بایکۆتکردن بریتیە
لە هەڵوێستێکی کرداری یان دەکرێ بڵێین شێوازێکی مەدەنیانە و ناتوندوتیژیە بۆ فشار
خستنەسەر لایەنێک یان دەسەڵات بۆ بەدەستهێنانی ماف و داواکارییەکان.
ئەم هەڵوێستە
کاتێک ئەنجام ئەدرێت لایەنی خاوەن دەسەڵات، دەست بگرێت بەسەر مافی ئەوانەی
ئەرکەکانیان ئەنجامداوە، واتە مافەکانیان زەوت کراوە و دور لە یاسا مامەڵەیەیان
لەگەڵ کراوە، ئەوانیش بۆ سەندنەوەی مافەکانیان، هەڵوێست وەرئەگرن، بایکۆتیش یەکێکە
لەو هەڵوێستانەی کە بە هێمنی و دور لە توندوتیژی ئەنجام دەدرێت.
لە کۆمەڵگە
شارستانیەکان بایکۆت هێمایە بۆ گەشەی کۆمەڵگە و خەباتی مەدەنی، پێشکەوتنی گەل، هەر
بۆیە (ماهاتما گاندی)وتوێتی: (بایکۆت بەهێزترین چەکی ناتوندوتیژییە کە گەل دەتوانێت
بەکاری بهێنێت).
هیچ گومان
هەڵناگرێ کە بایکۆت رەنگدانەوە و کاریگەریی زۆری هەیە بۆ بەدەستهێنانی مافە
زەوتکراوەکان و هەڵوێستەکردن لەسەر ستەم و پێشێلکاری و رێگرتن لێی، وەک نیلسۆن ماندێلا وتوێتی:(بایکۆت یەکێکە لە
کاریگەرترین ڕێگاکان بۆ گۆڕانکاری بەبێ توندوتیژی). بایکۆت چەند جۆرێکی سەرەکی لەناو
کۆمەڵگەدا هەیە، بەشێکیان ئەمانە دەگرێتەوە:
١-بایکۆتی
ئابوری:
بایکۆتی ئابوری دەکرێ لەم خاڵانەدا کورت
بکرێنەوە:
أ-نەکڕینی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی لایەنی بەرامبەر
ب-پاشەکشەکردن لە هەمو مامەڵە بازرگانییەکان
ج-هاندانی خەڵکانی تر بۆ بەشداری لە بایکۆت کردن
٢. بایکۆتی کۆمەڵایەتی:
دەکرێ بایکۆتی کۆمەڵایەتی لەم خاڵانەدا کورت
بکەینەوە:
أ-بەشداری نەکردن لە چالاکی و بۆنەکان
ب-خۆبواردن و دورەپەرێزی لە پەیوەندی کۆمەڵایەتییەکان
ج-رەتکردنەوەی هاوکاری نەکردنی ئەوانی تر و دورەپەرێزی
٣. بایکۆتی
دامەزراوەیی:
ئەم جۆرەش لەمانەدا، دەبینرێتەوە:
أ-ئەنجام نەدانی
کارە خزمەتگوزارییە فەرمییەکان
ب-بەشداری نەکردن لە پڕۆسە حکومییەکان و کارگێڕییەکان و
دامودەزگا فەرمییەکان
٤. بایکۆتی میدیایی
و راگەیاندن:
ئەم بایکۆتە دو لایەنی هەیە:
١-میدیا و لایەنی کەسی
أ-بایکۆت کردنی کەس و لایەنەکان بۆ میدیایەک
ب-بایکۆت کردنی میدیا بۆ کەس و لایەنەکان
واتە میدیا چەند کەس و لایەنێک ئەخاتە لیستی رەش
و بایکۆتی لێدوان و دەرکەوتنیان ئەکات
٢-میدیا رۆڵی لە بایکۆت کردندا
أ- بڵاوکردنەوەی
زانیاری دەربارەی بایکۆتەکە
ب-هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە هۆکارەکانی بایکۆت کردنەکە
ج-دروستکردنی رایگشتی
و پشتیوانیکردن
لە هەرێمی
کوردستاندا لەماوەی 10 ساڵدا زیاد لە 70 خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی کراوە، بەهۆی هەڵەی
دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێم، بەبیانوی ئابوری سەربەخۆ، ئابورییان داڕمان و هەمو سێکتەرەکانی کۆمەڵگەیان بەرەو ئاقارێکی خراپ و وێرانە ئاڕاستەکرد، بەتایبەت موچەخۆران، بەهۆکاری نەدانی موچەکانیان و پاشەکەوت و لێبڕین، بە هەمو
ئەمانە زیاد لە 51 موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان لەلایەن حکومەتی هەرێمی
