سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی کوردستان بۆ داڤۆس

کۆڕبەندی ئابوری جیهان هەمو ساڵێک لە مانگی کانونی دوەم لە داڤۆسی سویسرا ئەگیرێت، بە بەشداربونی سەرۆک حکومەتەکان و کەرتی تایبەت کە ڕۆڵی کاریگەر ئەبینێت لەم کۆڕبەندەدا.

ئابوری هەمو وڵاتێک لەسەر ٣ ستون وەستاوە، کە ئەم ستونانە کاریگەری تەواویان ئەبێت لەسەر چالاکەییە ئابوریەکانی ناو وڵات، هەر لە ڕیژەی هەژاری و ڕەخساندنی هەلی کار و داهاتی تاک لە ناو وڵاتەکەدا، کەرتی تەندروستی و کەرتی پەروەردە و بەگشتی خۆشگوزارەنی هاوڵاتیانی ناو وڵاتەکە. ئەو ستونانەش ئەمانەی خوارەوەن.

خەرجی بەکاربردن؛ واتە هاوڵاتیانی وڵاتەکە ئەو چالاکییە ئابوریانەی کە ڕۆژانە پیادەی دەکەن لە کڕینی شتومەکە پیویستیەکانیان، ئەمەش لەسەر داهاتی تاکی وڵات وەستاوە، دیارە تا داهات زیاتر بێت چالاکی ئابوری زیاتر ئەبێت، بەڵام هەرێمی کوردستان زۆرترین داهات کە خەرج دەکرێت لە ڕێگای ئەو موچەیەوەیە کە عێراق دەینێرێت بۆ هەرێم، ئەگەر موچە دوابکەویت بازاڕی کوردستان بەنزیکەی دەوەستێت. کەرتی تایبەت بە هۆی قۆرخکاری بازاڕەوە لەڕێگای دەسەڵاتەوە بەشی پێویست داهات نانێرێتە ناو بازاڕەوە.

هەناردەی وڵات؛ هەمو دەزانین هەرێمی کوردستان جگە لە نەوت چەند شتومەکێکی زۆر کەم دەنێریتە دەرەوە وەک هەنارو پێستە و پەتاتە، نەوتەکەش بە قاچاخ دەنێرێت و بە نرخێکی کەم دەیفرۆشێت، کەواتە هەناردەی هەرێم زۆر کەمە و جێگای سەرنج نیە و داهاتی بۆ خەڵک نیە، بەڵکو بۆ دەسەڵاتە.

وەبەرهێنان لە ناو وڵاتدا؛ دو جۆر وەبەرهێنان هەیە یان ڕاستەوخۆدەبێت یان ناڕاستەوخۆ دەبێت، وەبەر‌هێنانی ناڕاستەوخۆ زیاتر لە ڕێگای بۆرسەی وڵاتەکەوە ئەبێت، کە بیانییەکان پشکی کۆمپانیای وڵاتەکە دەكڕن. یان وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆ ئەمەش یان خەڵکی وڵاتەکە وەبەرهێنان دەکات یان وەبەرهێنەری بیانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و پیشەسازیی، کشتوکاڵ وەبەرهینان لە خانوبەرەدا ئەکات. هەرێمی کوردستان ئێستا بەس وەبەرهێنان لە شارە نیشتەجێبونەکان دەکرێت ئەمەش تەنها دەسەڵات وەبەرهێنان دەکات لە لایەن کەسەکانی کە سەربەخۆیانە.

ئەگەر سەیری ئەم بارو دۆخەی سەرەوە بکەین هەرێمی کوردستان لە دۆخیکی زۆر خراپدایە.

ئەوەی کە لەداڤۆش تیشکی خرابوە سەر ئەمساڵ کارکردن بو لەسەر (web3,crypto. AI, Internet of Thing. Real World Tokenization).

 ئەوەی ئەمڕۆ باس دەکرێت (web3) لە داڤۆس کە لامەرکەزیەتە لە کۆمپیوتەردا، کە کەسێک پڕۆگرام دروستدەکات بۆ کۆمپیوتەر ئەمەش لەلایەن کۆمپانیاکان و حکومەتەوە دەتوانرێت یاسای بەسەردا دیاریبکرێت لەم دۆخەی ئیستا کە Web 2. بەڵام لە ( web3) ئەمە نامێنیت وە بەکار‌هینەر دەتوانێت زیاتر پارێزگاری لە داتاکانی خۆی بکات، پڕۆگرامەر پابەند نابێت بە هیچ جۆرە یاسایەکەوە. داتاکان جارێکی تر ناگوازریتەوەو سەلامەتی بۆ بەکارهینەر پارێزراوە.

