
توێژ و گروپانه‌ی حه‌وجه‌یان به پاره نییه، لانی كه‌م رۆژی سه‌عاتێك، وه‌ك
هاوسۆزی و سۆڵیدارێتی خه‌ریكی رستن و چنین بن. به‌روبوومی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بگه‌ڕێته‌وه
بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه خۆی. ئه‌وه‌شی زیاده ده‌كرێت بخرێته بازاڕی ده‌ڤه‌ره‌كه‌وه،
به پاره‌كه‌ی هاوكاری گوندیان و ناوچه‌كه به‌ڕێوه ببرێت. ئامانجی گاندی نزیكردنه‌وه‌ی
گشت چین و توێژانی كۆمه‌ڵ بوو له یه‌كدی، له بواری ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی و
كولتوریدا تا هێزگه‌لی ئازادی یه‌كبگرن و له‌شكری سه‌ربه‌ستی فره‌تر بن.
بزوتنه‌وی كادی، جگه له ناوبردنی هه‌ژاریی، رێكخستنه‌وه‌ی جڤاك بوو له گشت رووهیهكهوه،
تا هێزی خه‌ڵكی رێكخراو، ئاماده و یه‌كگرتوو بێت و
دانیشتووان ئاماده‌بكرێن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان.
(٢). بزوتنه‌وه‌ی سواراج
(=به‌ڕێوه‌بردنی خۆ-جێیی)
هاوكات بزوتنه‌وه‌ی (سواراج)یشی راگه‌یاند، كه وشه‌یه‌كی ئاوێته‌ی هیندیه: (سوا) به گوزارشتی خود دێت و
(راج) به‌ڕێوه‌بردنه. وشه‌كه پێشتر له‌لایه‌ن فهیلسهسوفی ریفۆڕمخواز، (دهیانهند
سهرهسواتی ١٨٢٦-١٨٨٣ كوژراوه)، له ساڵی ١٨٧٦ به‌كارهاتووه. چه‌مكه هیندیه‌كه
كتومت وه‌رگێڕانی ئینگلیزیه، خود-سه‌ریی. ئه‌وڕۆكه له‌لایه‌ن (رۆژئاڤاوه-كوردستان) به‌كاردێت. (سهرهسواتی، ١٨٧٦) بانگهێشتی خود-سه‌ری كرد
و دروشمی (هیندوستان بۆ هیندیه‌كانه)-ی راگه‌یاند.
گاندی ئه‌مه ده‌كاته كۆنسێپتێك و رێ به هیندوستانیهكان ده‌دات كه جێگه، نشینگه، ده‌ڤه‌ر و ناوچه‌ی
خۆیان له چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراو له خه‌ڵكی ناوچه‌كه خۆیه‌وه
بكرێت. به‌م شێوه‌یه ژێرخان، بزوتنه‌وه‌ی (كادی)، له‌ته‌ك سه‌رخانی سیاسی، بزوتنه‌وه‌ی
(سواراج) به‌یه‌كه‌وه گرێده‌دات و ده‌یكاته سترهكچهرێكی ئابوری-سیاسی بۆ به‌ڕێوه‌بردن
و ده‌سه‌ڵات.
(٣). ده‌می ئازادی
هیندوستان، ١٥ ئاگوستی ١٩٤٧، داواده‌كرێت كه رێگابدرێت سه‌رمایه‌داری گه‌وره‌و زه‌به‌لاح
بێنه پێشه‌وه به ئامانجێك گوایێ هیندوستان زوو گهشهبسێنێت. گاندی دژ به‌و
بچوونه هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت. ئه‌و بڕوای وایه، به گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌داری زه‌به‌لاح له‌لایه‌ك
ملیۆنان خه‌ڵك نابووت ده‌كات و له‌لایه‌كی دیشه‌وه ده‌رگا ده‌كاته‌وه بۆ گه‌نده‌ڵی. چوون
ده‌زگای چاودێری و داگاكان هێشتا ته‌واو پێنه‌گه‌یشتوون و هه‌ژاریش ده‌شێت ببێته به‌رده‌بازێك
بۆ له خشته‌بردنی دانیشتووان به باری گه‌نده‌ڵیدا. گاندی به پێچه‌وانه‌وه
له‌و بڕوایه‌دایه كه پێشخستنی بزوتنه‌وه‌ی (كادی) و (سواراج) ده‌شێت ببێته گه‌وره‌ترین
بنه‌مای ده‌وڵه‌تێكی ته‌یار و دروست. هیچ حهوجهیهكیش له گۆڕێ‌دا نییه تا
ساڵانێكی زۆر خه‌ڵكان بخه‌نه نه‌داریه‌وه به پاساوی رۆنانی سه‌رمایه‌دارانی زه‌به‌لاح.
ئێستاكونێش مانیفاكچهر و كارگه‌ی چكۆڵه به‌شێكی گه‌وره‌ی ئابوری هیندوستان پێك دێنێت.
ژماره‌ی داهاتوو: فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی گاندی چییه؟
674 جار خوێندراوەتەوە