کوردستانەوە،نەدراوە یان کراوە بەنیوە موچە یان پاشەکەوت کراوە. ئەمەش ناڕەزایەتی
لێکەوتەوە بەتایبەت مامۆستایان خۆپیشاندان و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد، ئەم خەباتە هەمو شارەکانی هەرێمی نەگرتەوە، بەڵکو
بەهۆکاری دابەشبونی جوگرافی سیاسی و حیزبی و زۆنەکان، زیاتر زۆنی سەوزی قەڵەمڕەوی یەکێتی
گرتەوە، بەمەبەستی ئیدارەدان و بەکارهێنانی ناڕەزایەتیەکان و قۆستنەوەی بۆ ئامانجی سیاسی و ململانێ و فشار بۆ سەر لایەنی بەرامبەر، بۆیە دەنگی داواکاریەکان کزبون و نەگەیشتنە
هەمو هەرێم، سەرەڕای جیاوازی بەرقەراربونی دیدگای خەڵکی شارەکان بۆ ئازادی و چۆنێتی مامەڵەی دەسەڵاتی زۆنەکان بۆ ماف و ئازادییەکان، وایکردووە جۆری ناڕەزایەتیەکان
جیاواز بێت. هۆکارەکان زۆرن بەشێک لەوانە:
١-جیاوازی
ئاستی مامەڵەی سیاسی و کارگێڕی زۆنەکان و گەشەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی
٢- ململانێی دەسڵاتدارانی
ناو حکومەت و زۆنەکان و بەکارهێنانی ناڕەزایەتیەکان دژ بەیەکتر زۆرجار لایەنێک
پشتگیری ناڕەزایەتی کردوە وەک فشار بۆ لایەنەکەی تر، کەی ویستبێتی یان بە فشار یان
بەفرمانی حیزبی کۆتایی بەو ناڕەزایەتیانە هێناوە. لە پرۆسەی بایکۆتی پەروەردەدا، چەندین
لایەن زەرەرمەند دەبن و هەندێک لایەنیش سوودمەندن.
زەرەرمەندەکانی بایکۆت:
1.قوتابیان و خوێندکاران: لەم روانەوە زەرەرمەند دەبن:
١-دواکەوتن لە خوێندن و بابەتی وانەکان
٢-کاریگەری نەرێنی
لەسەر ئاستی زانستییان جێدەێڵێت
٣-دروستبونی بۆشایی
لە زانیارییەکانیاندا
٤-کاریگەری و نیگەرانی دەرونی لیدەکەوێتەوە
٢. دایک و
باوکان، لەم روانەوە زەرەرمەند دەبن:
١-زۆربونی ئەرکی ماڵەوە
٢- زیانی ئابوری بەهۆی تێچوی زیاتر بۆ
وانەی تایبەت
3-نیگەران و
بیری ئاڵۆز لەسەر داهاتوی منداڵەکانیان دروست دەکات
٤-کێشە بۆ رێکخستنی کاتی منداڵەکانیان دروست دەکات
٣. کۆمەڵگە:
١-دواکەوتنی
کۆمەڵگە لە پێشکەوتنی زانستیدا
٢-کاریگەری لەسەر
داهاتوی وڵات جێدەهێڵێت
٣-زیادبونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان
سودمەندەکانی
بایکۆت: ئەوەی لە بایکۆت سود دەبینێت:
١. خوێندنگە ئەهلی
و تایبەتییەکان
١-زیادبونی
داواکاری خواست لەسەر وانەی تایبەت و خوێندنی
ئەهلی
٢-بەرزبونەوەی
نرخی وانەکانی خوێندن
٣-زیادبونی
داهاتی ئەو خوێندنگە ئەهلییانە لەسەر گیرفانی خەڵک بەناچاری
بەڵام گرنگە
بزانین کە لەم زیان گەیاندنەدا، ئەمانە پێویستە رەچاو بکرێن:
١-زیانەکانی درێژخایەنن و قەرەبوکردنەوەیان ئاسان نییە
٢-کاریگەری لەسەر
چەندین نەوە دەبێت
٣-دەبێتە هۆی لاوازبونی سیستمی پەروەردە
٤-دواکەوتنی گەشەی
ئاسایی کۆمەڵگا
هەربۆیە پێویستە
ئەم هەنگاوانە بگیرێنەبەر:
١-دۆزینەوەی رێگاچارەی خێرا
٢-گفتوگۆی بەردەوام لەنێوان لایەنەکان
٣-پاراستنی بەرژەوەندی
قوتابیان و خوێندکاران
٤-دانانی پلانی جێگرەوە بۆ قەرەبوکردنەوەی کاتە لەدەستچوەکان
گرنگە بایکۆت
کردن بە شێوەیەکی رێکخراو و بەردەوام بێت بۆ ئەوەی کاریگەری هەبێت، هەروەها پێویستە
ئامانجەکان رون بن و داواکارییەکان دیاریکراو بن.