Internet of Things)؛ ئینتەرنیتی هەمو شتەکان کە کۆمپانیایەکی سویسری کاری لەسەر دەکات هەمو وای لێدەیت گواستنەوەی داتاکان لە ئاسمانەوە لە ڕێگەی مەشینەوە لەئاسمان بۆ سەر زەوی لەڕێگای Block Chain  دەگوازرێتەوە و داتاکان خەزن دەکرێت.

Real World Tokenization؛ ئەمەش واتە وردکردنەوەی هەمو سەرمایەی جیهان هەر لە بۆند، خانو و ئاڵتون، ئەڵماس و شتە گرانبەهاکانی جیهان. ئەم پڕۆسەیە کۆمپانیای (Black Rock) کە ( لاری فینگ) بەڕێوبەری جێبەجیکاری کۆمپانیاکەیە سەرپەرشتی دەکات، سەرمایەی ئەم کۆمپانیا ئەمریکیە (١٠تریلیۆن) دۆلارە.

Artificial Intelligence؛ ئێستا شەڕی گەورە لە نێوان ئەمریکاو چیندایە لەسەر ئەوەی کە کۆمپانیایەکەی چینی توانیویەتی لە ڕێگایDeep Seek) ) تێچوی زیرەکی دەستکرد کەمبکاتەوە ئەمەش ئەمریکیەکانی توڕەکردوەو بە شەڕی (جیۆ پۆڵتیکی) دادەنێنن.

 بۆیە کوردستان زۆر جیاوازترە لەوەی لە جیهاندا ڕودەدات دۆخی کوردستان بەس دوژمنانی کورد ئاواتی پێدەخوازن، هەرێمی کوردستان کە ئەم هەمو قەیرانەی هەیە وەک لەمانەی خوارەوە دەردەکەوێت.

حکومەتی هەرێم ٥٤ موچەی فەرمانبەرانی بە لێبڕینەوە یاخود هەر خەرجی نەکردوە لەساڵی ٢٠١٤وە، موچەی مانگی ١٢ساڵی پار نەدراوە کە ئیستا لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٥داین.

حكومەتی هەرێم ٩ ساڵە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی ڕاگرتوە.

حكومەتی هەرێم نەوت بەقاچاخ دەفرۆشیت

کەرتی پەروەردە وێرانکراوە بەردەوام مامۆستایان لەبەر نەدانی موچەکەیان بایکۆتی پڕۆسەی خوێندن دەکەن.

کەرتی تەندروستی بەتەواوی پشتگوێخراوە کەس نازانێ بودجەی کەرتی تەندروستی چەندە تەنات ئەو بڕە کەمەش کەس نازانێت، دەرمانەکان لەو پەڕی خراپیدان کواڵیتی کۆنترۆڵ زۆر لاوازە. نەخۆشخانەی کەرتی گشتی دروستناکرێت.

هەمو هەڵبژاردنێک چەند ساڵیک دوادەکەوێت و سەڕەرای تەزوێرێکی زۆر لە هەڵبژاردندا.

یاسا سەروەر نیە و دەزگا کۆمەڵایەتیەکانی حیزب کێشەکان چارەسەر دەکات

ڕیژەی بێکاری و هەژاری کەس نازانێت چەندە لەبەر ئەوەی دەزگایەکمان نیە کە ناوی تەواوی بەتاڵەی لە لابێت.

کارەبای نیشتمانی لە وەرزی زستاندا (٤-٦) کاتژمێر کارەبا هەیە.

ژینگەی کوردستان پیسە و سەوزایی وەک پێویست نیە.

کێشەی ئاوی پاک و کەم ئاوی لە هەمو شارەکانی کوردستاندا هەیە.

بەشێکی کوردستان داگیرکراوە لە لایەن دوژمنانەوە، دەزگا هەواڵگریەکانی جیهان تەراتێن دەکەن لەم ولاتە دا.

بازاڕ قۆرخکراوە و لەلایەن حیزبەوە و شەفافیەت لە حکومەتدا نیە

بۆیە ئەگەر سەیری ئەم هاوکێشانەی سەرەوە بکەین وڵاتێک لەم هەمو قەیراندایە ئایا پێویست دەکات سەرۆکی حکومەتەکەی بچیتە داڤۆس، کە حکومەتەکەی هیچ داهێنان و پێشەنگییەکی لە ناو تەکنلۆژیای سەردەمدا نیە، بڕوات داهاتی خەڵکی هەژاری ولاتەکە بەهەدەربدات. لە کاتێکدا کە هەمو جیهان دەزانێت ئەم هەمو قەیرانە هەیە لە کوردستاندا. بۆیە سەردانەکە تەنها بۆ سەرنج ڕاکێشانە بە پێی زانستی دەرونناسی.

158 جار خوێندراوەتەوە