هەفتەی رابردوو بازاڕی نەوت زۆر دابەزی ، تەنها لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە( 10) دۆلار لە نرخی بەرمیلێک نەوت دابەزی ، ئەمەش بەهۆی سەر هەڵدانی ڤایرۆسیكی تازە بە ناوی ( Omicron) ئۆمیکڕۆن کە گۆڕاوێکە لە ڤایرۆسی (Covid -19) سەرچاوەی گرتوە، بەمەش بازاڕی خستە دڵە ڕاوكێیەکی گەورەوە و بازاڕەکانی جیهان نەوتیان فرۆشت بەو واتایەی کە خواست لەسەر نەوت نامێنێت، کە گرنگترین فاکتەری ئابوریی ( خواست و خستنە ڕوو ) لەسەر کاڵا و خزمەتگەزارییەکان بۆ باڵانسکردنی نرخەکان، وەک مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوو بازاڕ ئەو ترسەی لێ پەیدا بوو کە جارێکی تر ئابوری جیهان دابخرێتەوە خواست لەسەر نەوت نەمێنێت بۆ سێکتەرەکانی ئابوری .
هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت .
1- بۆچی نەوت لە ڕۆژی هەینی رابردوودا بە رێژەیەکی زۆر دابەزی . هۆکارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ڤایرۆسی (ئۆمیکرۆن ) لە باشوری ئەفریقاوە سەری هەڵداوە کە لەم وڵاتەدا (8.2) ملیۆن کەس هەڵگری ڤایرۆسی (HIV) واتە ڤایرۆسی( ئایدز)ن، ئەگەر بێتوو ئەم ڤایرۆسە تازەیەی کۆرۆنا لەو هەڵگرانە وەبن کە نەخۆشی( ئایدز) یان هەیە وە ڤایرۆسەکە بە خێرایەکی زۆر بڵاوببێتەوە ئەوە کێشەی گەورە بۆ جیهان دروست دەبێت، ئەم ترس و دڵەراوکێیە بازاڕەکانی جیهانیان بە تەواوەتی شێواند، بۆرسەکان بە ژمارە گەورە دابەزین، لە ڕۆژی هەینی رابردوودا بەتایبەتی بازاڕی ئەمریکا. وە هەروەها هۆکارەکەش دەبێتەهۆی ئەوەی کە هەڵئاوسان زۆر بەرزە لە ئەمریکادا کە ڕێژەکەی گەیشتوتە (6.2%)، ئەو کاتە گەشەی ئابوری خاودەبێتەوە لە ئەنجامی ڤایرۆسە نوێیەکەدا، کەواتە وڵات توشی (Stagflation) دەبێت، واتە نرخی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان بەرزن و ئابوریش گەشەی پێویست ناکات کە ئەمەش نەخۆشیەکی گەورەی ئابوریە . ئەم ترس و دڵەڕاوكێیە بازاڕی نەوتی دابەزاند . بازرگانەکانی نەوت نەوتیان فرۆشت.
2- ئەمریکا و چین و هیندستان و یابان و بەریتانیا و کۆریای باشور بڕیاریان داوە کە هەندێ نەوت لە خەزانەکانی (SPR) کە خەزانە ستراتیجیەکانیی یەدەکی نەوتی ئەو وڵاتانەی تێدا هەڵدەگیرێت بفرۆشن، بەڕادەیەک کە ئەمریکا لە هەمویان زیاتر دەفرۆشێت کە بڕەکەی ( 50) ملیۆن بەرمیل نەوتە، ئەم بڕە نەوتەی ئەم وڵاتانە دەیفرۆشن کاریگەری زۆر گەورە ناخاتە سەر نرخی نەوت وە بەڕێژەیەکی کەم نرخی نەوت دابەزی هەرچەندە دوای هەردەبێت ئەو خەزانانە پڕبکرێنەوە.
3- هەندێک وڵاتی وەک بەریتانیا و ئەمریکا و سەنگاپور هەر زوو بڕیاریان دا بۆ ماوەیەکی کاتی (Air travel) هێڵی فڕۆکەوانی لە ئەفریقای باشور وهەندێ وڵاتی چوار دەوریان ڕابگیرێت بۆئەو وڵاتانە وە لەوەدەچێت یەکێتی ئەوروپاش هەمان ڕەفتار بکات، هێڵی فڕۆکەوانی پێش (کۆڤید -19) ڕۆژانە ( 5 ) ملێۆن بەرمیل نەوتیان بەکاردەبرد .
دەرئەنجام
نرخی نەوت هەر لەسەرو ( 70) دۆلارەوە دەمێنێت، ئەگەر ڤایرۆسی ( ئۆمیکرۆن) ئەوەندە ترسناک نەبێت و ببێتە هۆی داخستنی سێکتەرەکانی ئابوری جیهان و جارێکی تر بازاڕەکانی جیهان دانەخرێتەوە، چونکە زۆر زووە بۆ ئەوەی بازاڕ ئاوا بشڵەژێت بەبێ زانیاری پێویست .
ئەمەش هۆکارەکانی پاراستنی نرخی نەوتن
1- لە ئەنجامی نەبونی وەبەرهێنانێكی زۆر لە چەند ساڵی رابردوودا لە سێکتەری نەوت (Fossil Fuel ) و غازی سروشتیدا، بەهۆی گواستنەوەی وەبەرهێنان بۆ وزەی پاک، ئەمەش بۆتەهۆی ئەوەی بازاڕی نەوت خواستی لەسەر بێت .
2- بوونی وشکەساڵی لە جیهاندا لە ئەنجامی گۆڕانی کەش و هەوادا، ئەمەش وایکردوە کە جیهان بەرەو وشکەساڵی بڕوات، وزەی کارۆ ئاوی ( Hydro Power) کەمێیتەوە کە لە بەنداوەکان و تاڤگەکەکانەوە پەیدا دەبێت بۆ بەدەستهینانی وزە، حکومەتەکان ناچاربن پلانەکان بگۆڕن بۆنەوت و غاز .
3- هەندێ جار لە ئەنجامی نەبوونی ( wind blowing ) وە نەبوونی (با) دا ئەو کاتە وزەی ( wind power) کەمە، کە ئەو دیاردەیە لە ئەوروپا ڕویدا ساڵی پار، ناچار حکومەتەکان بۆبەدەستهێنانی وزە پەنا ببەنە بەر سەرچاوەی نەوت و غازی سروشتی .
4- ئەگەر بێتو نرخی نەوت دابەزێت ئەوا ڕێکخراوی (OPEC+) ئۆپێک پڵەس دەتوانن بۆ ڕاگرتنی نرخی نەوت، ئەو بڕە نەوتەی کە (400) هەزار بەرمیلە ڕۆژانە، کە مانگانە بڕیارە زیادی بکەن دەتوانن ئەو بڕە بوەستێنن. بەمەش هاوسەنگی بۆ نرخ دەگەڕێتەوە .
724 جار خوێندراوەتەوە