ئه‌وه‌ی بۆته‌جێی سه‌رنجی زۆربه‌ی دڵسۆزانی زمانی
كوردی و ڕۆشنبیران به‌گشتی، ڕۆژانه له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه ده‌رگیری كێشه‌یه‌كی
گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بینه‌وه، ئه‌ویش به‌ریه‌ككه‌وتنی خه‌ڵكی بیانییه،
واته ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد
نین و زمانی دایكیان بێگانه‌یه به‌ئێمه،
ئه‌مه كارێكی ئاساییه‌و هه‌موو میوانێك پێویسته ڕێزی لێبگیرێت، من لهوتارێكیترمدا، له‌ڕابردوودا باسی ئه‌وه‌م
كردووه كه گومان ده‌خرێته سه‌ر كه‌سێتی تاكی كورد، بۆچی خۆی و زمانه‌كه‌ی
بهكهمدهزانێت، له‌كاتی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ
كه‌سێكی بیانی، زمانی ئه‌وانیش نه‌زانێت،
خۆی سه‌غڵه‌ت ده‌كات تا به‌چه‌ند وشه‌یه‌كی سهروملخواری ئهوزمانه تێی بگه‌یه‌نێ،
لێرهمهبهستم توانج نیه بۆ زمانه بیانییه‌كه، ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستم كه‌سه
كورده‌كه‌یه، به‌سه‌رهاتێك ده‌گێڕمه‌وه كه ڕێك ئه‌و لایه‌نه ده‌رده‌خات، ئاخۆ
بۆچی ئه‌وه‌ی بیانین و دێنه كوردستان فێری كوردی نابن ؟
به‌هۆی كاره‌كه‌م كه هه‌ماهه‌نگكاری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بووم له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند، له‌شوێنی كاره‌كه‌م ده‌بوایه من به‌عاره‌بی
بدوێم له‌گه‌ڵیان، چونكه ئه‌وان زۆرتربوون و كاره‌كه‌ی منیش ئه‌وه‌بوو هاوكارو
كارئاسانیان بم، له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه بهریاندهكهوتم، هیچ كامیان
كوردی نه‌ده‌زانی، كه‌لێم ده‌پرسین، چه‌ند ساڵه له‌م شاره‌ن؟ تیایدا بوو چوارده
ساڵ و زیاتریش، من تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بووم، ده‌مپرسی چۆن و له‌به‌رچی تائێستا
فێری كوردی نه‌بوون؟ ئه‌وان وهلاَمیان بۆ من پێ‌بوو، ده‌یانووت ئاخر لێره كه‌س
به‌كوردی قسه‌مان له‌گه‌ڵ ناكات، ئه‌و وهلاَمه
بۆمن باوهڕپێهێنهربوو، چونكه ڕۆژانه ده‌بینم له‌بازاڕدا،كاتێ بیانییه‌ك ده‌چێته
دوكانێك كه‌لوپه‌ل و پێداویستی بكڕێت، فرۆشیاره‌كه وه‌ك ده‌ڵێن، فڕی به‌و زمانه‌وه
نیه، كه‌چی هه‌ر ده‌یه‌وێ تێی بگه‌یه‌نێت،
ئه‌وه هۆكارێكه كه خه‌ڵكانی میوان و بیانی فێری كوردی نابن.
زمان بنچینه‌و ماك و هێزی سه‌لمێنه‌ری نهتهوهيیه،
هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناتوانێت به‌بێ زمانی دایك ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵبگرێت، زمانی
كوردی وه‌ك زمانێكی دانپێدانراوی جیهانی بوونی هه‌یه و ناسراوه، بهلاَم بۆپێشخستن و ناساندن و به‌رده‌وامبوونی
ده‌كه‌وێته سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد خۆی، لێره بۆ زیاتر ئاشنابوون و ناسینی
زمانه‌كان و چۆنێتی بایه‌خ و گرنگیدان به‌زمانی دایك، له‌جیهاندا ئامار‌و داتایه‌كی
زمانه‌كانی جیهان ده‌خه‌مه‌ڕوو، به‌پێی نه‌خشه‌و وێنه و هێڵ كه ڕۆژنامه‌ی
(واشنتن پۆست) بلاَویكردۆتهوه، بۆ تێگه‌یشتن و زانین و هه‌مه جۆری زمانه‌كان
له‌جیهاندا، ڕۆژنامه‌كه ده‌نوسێت، هه‌ندێ كیشوه‌ر زمانی زۆرتری تیایه له هه‌ندێ كیشوهریتر، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی (7102)زمانی
زیندوو له‌جیهاندا بوونیان هه‌یه، بهمشێًوهیه:
(2301)زمان له كیشوه‌ری
ئاسیادان
(2138) زمانیش له‌كیشوه‌ری
ئهفهریقادان
(1313) له ناوچه‌ی زه‌ریای هێمندان
(1064)زمان له‌هه‌ردوو
كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا بوونیان هه‌یه.
