گرنگترین فاکتەر لە ئابوریدا کە بڕیار لەسەر نرخ دادەنێت فاکتەری خواست و خستنەڕووە . نەوت
ئەو کا ڵا گرنگەیە کە دەبێتە هۆی هەڵسوڕانی ئابوری جیهان، بۆیە هەموو سیاسییەکان و
بازرگانەکان دەیانەویت رۆڵیان هەبێت لەسەقامگیرکردنی نرخدا، تا نەبێتە هۆی دروستبوونی هەڵئاوسان و کێشە بۆ گەشەکردنی ئابوری دروستنەکات. نرخی نەوت لە ئێستادا لەسەروو 90 دۆلارەوەیە، بەڵام کۆمەڵێک فاکتەر وایکردوە بۆ ئەوەی بەهای نەوت لەم
نرخەدا جێگیر بێت. بەکورتی هۆکارەکان ئەمانەن:
1- بازرگانەکان پێشبینی ئەوەدەکەن رێکەوتنی ئێران
گروپى 5+١ رێبکەون لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی
ئیران، ئەمەش دەبێتە رێگەدان بەوەی کە نەوتی ئێران بێتە بازاڕەکانی جیهانەوە ئەو کورتهێنانەی روسیا پڕبکاتەوە کە بڕیارە لە کۆتاییی
ئەمساڵدا بچێتە جێبەجێکردنەوە .
2- خاوبونەوەی گەشەی ئابوری چین کە کێشەی پرۆژەی خانووبەرە گەورەترین کێشەیە، هەروەها تاێستا سیاسەتی
سفر بۆ کۆڤید 19 ئەمەش بوەتەهۆی داخستنی هەندێ شار ئەمەش خواستی لەسەر نەوت کەمکردۆتەوەو
یارمەتی دابەزینی نرخی داوە .
3- بەرزبوونەوەی رێژەی سوودی بانکی بەگشتی لە
هەموو جیهاندا، تەنها چین و تورکیا بە پێچەوانەی شەپۆلەکەوە دەڕۆن سوودی بانکی دادەبەزێنن. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی
کە ترس لە سەر گەشەی ئابوری جیهان هەبێت.
4- بە هۆی بەهێزی دۆلارەوە کە نەوت بەهاکەی بە
دۆلار دیاریدەکرێت لە ئیستادا Dollar index لەبەرزترین
ئاستدایە. بەرامبەر دراوەکانی تر.
5- بەکارهێنانی خەزانە ستراتیجیەکانی نەوت لە
ووڵاتاندا ئەمەش بۆتە هۆی زیادبوونی خستنەڕوو. بۆتە هۆی دابەزینی نرخ .
پێشبینی نرخی نەوت بۆ کۆتایی ساڵ و ساڵی داهاتوو
پێدەچێت
نرخی نەوت لە دەوری 100 دۆلاردا بمێنێتەوە بۆ مانگەکانی داهاتوو، ئەمەش بەهۆی هەندێ
فاکتەری سیاسی و ئابورییەوە. ئەو هۆکارانەش ئەمانەن:
1- وەبەرهێنان لە کەرتی وزەدا بەگشتی کەمیکردوە
و، وەبەرهێنان گواستراوەتەوە بۆ کەرتی وزەی
پاک و سەوز. کۆمپانیا گەورەکانی جیهان خەریکی دابەشکردنی قازانجەکانیان بەسەر پشک
هەڵگرەکاندا لە جیاتی ئەوەی وەبەرهێنان بکەن .
2- توانای بەرهەمهێنانی نەوت نزیکبۆتەوە لە بەرزترین ئاستی لە ووڵاتانی ئۆپێکدا، چاوەڕێ ناکرێت بەرهەمی نەوت زۆر زیاتر
بخرێتە بازاڕەوە، هەندێ لە ووڵاتانی ئۆپێک تەنانەت ناتوانن ئەو ژمارە بەرمیلە بەرهەمبهێنن
کە لە لایەن رێکخراوەکەوە بۆیان دیاریدەکرێت.
3- رێکەوتنی ئێران و گروپى 5 +1 بۆ بەرنامە ئەتۆمیەکە،
بوەتە کارێکی سەخت و نابێتە هۆی زیادکرنی نەوتی ئێران بۆ بازاڕەکانی جیهان. ئەگەر
بێتو رێکبکەون هەروا بە زووی نەوتی ئێران ناتوانێت بازاڕەکان پڕبکات، چونکە دەبێت
پاپۆرە ئێرانییەکان جارێکی تر دڵنیایی و هەروەها سەلامەتی Recertified and Insured پاپۆرەکان
لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە بسەلمێنرێت، ئەمەش کاتی زۆری دەوێت هەروەها کێڵگە نەوتییەکان
کۆنن وە پێویستیان بە ئیدامە هەیە.
4- بانکەکانی ئەمەریکاو ئەوروپا ناتوانن بەبەردەوامی
رێژەی سوودی بانکی بەرزبکەنەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەڵئاوسان بۆ ئەوەی بگەنە ئامانجی ڕێژەی
هەڵئاوسان کە بەخواستی خۆیان دەیانەوێت، بۆیە لەساڵی داهاتوودا دەبێت تۆزێک خاوببنەوە لە بەرزکردنەوەی رێژەی
سوودی بانکی، ئەمەش دەبێتە هۆی گەشەکردنی ئابوری و زیادکردنی خواست بۆ نەوت .
5- ئەوخەزانانەی کە بەتاڵ بوون دەبێت پڕبکرێنەوە، بۆیە هەر دەبێتە هۆی زیادکردنی خواست لەسەر نەوت .
6- چاوەڕێدەکرێت خواستی رۆژانە بگاتە سەروو 100
ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا لە کاتی ئاسایبوونەوەی
ژیان و هەڵگرتنی کۆت و بەندەکان لەسەر کۆڤید
-19 لە ووڵاتی چین.
7- دابەزینی بەرهەمهێنانی نەوتی روسی بە هۆی
چوونەدەرەوەی كۆمپانیا گەورەکانی جیهان لە
روسیادا، بە هۆی سزاکانی سەر روسیا لە ئەنجامی داگیرکاری روسیاوە بۆ ئۆکرانیا،
بۆیە خستنەڕوو کەمتر دەبیت و ئەمەش یارمەتی نرخی نەوت دەدات بۆ 100 دۆلار .
322 جار خوێندراوەتەوە