هەر لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕە نایاسایی و
ناڕەواکەی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا. ڕۆژئاوایەکان لە لێکدانەوەدان بۆ وەڵامی ئەو
پرسیارەی چۆن بتوانن قازانجی نەوتی روسیا کەمبکەنەوە، بەمەرجێک نە بێتە هۆی
بەرزبونەوەی زۆری نرخی ووزە.
دوای لێکدانەوەو جیاوزای زۆری بەرپرسانی یەکێتی
ئەوروپا بڕیاری (60دۆلار)یاندا بۆنرخی بەرمیلێک هەناردەی نەوتی ڕوسیا کە بە پاپۆڕ
دەگوێزرێتەوە، ئەم نرخ دانانە لەسەر نەوتی روسیا سەرەتا لە وڵاتانی (G7) بڕیاری
لەسەردرا کەئەبێت (5-12-202٢) بچێتە بواری جێىەجێکردنەوە، ئەم پێشنیارە کۆمەڵێ بۆچونی
جیاواز و کاردانەوەی جیاوازی لە ناو یەکیتی ئەوروپادا دروستکردبوو، وە ئیستاش
کاردانەوەی روسیا گرنگە بەرامبەر ئەم بڕیارە.
گەیشتن بەم بڕیارە لە ناو ئەوروپادا ئاسان نەبوو،
هەندێ لە وڵاتانی ناو یەکێتیەکە کە بە هەڵۆکانی دژە پوتین ناسراون وە ک (پۆڵۆنیاو ووڵاتانی
بەڵتیک) کە ئەیانویست زۆر بەزووی داهاتی ڕوسیا هەرەس پێبهینت نرخی (20-30) دۆلار بۆ
بەرمیلێک دابنرێت کە زۆر نزمترە لە نرخی (40) دۆلار کە تێچووی بەرمیلێک نەوتی روسیایە،
تیمێکی تری ناو یەکێتی ئەوروپا کە ئەو ووڵاتانەی هاوردەی نەوتی روسیا ئەکەن وەک
ئەڵـمانیاو هەنگاریاو نەمسا و فەرەنسا، ئەڵین ئەگەر نرخی نزم بسەپێنرێت بەسەر روسیادا
ئەمە زیاتر بازاڕی ووزە ناجێگیر ئەکات و ئەبیتە هۆی ئەوەی کە نرخی ووزە زیاتر بەرزبێتەوە،
بەقازانجی ڕوسیا بشکێتەوە. بەڵام بە و نرخەی ئێستا باری هەندێ وڵاتی تری یەکێتی
ئەوروپا گران دەکات، گروپی دووهەم ترسیان لەوە هەیە کە ئەگەر بەتەواوی خستنەروی
نەوت بۆ روسیا دیاریبکرێت لەوەئەچێت هەڵئاوسان بەرزتربێتەوە تێچوی ژیان لەسەر ئەوروپیەکان
گرانترببێت، ببێتە هۆی ئەوەی خەڵک داوا لە حکومەتەکانیان بکەن کە پشتیوانیەکانیان
بۆ ئۆکرانیا ڕابگرن. گومانی تیا نیە کە جیاوازیەکان نێوان ئەم دوو گروپە روسیا هەستی
پێدەکات. ئەمەش کاریگەری لەسەر پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا دەبێت. وە ئامادەیی بۆ ئەو سەختیەی
ژیان کە ئێستا ئەوروپیەکان تووشی بوون بەهۆی ئەو شەڕەوە. پۆلۆنیاو ووڵاتانی بەڵتیک،
روسیا وەک هەڕەشەیەکی بەردەوام ئەیبینین بۆ سەرخۆیان، بەلام ئەڵمان و وڵاتەکانی تر
ئەو تێروانینەیان نیە لەسەر روسیا.
هەرچەندە ئێستا نەوتی روسیا نرخی(60) دۆلاری بۆ
دانراوە دوای ڕازیبونی ئەو وڵاتانە و ئەو سزایانەیەی کە لەسەر روسیا دانراوە، نەوتی
ئۆڕاڵ (Urals)
ئەفرۆشرا بە (60) دۆلار کە (27%) بەهاکەی کەمتر بوە لە نرخی نەوتی (برێنت). گومانی
تیانیە ئەم نرخەی کە لەسەر نەوتی روسیا دانراوە وە سزاکان کاریگەری تەواوایان ئەبیت لەسەر
قازانجی وزەی ڕوسی بەرامبەر داگیرکاری ئۆکرانیا.