لە مێژوی خەباتی
مەدەنیدا چەند نمونەیەکی نزیک لەو وڵاتانەی بایکۆتیان کردوە و ئەو شێوازە
ناڕەزایەتیە ئەنجامی هەبوە، دەخەمەڕو :
ا- مەغریب: ساڵی 2019
مامۆستایانی گرێبەست بایکۆتی فەرمانگەکانیان کرد
ب- لوبنان: ساڵی 2020
-2021 کارمەندانی کەرتی گشتی بایکۆتیان کرد، بەهۆی قەیرانی دارایی و دابەزینی بەهای
دراو
ج- یۆنان: لە ساڵانی
2010-2012 بایکۆتی فراوانی فەرمانگەکان کرا بەهۆی کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران
بەڵام هیچ لەم
وڵاتانە هێندەی هەرێمی کوردستانا، دەسەڵاتەکەی خەمسارد و بێباک و بێمنەت نەبوە، ئەمەش
گومان دەخاتە سەر دڵسۆزی و خەمی گشتی لای دەسەڵاتداران بۆ نیشتمان و گەل.
پێموایە بایکۆت
ئەگەر بە پلان و بەرنامەی زانستی بێت کاریگەر و پڕبایەخە، هۆکارێکی گرنگە بۆ زیندویی
گەل، بۆیە(مارتن لوثەر) وتوێتی:
(بایکۆت تەنها
ئامرازێک نییە، بەڵکو دەربڕینی ئیرادەی گەلە بۆ دادپەروەری).
ئەم شێوازە خەباتە
سەلماندویەتی کە یەکێکە لە کاریگەرترین رێگاکانی فشار خستنە سەر دەسەڵات بۆ وەڵامدانەوەی
داواکارییەکانی خەڵک.
سەرکەوتنی بایکۆت
پەیوەستە بە:
١- یەکڕیزی و بەردەوامی
کە ئەمەمان لە بایکۆتی هەرێمی کوردستان نەبینی
٢-رونی ئامانجەکان،
زیاتر خۆی لە داواکاری موچەدا دەبینیەوە کە داوایەکی رەوایە، بەڵام شێوازی مامەڵەکردن و فشارەکان
کاریگەر نەبون، بەهۆی دەستوەردانی حیزبەکان لە ناڕەزایەتییەکان.
٣-پشتیوانی جەماوەری و توێژەکانی تر وەک پێویست هاوکارنەبو لە بایکۆت و نارەزایەتیەکاندا.
٤-رێکخستنی باش،
زۆر بەشێوازی پەرش و بڵاوی و ناڕێکی ئاراستە دەکرا، بەهۆی بێپلانی و دور لە گوتاری
رێکخرو و هەندێک دروشمی توندی ناپەروەردەیی کە من پێموایە وەک پەرچەکرداری بێدەنگی
و وەڵام نەدانەوەی دەسەڵاتداران بەکاردەهێنران، شێوازە مەدەنیەکەی گۆڕی بۆ
ناوزڕاندن.