من ده‌پرسم، له‌هه‌موو ئه‌و كیبشوهرو وولاَتانهی ئه‌م
زمانانه‌ی به‌سه‌ردا دابه‌شبووه، كام
وولاَت و كام نه‌ته‌وه، هێنده‌ی گهلیكورد خهساردو بێباكه به‌رامبه‌ر زمانه‌كه‌ی؟
من له‌جیاتی خۆم و به‌پێی ئه‌زموون و دنیابینیم، وهلاَمدهدهمهوه، به‌ڵێ
كه‌س له‌ئێمه بێباكترنیه به‌رامبه‌ر به‌زمانه‌كه‌ی خۆی،لێره‌دا داتایه‌كی سه‌یرو
ئامارێكی سه‌رسوڕهێنه‌رتان بۆده‌نوسم، كه له‌سنوری پارێزگای سلێمانی به ئیداره
سه‌ربه‌خۆكانه‌وه، (84) قوتابخانه و خوێندنگه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند بوونیان هه‌یه،
كه‌ژماره‌ی قوتابی و خوێندكاره‌كانیان(38)هه‌زار قوتابی و خوێندكاره، به‌دڵنیایی
له‌هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك زۆر لهمهزیاتره، ئه‌مه جگه له قوتابخانه
ئه‌هلیه‌كان، كه زمانی كوردی وه‌ك پێویست ههربهكارناهێنن، مه‌گه‌ر كه‌سانی دڵسۆز
خۆبه‌خشانه ئه‌و كاره‌بكه‌ن.
ئینجا ده‌كرێ بپرسین، ئه‌م هه‌موو مناڵه عه‌ره‌ب و كه‌سوكاره‌كانیان له‌هه‌رێمی
كوردستان ده‌ژین، بهلاَم ئه‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، چ كار‌و به‌رنامه‌و ڕێسا‌و
یاسه‌یه‌كی بۆئه‌مانه داناوه، سه‌باره‌ت بوزمانی كوردی؟ بێگومان هیچ !
ئاخر ده‌كرا ته‌نها وانه‌یه‌كی كوردی بخوێنرایه و بۆههرقوتابخانهبیهك
مامۆستایه‌كی كورد وانه‌ی بوتایهوه، ئه‌مه نهكفرئهبوو نه به‌ده‌ریش ئه‌بوو
له‌یاساو ده‌ستووری عیراقی، بۆنه‌كرا ؟
له‌لایه‌كیتر له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه سه‌دان خوێندنگه‌ی
ئه‌هلی بیانی كراونه‌ته‌وه، چیكراوه بۆئه‌وه‌ی بكرێته ئه‌رك كه پێویسته هه‌موویان
زمانی كوردی بخوێنن؟
وایلێهاتووه خه‌ڵكی كورد، وازلهزمانی دایك ده‌هێنێت
و مناڵه‌كانی ده‌خاته ناو قوتابخانه‌و خوێندنگه‌ی بیانی و شانازیش ده‌كات كه
كوردی نازانێ، جا به فیزێكی بێ هه‌ستی و له‌خۆبایی ده‌ڵێ: مناڵه‌كه‌م كوردی
نازانێت بنوسێت، ئه‌توانی به‌ئینگلیزی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ی؟
ئه‌مه ڕسوابوون ونهفرهتكردن نه‌بێت له‌خۆی وزمانهكهی
چییه؟
(جاك كیرۆك) هه‌ست به‌مه‌ترسی له‌ناوچوونی زمانی دایك
ده‌كات و ده‌ڵێ: (چونكه ناتوانم به‌زمانی دایكی خۆم بنوسم، ئیتر من وولاَتێكی خۆمم نیه، نیگه‌رانم به‌م بێماڵی
و حاڵیه ترسناكه بۆ هه‌موو فه‌ڕه‌نسیه كهنهدییهكانی ده‌ره‌وه‌ی
وولاَت له‌ئه‌مه‌ریكا).
ئه‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌و گرفته گه‌وره‌یه‌یه، كه ده‌رگیری
زمانی شیرینی كوردی هاتووه، من ئه‌وه
ده‌زانم كه زۆردڵسۆزو خه‌مخۆرانی ئه‌م
زمانه، هاوارده‌كه‌ن و كه‌س گوێمانلێناگرێت.
هه‌موو جیهان بگه‌ڕێ، هیچ شوێنێك نیه كه چوویته ئه‌وێ،
فێربوونی زمانهكهیانت له‌سه‌ر پێویست نه‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ناتوانی هیچ كارێك
بكه‌ی بێ فێربوونی زمانه‌كه‌یان، جگه
له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه نه‌بێت، كه‌س له‌كه‌سه، كه جێیداخه.
كاتی ئه‌وه هاتووه، بێده‌نگ نه‌بین و هاواره‌كانمان بۆمانه‌وه‌ی
زمانه‌كه‌مان و ڕێگریكردن له‌و وه‌یشومه ترسناكه‌ی خهمساردیهمان، بكه‌ین به‌یه‌ك و بڕیاربده‌ین بۆ به‌رقه‌راربوون
و ڕزگاربوونی زمانی دایكمان كهكوردییه، داواله لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی
حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌م، به‌هانای ئه‌م
داوایه‌مانه‌وه بێن و یاسایه‌ك دابنێن بۆپاراستنی زمانی كوردی .
230 جار خوێندراوەتەوە