ڕەتدانەوەی روسیا چیە
روسیا هەڕەشەی ئەوەی کرد کە نەوت نافرۆشێت بە
وڵاتانەی کە بەشداریان کردوە لە و بڕیارەدا ئەمەزیاتر وەک خۆ هەڵخەڵتاندن و وایە
بۆ روسیا چونکە قەبارەی هەناردەو داهاتی نەوتی روسیا توشی دابەزینێکی زۆر ئەبێت،
ساڵانە یەدەکی بیانی ڕوسیا بە زیاتر لە (100 ملیار) دۆلار کەمدەکات . هەرچەندە ئێستا
( حساب جاری) ڕوسیا سەرڕێژی هەیە بە هۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەئەمساڵدا.
ڕوسیا توشی چەند کێشە ئەبێت وەک کێشەی تەکنیکی، ئەوەش
لە ئەنجامی ئەگەر خستنە ڕوی نەوت کەمبێتەوە ئەوا کێشە بۆ خەزانەکان دروست ئەبێت کە
توانای گلدانەوەی زیاتری نەوتیان نیە لەخەزانەکاندا،
، وە هەروەها وەستانی بەرهەمهێنان لە بیرە نەوتەکاندا لە دواڕۆژدا زیانی گەورە بە توانای
بەرهەمهێنان ووڵات دەگەیەنێت.
ڕۆژئاوا لێکدانەوەی زۆریان کرد تا ئەو بڕیارەیان
دا کەنرخ لەسەر نەوتی روسیا دابنێن بە گشتی. سزادانان لەسەر ووڵاتێکی وەک روسیا
کاریگەری هەیە لەسەر(نەوت و وزەی) جیهانی، وە بابەتی سزادانان لەسەر وڵاتێک بۆ ئەوەیە کە
زیان بەو ووڵاتە بگەیەنرێت لە ڕوی ئابوریەوە، نەک ئەو وڵاتانەی کە سزاکەیان بەسەر
ئەو وڵاتەدا جێبەجێدەکەن. وە هەروەها فەرمانی سیاسی ئەوێت بۆ یەکگرتن و بەردەوامبون
لەسەر بڕیارەکە.
پاشەکشەی ئابوری لە جیهاندا ڕوویدا لەئەنجامی قەیرانی
ئۆکرانیاوە، وە هەروەها رەتدانەوەی روسیا بۆ دیاریکردنی هەناردەی وزەی روسیا بۆ ئەوروپا.
ئەمەش لەکۆتایدا وا ئەسەلـمێت. کەوەک ئەو پوشە وایە کە پشتی حوشتر بشکێنێت.
ئێستا سزاکانی سەر ڕوسیا وادەبینرێت گرنگە بەڵام
بوارەکە فراونترە بۆ کاردانەوەی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە روسیا. وە ک سزای دیبلۆماسی.
وە بژاردەی سەربازی و هێرشی سایبەر. سزاکان تەنها کارتێكی سیحراویی نیە بەرامبەر
کێشەی قورس و گەورە. ئەوەی کە دەکرێت بەزۆری بۆ ئەوەیە روسیا بەیەکجاری گۆڕانکاری
بکات لە ڕەفتارو کردارەکانیدا.
دیاریکردنی
تواناکانی روسیا وەک بەکارهینانی ووزە وەک کارتێک
یەکێک لە خاڵە گرنگەکان بەتایبەتی بۆ نەوت و وزە
و کەرەسەخاوەکان ئەوەیە کە چۆن بازاڕ بتوانێت ئەو هێزەی ووزەی روسیا هێواش بکاتەوە
بەرامبەر ئەو کاریگەریانەی لەسە ڕۆژئاوا بەتایبەتی ئەورپا کەهەیەتی. ئەو کاتەی روسیا
غازی وەستان لە ئەورپا، غازو ووزە بەگشتی خواستی
زۆر لەسەری بەرزبووە بەتایبەتی نرخی غاز ، ئێستا نرخی غاز خۆی ڕێکخستۆتەوە ئیستا 25-30% نرخەکەی
کەمترە لە ئەڵمانیا ئەمەش تەنها نوقڵەنا
لێدان بوو لە لایەن بازرگانانی غازاوە وەک لەوەی کێشەی کەمی خستنەڕووی غازبێت. وەگەشەی ئابوری بەرەو پاشەکشەو خاوبونەوە
ئەڕوات ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی ووزە لە جیهاندا دانا.
ئابوری ڕوسیا پاشەکشەی کردوە بەهۆی شەڕی
ئۆکرانیا و سزاکانەوە، وە هەرەس بە داهاتی هەناردەی ووزەی روسیا ئەبێتە هۆیەکی
ترسناک لە مەودایەکی مام ناوەندیدا بۆ ڕژێمەکەی پوتین، هەوڵەکانی ڕۆژئاوا بۆ
دانانی نرخ لەسەر هەناردەی نەوتی ڕوسی لە لایەن دەوڵەتانی بەرهەمهێنی نەوتەوە بە
بێزاربوون و وەریدەگرن بەهۆی ئەوەی کە دەستخستنە ناو بازاڕەو هەوڵی تێكدانیەتی، ئەمەش
وا دەکات کە ئەو ئەندامانی ئۆپێك کە دەیانویست بازاڕ کۆنتڕۆل بکەن بە قازانجی
خۆیان لەدەستیان دەربچێت.