سەرەکیترین
فاکتەری ناڕەزایی و بایکۆت، پێنەدان و بڕین و پاشەکەوتی موچەی مامۆستایان و
فەرمانبەران بو، لە دەساڵی رابردودا بەم شێوەیە
موچە دابەشکرا:
لە 2015 چوار موچە نەدرا
لە 2016 موچە بە پاشەکەوتەوە درا
لە 2017 موچەیەک
نەدراو 11ی دیکە بە پاشەکەوتەوە درا
له 2018 به هەمان
شێوە موچەیەک نەدراو 11ی دیکە بە پاشەکەوتەوە درا
لە 2020 حەوت
موچە نەدراو 4موچە ش بە لێبڕینەوە
لە 2021 هەشت
موچە بە لێبڕینەوە
لە 2023سێ موچە
نەدراوە
لەساڵی 2024
موچەی مانگی 12 نەدراوە، زۆربەی مانگەکانیش موچە دواکەوتوە
مافی مامۆستایان
بۆ داواکردنی موچەی شایستە و دادپەروەرانە مافێکی سروشتییە. بەڵام دەبێت چەند لایەنێکی
ئەرێنی و نەرێنی لەبەرچاو بگرین سەبارەت بە
بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن:
١-کاریگەرییە
نەرێنییەکان، ئەمانە دەگرێتەوە:
١-زیان گەیاندن
بە پڕۆسەی خوێندنی قوتابیان و کاریگەری لەسەر داهاتویان
٢-دواکەوتنی پرۆگرامی
خوێندن و پلانی وانە وتنەوە
٣-کاریگەری دەروونی
لەسەر قوتابیان و خێزانەکانیان جێدەهێڵێت
٢-کاریگەرییە
ئەرێنییەکان، لەم خاڵانەدا کورت دەکەمەوە:
١-فشار خستنە سەر بەرپرسان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە
٢-دەرخستنی گرنگی
و پێگەی مامۆستایان لە کۆمەڵگادا
٣-هاندانی کۆمەڵگا
بۆ پشتیوانی کردن لە مافەکانی مامۆستایان
چەند ڕێگەچارەیەکی
پێشنیارکراو دەخەمەڕو:
١-گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ بەرپرسان و لایەنە پەیوەنیدارەکان
٢-بەکارهێنانی ڕێگای یاسایی و مەدەنی، دوور لە توندوتیژی
٣-داواکردنی پشتیوانی
لە رێکخراوە پیشەیی و دیموکراتی و جەماوەرییەکان
٤-بەکارهێنانی میدیا بۆ گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتی
٥-داواکاری و سکاڵا بگەیەنرێتە لایەنە جیهانیەکانی یونسێف
و یونسکۆ
بایکۆت دەکرێت
وەک دوا رێگەچارە بەکاربهێنرێت، بەڵام پێویستە بە شێوەیەکی رێکخراو و بەرنامە بۆ
داڕێژراو بێت، بۆ ئەوەی کەمترین زیان بە پرۆسەی پەروەردە بگەیەنێت.
چەندین رێگەی
تر هەن کە دەکرێت پێش بایکۆت کردن تاقی بکرێنەوە:
١. رێکخراوەیی
و نوێنەرایەتی:
أ-دروستکردنی لیژنەی
نوێنەرایەتی مامۆستایان
ب-هەماهەنگی لەگەڵ
سەندیکا و رێکخراوی مامۆستایان
ج- کۆکردنەوەی
واژۆی مامۆستایان بۆ پشتگیری داواکارییەکان
٢. رێگای دیپلۆماسی:
أ-داوای دیدار لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار
ب-نوسینی نامەی
فەرمی بۆ وەزارەتی پەروەردە
ج-پێشکەشکردنی پلانی چارەسەری واقیعی
٣. بەکارهێنانی
میدیا:
أ-بڵاوکردنەوەی راپۆرت
وبەدواداچون و بەرنامە لە سەر بایکۆت لە میدیاکان
ب-بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
ج-ئاگادارکردنەوەی رایگشتی لە رەوشی مامۆستایان و فەرمانبەران
٤. هەنگاوی یاسایی:
أ-پێشکەشکردنی
سکاڵای یاسایی
ب-وەرگرتنی راوێژی یاسایی
ج-بەدواداچون لە
رێگای دادگاوە
٥. هاوکاری و
پشتیوانی:
ا-داوای پشتیوانی
لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان
ب-هەماهەنگی لەگەڵ
پەرلەمانتاران
ج-وەرگرتنی پشتیوانی خێزانی قوتابیان
ئەمانە هەمو رێگەی
ئاشتیانە و یاسایین کە دەکرێت پێش بایکۆت کردن تاقی بکرێنەوە. گرنگە هەنگاوەکان بە
شێوەیەکی پلانداڕێژراو و بەدواداچونی بەردەوام بن.
104 جار خوێندراوەتەوە