ئەو سێ‌ كەسەی نرخی نەوت لەجیهاندا دیاری دەكەن



نەوت یەکێکە لە بزوێنەرە گەورەکانی ئابوری جیهان و رەهەندێکی گەورەی ئابوری و سیاسسی هەیە،  بەڵام ئەوەی شایانی باسە  سێ کەس لە جیهاندا نرخی نەوت دیاری دەکات  ئە و کەسانە دۆناڵد ترامپی  سەرۆکی ئەمریکا  و  ڤڵادیمیر پۆتینی سەرۆکی ڕووسیا  و محمد بن سەلمان جێگری شانشێنی  سعودیەن، ئەم سێ کەسە کەی بیانەوێت دەتوانن گۆڕانکاری بکەن لە بەرهەمی نەوت و نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا،  بە هۆی خواست و خستنە ڕوو  کە  ئەم هۆیە زۆرترین کاریگەری دەبێت لەسەر بازاڕی نەوت  و نرخی نەوت، کاریگەرترین کەسیش  لەم چەند مانگەدا كە بوە هۆی ئەوەی بازاری نەوت پڕبكرێت و نرخی نەووت زۆر دابەزێت، دۆناڵد ترامپی، سەرۆكی ئەمریکا بوو .
ئەو  هۆیانە  چی بوون بازاڕی نەوتی وا پڕکرد ونرخی نەوتی شکاند ؟.
یەکەم ؛ ئەمریکا بە هۆی بڕیاری سزاکانی   کە لەسەر نەوت و  گازی  ئێران دابووی کە  بڕیار بوو لە ٥-11-2018 بچیتە بواری جیبەجێکردنەوە کە  کە  هیچ ووڵاتێک بۆی نیە نەوتی ئێران بکڕێت  بەس ئەو  بڕیارە بەتەواوی  نە چوە بواری جێبەچیکردنەوە، ئەمریکا دەرفەتی  دا بە هەشت ووڵات کەڕۆژانە   بۆیان هەیە نزیكی1.200000   یەک ملێۆن و دوو سەد هەزار بەرمیل نەوتی ئیران بكڕن، لەگەڵ ئەوەشدا چەند مانگێک پێش ئەوە ئەمریکا داوای لەسعودیە و ڕووسیا و عیراق دەکرد بەرهەم  زیاد بکەن  ئەوە بوو ئەو ووڵاتەنە بەرهەمیان زیاد کرد و بووە هۆی  ئەوەی بازاڕ پڕبێت  لە نەوت و ببێتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت.  بەلام سەرچاوەکان  ئاماژە بەوە دەکەن کە تەنکەرە  ئێرانیەکان  بەردەوام و ڕۆژانە نزیکی  2 ملیۆن بەرمیل نەوت بە نهینی دەگوازنەوە، هەرچەندە ( Transponders (   واتە  جیهازی  سەری کەشتیەکانیان  کوژاونەتەوە  بەڵام  مانگە دەستکردەکان دەیانبینن. 
دووەم ؛ ئەمریکا   ماوەیەکی زۆرە  داوا لە  عەرەبستانی سعودیە دەكات،  کە نەیارێکی سەرسەختی ئێرانە بەرهەمی نەوت زیاد بکا ت، و كردی و گەیاندییە رۆژانەی یانزە ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل،  کەئەمەش  بەرزترین ئاستی نەوتی سعودیەی تۆمارکرد لەمانگی نۆڤەمبەردا، هاوشانی سعودییە بەهەوڵی كۆمپانیا روسیەكان بەرهەمی نەوتی روسیاش زیادیكردج، بەمەش بەرهەمی نەوتی زیادیکرد و بازاڕ پڕ بوو لەنەوت.
سێیەم ؛  شەڕی بازرگانی نێوان  ئەمریکا و چین، ئەمریكا بە بەهای 250 ملیار دۆلار باجی لەسەر كاڵای چینی داناوە، لەبەرامبەردا چین بەبەهای 60 ملیار دۆلار گومرگی لەسەر كاڵای ئەمریكی داناوە، ئەمەش بوە هۆی کەمکردنەوەی بازرگانی نێوان دوو گەورەترین ئابوری جیهان و بووە هۆی دا بەزینی گەشەی ئابوری  لە جیهاندا.
 سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لەڕاپۆرتێکدا بڵاویکردۆتەوە گەشەی ئابوری چیهان بۆ ساڵی 2018 بریتی بوە لە 2.9  بەڵام ئەم ڕێژەیە بۆساڵی 2019 دادەبەزێت بۆ 2.5  بەڵام ئەم ژمارانە زۆر جار بەهۆی ڕووداوەکانەوە دەگۆڕێت، بەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەکار بردنی نەوت و  یارمەتی دابەزینی نرخی نەوتی دا .
چوارەم؛ بڕێکستی بەریتانی کە ئەمەش نا دڵنیایەکی تری خستۆتە بازاڕەوە  بە  گشتی  چارەنووسی بەریتانیەکان دیار نیە  کە ڕێکدەکەون لە گەڵ یەکێتی ئەوروپا  یان دێنەدەرەوە، بەمەش بازەڕەکانی  جیهان زیاتر دەکەونە نا دڵنیاییە و بۆرسەی لە حاڵەتی ناسەقامگیریدا هێشتۆتەوە.