دەوڵەتانی ئۆپێک وا هەست دەکەن ئەم کاردانەوە ڕێکخراوەی
ڕۆژئاوا تووشی دڵە ڕاوکێی کردون لە بەکارهێنانی ووزەدا، بۆ سەرەتایەک کە بتوانێت
دەوڵەتانی ئۆپێک بەرەو ئەوە ببات کە کۆنتڕۆڵی بازاڕی نەوت لەدەستبدەن.
کات فاکتەرێكی سەرەکیە
بۆ ئەوەی ووڵاتانی کەنداو جێگەی نەوتی ڕوسی پڕبکەنەوە، ئەو بەهێزیەی کە ڕوسیا
هەیەتی بەهۆی ئابوریە ناوازەکەیەوەیە ،هەروەها ئەو داشاكاندنە زۆرەی کە لە
هایدرۆکاربۆندا ئەیکات،هیچیان بۆماوەی درێژخایەن بەردەوام نابێت. کارتێڵی نەوت هەمیشە
وا کاردەکات کە بگونجێت لە گەڵ ئابوری ڕۆژئاوادا،ئەیانەوێت نرخی نەوت و سوتەمەنی
بەرز نەبێت تاکاریگەری لەسەر ئابوری ڕۆژئاوا هەبێت، ئەمەش وا دەکات کە یارمەتی ئەوروپا
بدات تا هاوردەیان زیادبکەن لە وڵاتانی تری بەرهەمهێنەری نەوت تاهاوردەی نەوتی ڕوسی
کەمبکەنەوە.
لە تێۆریدا سزاکان دەرفەتێک ئەخولقێنیت بۆ
ئەندامانی ئۆپێک پڵاس، بە پێی سزاکان دەبێت لە سەروو (3) ملیۆن بەرمیل نەتی
ڕوسیاوە هەناردەی بوەستێت بۆ ئەوروپا بێجگە لە هەنگاریاو سلۆڤاکیاو چێک کە ئەوانە
بەخشراون لە سزاکان کە ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت هاوردە ئەکەن لە روسیاوە ئەمەش
بەئاسانی ئەتوانرێت لە لایەن نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە پڕبکرێتەوە.
نەوتی روسیا بۆ ئاسیا گومانی لەسەرە.
سەرەتا کاردانەوەی روسیا ئەوە بوو کە نەوتەکەی هەناردەی
ئاسیا ئەکات، ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی بەربەرەکانی دروستبکات بۆ میرنشینەکانی عەرەب
کە ئەوە بازاڕی ساغکردنەوەی نەوتەکەیان بوو. ئێستا هەندێ وڵاتی ئاسیا بە قەبارەی
گەورە نەوتی روسیا لەڕێی دەریاوە ئەکڕن بە داشکاندنێکی گەورە وە ک (چین و هیندستان)
بەتایبەتی چین کە لەئیستادا روسیا جێگەی سعودیەی بۆ گرتۆتەوە. بەڵام چین هەوڵ
ئەدات باڵانسێک ڕابگرێت لە نێوان ڕوسیاو سعودیە کە بازاڕی هاوردەی سەرەکی نەوتی چین
بوو پێشتر. سزاکان توانای بەرهەمهینانی نەوتی روسیا کەمدەکەنەوە بە ڕێژەی(9-17%)
بە پێێ ووتەی بەرپرسانی ڕوسی بەڵام هەندێ سەچاوەی تر ئەڵێن توانای بەرهەمی ڕوسی
بەڕێژەی (20-30%) کەمدەبێتەوە بۆ ساڵی 2023، تەنانەت روسیا کێشەی هەبوو بۆ هێشتنەوەی
بەردەوامبوونی بڕي نەوتی بەرهەمهینراوی پێش شەڕی ئۆکرانیا.
