تاقیكردنه‌وه، پرۆسه‌یه‌كه، له‌ناو كایه و ڕه‌هه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌شێوازی جیاواز ئه‌نجامده‌درێت، بۆ دیاریكردنی ئاست و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و لایه‌ن و كه‌س دیاریده‌كرێت.
تاقیكردنه‌وه له‌ناو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا به‌دوو شێواز ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وانیش :
1- تاقیكردنه‌وه‌ی زاره‌كی
ئه‌م جۆره، بریتیه له هه‌ڵسه‌نگاندن، به‌شێوازی (وتن و زاره‌كی) له‌ڕێگه‌ی ده‌ربڕینه‌وه، له‌م شێوازه‌دا، زۆرجار ناتوانرێت، به‌شێوازێكی دادپه‌روه‌رانه، بخرێته قاڵبی تاقیكردنه‌وه‌ی پێوانه‌ی دروستن چونكه زۆرجار ئه‌وكه‌سه‌ی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، هه‌ندێ لایه‌نی ده‌روونی و حاڵه‌تی خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی كار له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن و دانانی نمره‌و ئاسته‌كه‌دا ده‌كات ، وه‌ك پێویست ماف به به‌رامبه‌ر نادات.
یان وه‌كو خۆی ئاسته‌كه ناتوانرێت دیاری بكرێت.
ئه‌م جۆره تاقیكردنه‌وه‌یه، زیاتر له بازنه‌ی یه‌كه‌می قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ئه‌نجامده‌درێت، واته پۆله‌كانی خوێندنی (1بۆ3).
2-تاقیكردنه‌وه‌ی نوسینه‌كی
ئه‌م جۆره له‌تاقیكردنه‌وه، پشت ده‌به‌ستێت به هه‌ڵسه‌نگاندن و دیاریكردنی ئاست، به نوسین، جا ئه‌و نوسینه له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی كاغه‌ز بێت، یان بۆرد و شێوازه‌كانی تر، له‌م شێوازه‌دا، تاڕاده‌یه‌ك و ئاستێكی باشتر هاوسه‌نگی له هه‌ڵسه‌نگاندن ، ده‌پارێزرێت، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ شێوازی تاقیكردنه‌وه‌ی زاره‌كی .
بهچاوگێرانهوه و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی مێژوویی بۆ یه‌كه‌م ئه‌زمونی تاقیكردنه‌وه، ئه‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مێژووی چینییه‌كان، كه یه‌كه‌مجار ئه‌وان تاقیكردنه‌وه‌ی نوسینهكیان داهێنا، كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2200 پێش زایین، به‌تاقیكردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆری ناسراوه، فه‌رمانبه‌ره‌كانی خۆی ده‌خسته ژێر ئه‌زمون و تاقیكردنه‌وه، به‌هه‌رسێ ساڵ جارێك ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه ئه‌نجامده‌درا، بۆ دیاریكردنی ئاست و دانانیان و به‌رزكردنه‌وه پله‌كانیان و به پێچه‌وانه‌وه، واته لابردن و ده‌ركردنی ئه‌وانه‌ی له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه، ده‌رنه‌ده‌چوون.
له‌و مێژووه‌وه تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن، بووبه كارێكی گرنگ بۆ هه‌موو به‌ش و سێكته‌رو لایه‌نكانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی چیینی و په‌لیهاویشت بۆ به‌شه‌كانی تری جیهان، له قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانیش هه‌مان كار كرا.
له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ئه‌وه سه‌لمێندراوه، كه تاقیكردنه‌وه خۆی هه‌نگاوێكی گه‌وره‌و گرنگه، بۆ كار‌و پڕۆژه گرنگ و پڕبایهخهكان.
ئیبراهیم كه‌ونی ده‌ڵێ: (هیچ مرۆڤێكی گه‌وره به‌بێ تاقیكردنه‌وه‌ی گه‌وره، نابێت، وه هیچ مرۆڤێكی گه‌وره بێ ئازاری گه‌وره نابێت).
دیاره له‌ناو ژیاندا و بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی مرۆڤه‌كان تاقیكردنه‌وه گرنگ و پێویسته، له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریشدا، وتویانه، سه‌فه‌رو مامه‌ڵه سه‌نگی مه‌حه‌كی ناسینی كه‌سه‌كانه.
لێره‌وه جیاوازییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، له‌نێوان تاقیكردنه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر‌و دیاریكردنی ئاست، له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه‌ی ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندن،ئه‌مه وه‌ك نمونه‌یه‌ك باسمكرد،كه ئه‌وه‌ش جۆرێكه له هه‌ڵسه‌نگاندن و پێوه‌ر بۆ زانین و ئاشنا بوون به ڕاده‌ی دڵسۆزی و گونجان و نزیكی له كه‌سانی تر.
ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین(1879-1955) وتوێتی: (ڕاستی ئه‌وه‌یه بسه‌لمێنرێت، له‌به‌ردەم تاقیكردنه‌وه‌دا)
له‌م وته‌یه‌ی ئه‌نیشتاین، ده‌رده‌كه‌وێ، زانین و دیاریكردنی ئاست، به‌ته‌نها به تاقیكردنه‌وه ده‌زانرێت.
تاقیكردنه‌وه له‌م ناوچه‌یه به‌گشتی و له كوردستاندا به‌تایبه‌تی، بۆته ئه‌و مۆتهكهیهی نه‌ك هه‌ر مندالاَن به‌ڵكو گه‌وره‌كانیشی توشی ئازاری ده‌روونی كردوه، زۆربه‌مان ئه‌و شه‌وانه‌ی بۆ به‌یانیه‌كی تاقیكردنه‌وه‌مان هه‌بووه، ئارام نهنوستووین و چه‌ندین خه‌وی ناخۆشمان بینیوه، هۆكاره‌كانیش زۆرن، له‌وانه:
1- دروستكردنی دڵه‌ڕاوكێ و ترس له‌لایه‌ن مامۆستاكانه‌وه، بۆ قوتابیان.
2-نیشاندانی تاقیكردنه‌وه، وه‌ك تاكه پێوه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندن
3- دروستكردنی نائارامی هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌و جیاواز له‌ڕۆژانیتر
4- مامه‌ڵه‌كردنی توند و لێپرسینه‌وه له قوتابیان و خوێندكاران و دوورخستنه‌وه‌ی كورسیه‌كان لهیهكترو پشكنین و چاودێریكردنی ووردو گه‌ڕان به‌ناویاندا
ئه‌مانه ئه‌و هۆكارانه‌ن، كه منداڵان له تاقیكردنه‌وه، ده‌ترسن، دیاره ترسیش هه‌میشه ده‌بێته دڵه‌ڕاوكێ و سه‌رنه‌كه‌وتن.
بۆئه‌وه‌ی شێوازی تاقیكردنه‌وه‌كان، گۆڕانكاری تێدا بكرێت و له‌و مۆته‌كه‌یه، ڕزگاری بكه‌ین، پێویستمان به پلان و پڕۆژه‌ی نوێ و دیدی نوێی هاوچه‌رخ هه‌یه، تا بتوانین تاقیكردنه‌وه‌كان لای قوتابیان و خوێندكاران، خۆشه‌ویست بكه‌ین و وایان لێبكه‌ین، پێشوازی لێبكه‌ن، نه‌ك له‌ترسا ئه‌وه‌ی ئه‌شیزانن بیریان بچێته‌وه، هیوادارم ئه‌م داوایه‌م جێبه‌جێبكرێت و هه‌نگاوی بۆ بنرێت.
642 جار خوێندراوەتەوە