پێنجەم ؛ هاڕەکردنی  بازاڕی بۆرسەی جیهانی کە لەسەرەتاوە لە بازاڕی چینەوە دەستی پێکرد و لەم دوو مانگەدا بۆرسەکانی ئەمریکای گرتەوە، دیارە کەبازاڕ دێتە خوارەوە ئەو کاتە هەموو پشکەکانی هەموو  سێکتەرەکان دێنە خوارەوە، بەمەش کۆمپانیاکانی نەوت و نەوتیش کە یەکێکە  لە بزوێنەرە گەورەکانی ئابوری جیهان و  بۆرسە کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دەبێت و دێتە  خوارەوە و هەر ئەوەش وایكردوە لەئێستادا بۆرسەی جیهانی بەهاكەی بە بڕی 4.5 تریلێۆن دۆلار دابەزێت. 
 شەشەم ؛ لە وکاتەی کە بۆرسەکانی جیهان لە هاڕەکردندا بوون )جۆرم پاوڵی ( سەرۆکی بانکی  فیدیڕاڵی ئەمریکا  هات بەڕێژەی 0.25% سوودی بانکی بەرزکردەوە  لەبەرئەوەی بەهای دۆلار بەرزبۆتەوە  ئەمەش  پەیوەندیەکی نێگێتڤی توندی هەیە لە گەڵ نرخی نەوت دا، هەر لەوڕۆژانەدا نرخی نەوتی تێکساس و برێنت بە نزیکەی 5% تر دا بەزی هەرچەندە  ترامپ زۆر توڕە بوو لەم کارە ی جۆرم پاوڵ  بەڵام  ئەم بەرزبوونەوەیە بوو بەفشارێکی  تر بۆ سەر با زاڕی جیهان  .
حەوتەم ؛  بەهۆی  زیادکردنی بەرهەمی نەوتی شێڵی ئەمریکیەوە کە لەئێستادا رۆژانە  بەرزبۆتەوە بۆ زیاتر لە 11 ملێۆن بەرمێل نەوتی رۆژانە، ئەمەش بوە هۆی ئەوەی بازاڕەکانی جیهان پڕ بێت  لە نەوت و یارمەتی دابەزینی نرخی نەوتی دا. 
 هەشتەم ؛ کۆتا کاریگەر ئەوە بوو کە بەشێک لە دەزگاکانی حکومەتی ئەمریکا  داخران،  کە نزیکەی 800 هەزار  فەرمانبەری حکومەت  مانەوە بەبێ ئەوەی  مووچەکانیان  وەرگرن  لەم کاتی پشوووی  کرێسمس و سە ری ساڵدا  کێشەکانی ترامپ لە گەڵ دیموکراتەکاندا  قووڵتر بۆتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی ناجێگیری لە هەموو  شتێکدا . 
تا  ئێستا  بەهۆی سیساتە کانی  ترامپەوە  نرخی  نەوت ئەو دابەزینە گەورەیەی بەخۆوە بینیوە . 
 ئێستا کاتی ئەوەیە  کە  پۆتینی سەرۆکی ڕوس و محمد  کوڕی شا سەلمانی سعودی  بەر بەم  دابەزینە بگرن . بۆیە  ڕێکخراوی   ئۆپێک و دەروەی  ئۆپێک  کۆبوونەوە  بڕیاریان دا  کە لەسەری سالی 2019 ڕۆژانە بڕی 1.2 ملێۆن بەرمـێل  کەمتر بخەنە بازاڕەکانی جیهانەوە، ئەمەش کاریگەری  دەبێت  لەسەر نرخی نەوت،  کە لە ساڵی 2016  دا هەمان پلانیان جیبەجێکرد  و بوە هۆی بەرزبوونەوەی  نرخی نەوت لەسەرخۆ .  
سوهەێل مەزروعی وەزیری نەوتی ئیماراتی لە کوەیت ووتی، بەردەوام دەبین لەسەرکەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت  وەزیرانی نەوتی عێراق و کوەیت و نایجیریا پشتیوانی خۆیان بۆ  سعودیە دووپاتکردەوە   و  ئامادەی  خۆیان دەربڕی تا زیاتر بەرهەم کەمبکەینەوە  لەوەی کە بڕیاریان لێداوە، تابازاڕی نەوت جێگیر دەبێت . 
وەهەروەها کاتێک  کەنرخی نەوت دابەزێت  نەوتی شیڵی ئەمریکی لەبەرئەوەی کەتێچوەکەی زۆرە  ناتوانن بەردەوامبن لەسەر دەر‌هێنانی نەوت ئەمەش دەیێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی شێڵی ئەمریکی چونکە تێچوی نەوتی ئەمریکا زۆرە كە نزیكەی 35-  50  دۆلاری بۆ یەک بەرمیل  تێدەچیت بەمەش  دابەزینی  نەوت دەیێتە  هۆی کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوتی ئەمریکی و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت . 
 هەروەک  چۆن نەوتی  لمی ئەلەبامای  کەندەی ڕۆژانە بڕی  350  هەزار بەرمێل  نەوتی کەمکردۆتەوە  بۆ بازاڕەکانی جیهان لەبەرئەوەی نرخی دەرهینانی زیاتر تێدەچیت  وەک لەم نرخەی نەوت لەئیستادا هەیە.
بۆیە بازرگانانی نەوت ئەم نرخە بەدەرفەتێک باش دەزانن کە جارێکی تر  لەسەرخۆ نرخی نەوت بەرز بکەنەوە کاتێک کە بڕیارەکانی  ئۆپێک  و دەرەوەی ئۆپێک جیبەجیبکرێت، بەتەواوی و دابەزینی بەرهەمی نەوتی نایجیریا و کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوتی فەنزوێلاو لیبیا  یارمەتی دەردەبن بۆ  بەرز بوونەوەی نرخی نەوت  . بۆیە ڕوووسیا و سعودیە  ووڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت بودجەی ووڵاکانیان بەتەواوی کورت دەهێنێت ئەگەر بەرهەم کەمنەکەنەوە. ئەمەش یارمەتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەدات.

7074 جار خوێندراوەتەوە