ئێستا هەردووکیان بەیەکەوە داخوازی لەسەر نەوتی
ڕوسی و دەستنەگەیشتن بە تەکنلۆجیای پێویست ئەمەوادەکات بەرهەمی نەوتی ڕوسی کەمبکات
و نەتوانێت ڕۆڵی کاریگەر ببینێت لە بازاڕی نەوتدا وە کاریگەریەکانی کەمبکاتەوە لەناو(ئۆپێک
پڵاس)
ڕەفتارکردن لەگەڵ روسیا
نە وڵاتانی ئۆپێک پڵاس نە سەرکردەکانی کەنداو
پەلە ناکەن لەوەی کە روسیا پشتگوێبخەن بەوەی کە زۆرترین نەوت دەربهێنن بەوەی
بیخەنە بازاڕەوە. هەرچەندە سەرۆکی بپێشووی ڕیكخراوی ئۆپیک (محمد بارکینۆ) ووتی توانای
ئەوەمان نیە جێگرەوەی نەوتی روسیا بین وە هەروەها وەزیری دەرەوەی ئیمارات بە
ناڕاستەوخۆ ڕۆژئاوای تاوانبار کرد بەوەی بازاڕی نەوت ئەشڵەژێنن. ئەم پشتگوێخستنەی کە ئاوا بەرژەوەندیەکانی روسیا
لە بازاری نەوتدا لاوازبکرێت بەتەواوی بەهانە
گرتنە بە بێ ئەوەی یارمەتییەکی چالاکی ئەوروپا بدرێت.
شەڕەکەی پوتین دەرفەتێکی ناوازە ئەخولقێنێت بۆ
وڵاتانی ئۆپێک پڵاس بۆ ئەوەی خۆیان دەوڵەمەند بکەن وە یەدەکی دراویان زیادبکەن وە
ماکرۆئیکۆنۆمی ووڵاتەکەیان گەشەبکات و هێزی نەرمی خۆیان زیادبکەن.
هەرچەندە هەندێ لە وڵاتانی کەنداو بوون بە کڕیارێکی
بەوەفای نەوت و پێترۆکیمیاوی ڕوسی. سعودیە بەداشکاندنێکی زۆر لە هاویندا سووتەمەنی
لە روسیا دەكڕی بۆ ئەوەی وێستگەی کارەباکانی کارپێبکات کە ڕێکەوتنێکی ڵەگەڵ كۆمپانیای
(لیتاسکۆ) کە بەشی بازرگانی (Lukoil) کردبوو هاوردەی سووتەمەنی روسیا
گەیشتبوە86% .
(هەرچەندە لە بنچینەدا شەری ئۆکرانیا لەدەرەوەی بەرژەوەندیە
گرنگەکانی ووڵاتە بەرهەمهێنەرەکانی نەوتی کەنداون وە هەندێ کلتور و مێژوویەک بە
یەکەوە وابەستەی کردون کە هانیان بدات بۆ ئەوەی کە روسیا پێویستە یارمەتی بدرێت)
وە لە راستیدا هیچ مانایەکی تیا نیە کە کەنداو دژایەتی
خۆیان بەکراوەیی بەرامبەر نەوتی روسیا ڕابگەیەنن. وادەکات بیرکردنەوەی ئەوروپیەکان
بۆ ئەوە بڕوات کە ئیتر بازاڕی هاوردەی نەوتیان بەرەو كەنداو بگٶڕن. نەوتی مۆسکۆ هێواش
هێواش جێگای نامێنێت لە ئەوروپادا، ئەو کاتە وڵاتانی کەنداو دەتوانن بەوەی کە
نرخەکانیان ڕێکبخەن لە گەڵ ئەوروپادا، ئەنجامی زیانی ئابوری روسیا تا ئێستا
دەرنەکەوتوە بەرامبەر بە بە میرنشینەکانی کەنداو، ئێستا زۆر ماوە بۆ ىازاڕی نەوت هەر
لە کاریگەری کۆڤید -19 لەسەر چین، وە کەمکردنەوەی خستنە ڕوی زیادەی نەوت ،دابەزینی
گەشەی ئابوری جیهان. هەتا ئیستا ئەو فاکتەرانە کاریگەری نێگەتێڤی زۆر کردۆتە سەر
بازاڕی نەوت وایکردوە پابەند بوونێک تەواو هەبێت لە نێوان ئۆپێک پڵاس، هەرچەندە ڕۆڵی
روسیا لاواز بووە، ئەبێت پۆڵیسی ئۆپێک
جارێکی تر ڕێکبخرێتەوە بۆ ئەوەی کە بتوانێت بەرەنگاری ئاڵنگاریەکان بببێتەوە.
هەرچەندە ئاشکرا نیە تا کە ئۆپێک پڵاس تا چەند بتوانن
خواستەکانی سەرۆک بایدن جێبکەنەوە. سعودیە بەڵینی داوە بە ئەمریکا بۆ دڵنیای بازاڕی نەوت بەس هەرگیز شینەکردۆتەوە چۆن
ئەو کارەدەکات، تەنها سعودیە و ئیمارات کە توانای بەرهەمهینانی زیادەیان هەیە بەردەوام
دەتوانن بیخەنە بازاڕەوە، ئەوەش زەحمەتە ڕێگا بدەن هەموو بەرهەمەکەیان بخەنە
بازاڕەوە.
88 جار خوێندراوەتەوە