دێباچه‌ی باس
بورهان سۆنمێز، 1965- ......، نوسه‌ر، ئه‌كتیڤیست
و پارێزه‌ری مافی مرۆڤ، كورمانجی باكور. له گوندێكی دوره ئاوه‌دانی هاتۆته دونیاوه
و له ئیستانبۆڵ زانكۆ-به‌شی یاسی ته‌و‌او كردوه. 1996 به‌ر په‌لاماری پۆلیسی
توركیا ده‌كه‌وێ و به سه‌ختی زامدار ده‌بێ، پاش هه‌وڵێكی زۆر ده‌گه‌یێنرێته ئینگلته‌را.
له‌وێ له به‌شی (ته‌ندروستیخانه‌ی قوربانیانی ئه‌شكه‌نجه) تیماری درێژخایه‌ند ده‌كرێ،
چون به‌شێ له زه‌ینی له‌ده‌ست ده‌دا. یه‌كه‌مجار ئه‌ز له (پۆنێ-هیندوستان) نێوی
ویم بیست، بانگهێشتی وێنده‌رێ كرابو، ڕۆمانێكی بۆ 4 زمانی ئه‌وێكانێ وه‌رگێردرابو.
له كۆتایی 2019ـه‌وه ئه‌ز چه‌ند نوسینێكم له‌مه‌ڕ به‌رهه‌م و سه‌دای نێوده‌وڵه‌تی
ئه‌وه‌وه بڵاڤكردۆته‌وه. 5 ڕۆمانی نوسیوه، هه‌مویان وه‌رگێڕدراون بۆ گه‌لێ
زمان، لێ (ئیستانبۆڵ، ئیستانبۆڵ) بۆ نزیكه‌ی 40 زمان. خاوه‌نی چه‌ندان خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی،
توركیا، ئا‌مریكا، ئیسپانیا، ئیتالیا، ئینگلته‌را، فه‌ڕه‌نسا و......تاد و كه‌م وڵات
هه‌یه جستوجۆ و دیداری له‌ته‌كدا سازنه‌كردبێ. هاوكات پارێزه‌ری مافی مرۆڤه و ئه‌كتیڤیستێكی
ئه‌و بواره‌یه. دامه‌زرێنه‌ری چه‌ند ده‌زگایه‌كه؛ چ له بواری ئه‌ده‌ب و ڕاگه‌یاندن-دا،
چ له مافی مرۆڤدا. له یادی 100 دامه‌زراندنی (پێن كه‌ڵبدا=خانه‌ی قه‌ڵه‌م) 2021
به كۆی ده‌نگ هه‌ڵبژرێدرا بۆ سكرتێری گشتی كه‌ڵه‌به‌كه، زیاد له 100 وڵات ئه‌ندامی
ئه‌و كه‌ڵه‌به‌ن.
سوێنمێز، دوای یه‌شار كه‌مال، ئه‌وڕۆ ڕوخسارێكی
فره‌ناسراوی ئێمه‌یه. كه‌م كۆڕ، بۆنه و كۆبونه‌وه هه‌یه سۆراخی دیدی ئه‌و نه‌كرێ.
ده‌ی له كوردستان له‌مه‌ڕ ئه‌و چ ده‌گوترێ؟
چۆن پێگه و پایه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و سودی لێوه‌رده‌گیرێ؟
بەتایبەتی لەو قۆناخەی ئێستێ کە میللەتمانی پێدا تێدەپەڕێ!
گـــه‌نــده‌ڵـــی یــان خـــویه‌كـــی پـــــوچ*؟
به گه‌ڕانێ له گۆگڵ؛ ده‌یان دیداری و نوسین
له‌مه‌ڕ سۆنمێز ده‌بینرێته‌وه. ئه‌و ئینگلیزی ده‌په‌یڤێ. به‌شی ئه‌ده‌بی ڕادیۆی بی
بی سی، پڕۆگرامی (ئاوت-لوك=دیدێ) هه‌یه، كه مانگی جارێ كۆڕێكی زیندو بۆ ئه‌دیبێكی
ناسروای دونیا سازدەکا، هاوكات له‌ڕێی سۆسیال مێدیاوه گشت كه‌سێ ده‌كرێ له سه‌رانسه‌ری
جیهانەوە تێیدا به‌شدراربێ. سۆنمێز یه‌كێكه له‌و نوسه‌رانه‌ی مێوانی ئاوت-ڵوكه،
جگه له نێو خودی كۆڕ زیندۆکەوە، له سه‌رجه‌م دونیاوه پرسیار له‌مه‌ڕ ڕه‌وشی
كورد و ئه‌ده‌بی وان له‌و ده‌كرێ. ده‌می هه‌ڵكوتانه سه‌ر (سه‌لمان ڕوشدی1947-….)
و زامداركردنی كۆڕی بۆ ده‌گیرێ و بی بی سی ڕاسته‌خۆ په‌خشی ده‌كا.
ڕێكخراو و ده‌زگا ئه‌ده‌ب و هونه‌رییه‌كانی ئێمه
تا ئێستا نێوی ئه‌و نابیستن! چ ده‌زگای ئاكادیمی، له‌وانه یاساناسی، زانكۆ به‌شی یاسا،
ڕێكخراوی مافی مرۆڤ، كۆمه‌ڵه‌ی یاساناسان\پارێزه‌ران، زیندانیانی سیاسی، ده‌زگای تێڤێ
و ڕادیۆ، ده‌زگای ڕاگه‌یاندن، په‌خش و چاپ .......تاد، تا هه‌ینێ هه‌وڵێكیان نه‌داوه
بانگهێشتی بكه‌ن، كۆڕێكی، دور یان نزیك، بۆ ساز بكه‌ن، هه‌ر وه‌رزه چه‌ند جارێ
بانگی وه‌ك وانه‌بێژ بكه‌ن، چون سۆێنمێز وێڕای نوسین، ئێستێ وانه‌بێژی زانكۆی به‌ریتانیایه،
هاوكات ئه‌كتیڤیست و پارێزه‌ری مافی مرۆڤه، چه‌ندان كه‌یسی گه‌وره‌ی له‌كنه. كه‌ناڵی
تێڤێ و ڕادیۆ، كۆمه‌ڵه كولتوریه‌كانی وڵات و كوردوستانیانی تاراوگه، ته‌نانه‌ت
له ئێنگلته‌راش كه ئه‌و به‌شێكی زۆری ساڵ له‌وكانێ ده‌ژی، نه‌ك بانگهێشتیان نه‌كردوه
بگره نێویشیان نه‌بیستوه! له دونیای گڵۆباڵی ئه‌وڕۆدا ئه‌م كه‌مته‌رخه‌می و
لاموبالاته ده‌بێ به‌رامبه‌ر به گه‌وره‌ترین و به‌نێوبانگترین ڕۆماننوس، یاساناس
و ئه‌كتیڤیست مافی مرۆڤی مه؛ چ گوزارشتێكی هه‌بێ؟
ئایا گه‌نده‌ڵییه؟ یانژه خویه‌كی پوچه*؟
ماویه‌تی: سڕینه‌وه‌ی زمان یان سڕینه‌وه‌ی میلله‌تێ؟
* كورته چیرۆك، حسێن عارف، بڕوانه كڵافه‌یه‌ك
ژانی توڕه
109 جار خوێندراوەتەوە