شاری كه‌ركوك وه‌ك شارێكی كوردستانی وبه‌درێژایی
مێژو، توشی ململانێ بۆته‌وه، له‌گه‌ڵ دوژمنانی كورد، به‌دو هۆكاری سه‌ره‌كی، یه‌كه‌م
ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌م شاره به نه‌وت وایكردوه، دوژمنانی كورد چاویان له‌سه‌ری
بێت، تا خێر‌و بێری ببه‌ن بۆخۆیان، دوه‌م به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی خاكی كوردستان و
خستنه سه‌رخاكی نیشتمانی عه‌ره‌بی، ئه‌وه‌ی مایه‌ی شه‌رمه هیچ كاتێك گه‌لی
كورد‌و لایه‌نه سیاسیه‌كانی باشور، نه‌بونه پاڵپشت و هێزێك تا كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌م شاره بپارێزن، ته‌نها هه‌ر به گوتاری سیاسی له خشته بردن، بانگه‌شه‌یان
بۆ كه‌ركوك كردوه، گوایه كه‌ركوك دڵی كوردستانه، یان كه‌ركوك قودسی كوردستانه،
زۆری تریش، به‌ڵام له ڕاستیدا به‌هۆی بێئاگایی و خۆپه‌رستی و ململانێی ناوخۆیان،
ئه‌و گوتارانه‌ش بیرچونه‌وه، دوای پرۆسه‌ی
ڕزگاری عێراق له‌ساڵی 2003 دا، به‌هۆی نه‌بونی هێزو تێكچون و شپرزه‌یی ده‌وڵه‌تی
عێراق، هێزه‌كوردیه‌كان شاری كه‌ركوك و زۆرناوچه‌ی تریان خسته ژێر ڕكیفی خۆیانه‌وه،
ئه‌وه‌ی جێی سه‌نج و تێڕامان بو، دوای ئه‌وه ده‌ركه‌وت ئه‌و هێزانه به‌ته‌مای
چین، ته‌نانه‌ت پرده‌كان و ناو شار‌و كۆڵانهكانیشیان بهشكرد، ئه‌وه جگه له‌و
مامه‌ڵه دورله مرۆڤانه‌یه‌ی ده‌رهه‌ق دانیشتوانی عه‌ره‌ب و توركمان و كه‌مینه‌كانی
تر ئه‌نجامیاندا، تاوایلێهات، دانیشتوانی شاره‌كه، به كورده‌كانیشه‌وه، ئاواتیان
ئه‌خواست ئه‌و بارودۆخه ناخۆش و سه‌خته تێپه‌ڕبێت و گۆڕانكاریه‌ك بكرێت، له‌ده‌ستی
هه‌ردو حیزب ڕزگاریان بێت، ئه‌وه‌بو له ساڵی 2017 به‌هۆی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمێكی
بێ پلان و بێ پشت و په‌نا، هێزێكی كوردی له 16ی ئۆكتۆبه‌ری هه‌مان ساڵدا، به
نه‌زانانه‌و پیلانی ناحه‌زان شاره‌كه‌یان دایه ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی، له‌وكاته‌وه
كه‌ركوك وه‌ك شارێكی بێنازی كوردستانی كه‌وتۆته به‌ر نه‌شته‌ری به عه‌ره‌بكردن،
وه‌ك كاری هه‌میشه‌یی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆسه‌ر ئه‌مشاره.
شاری كه‌ركوك یه‌كێكه له كۆنترین شاره‌كانی
عێراق ڕه‌گ و ڕیشه‌ی مێژویی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌رده‌می شارستانی سۆمه‌ری، نزیكه‌ی
40% نه‌وتی عێراق و 70% گازی سروشتی پێكده‌هێنێت.
ئه‌مشاره له‌ساڵی 1927 یه‌كه‌م بیره نه‌وتی باباگوڕگوڕ، نه‌وتی لێده‌رهێنراوه، له‌و كاته‌وه ئه‌م شاره بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی
گرنگی ئابوری و بازرگانی هه‌مو عێراق، جگه له‌وه كه‌ركوك به گاز‌و گۆگرد ده‌وڵه‌مه‌نده.
ئه‌وه‌ی كێشه‌ی شاری كه‌ركوكی گه‌وره‌تر
كرد‌و خستیه چاڵی قوڵی دهرنههاتنهوه، له‌كاتی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراقدا،
به‌ناوچه‌ی جێناكۆك دیاریكرا، كه ئاواتی له‌مێژینه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بوه،
كه ئه‌مشاره، به یاسا له‌هه‌رێمی كوردستان دابڕن، به ماده‌ی 57 و دوایی كرا
به ماده‌ی 140 ئه‌وه‌ی ویستیان ئه‌نجامیاندا،
تائێستا كه پێنج كابینه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی ئاڵوگۆڕكراوه، ئه‌و ماده ده‌ستوریه،
وه‌ك خۆی ماوه‌و كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه، چونكه لایه‌نه كوردیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی
خه‌می پۆست و پله‌و كورسی و پاره‌یان هه‌یه‌و به‌ده‌ستكه‌وتی ده‌زانن، كه‌ركوك
و ناوچه جێناكۆكه‌كان به گرنگ دانانێن، هه‌ربۆیه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئه‌مشاره
دانیشتوانی كوردنشینی لێ كه‌م ده‌بێته‌وه‌و بۆ ئه‌وانی تری جێده‌هێڵن، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س و لایه‌نێك ئاماده‌ی ئه‌وه‌ی نیه به‌رگریان لێبكات.
ته‌مه‌نی شاری كه‌ركوك زیاد له پێنج هه‌زار
ساڵ داده‌نرێت، له‌سه‌رده‌می قه‌ڵه‌مڕه‌وی عوسمانی‌دا، ئهمشارهپایتهختی ویلایه‌تی
شارهزوربوه، كه هه‌مو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردو حیزبی
ده‌سه‌ڵات، كه به‌شداربون له دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی دوای پرۆسه‌ی
ڕزگاری ساڵی 2003 كه ڕژێمی به‌عس كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هات.
وه‌ك ئه‌وه وایه ئاگایان له‌مێژو نه‌بێت، بۆچی
حیزبه عه‌ره‌بیه‌كان بۆچونی ئه‌وه‌یان خسته به‌رده‌می كورد كه ئه‌و ناوچانه
نهكوردستان بن و نه سه‌ر به ناوه‌ند بن، به‌ڵكو ناوچه‌ی جێناكۆك بن، تا به یاسا
حكومه‌ت كاری له‌سه‌ر بكات و دانیشتوانه‌كه‌یان بگه‌ڕێنه‌وه و قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه،
ئه‌وشیان نه‌كرد، چونكه وه‌ك پێویست جه‌ختیان له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده ده‌ستوریه
نه‌كرده‌وه.
ئه‌گه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خواسته‌ی عه‌ره‌بی
عێراقی كوردیش داوای بكردایه، هه‌مو ئه‌و یاسایانه‌ی له‌سه‌ر كه‌ركوك ده‌ركراون
هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه، ئه‌وكات، هه‌رسێ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و كهلارو كفری ده‌خرانه‌وه
سه‌ر كه‌ركوك، له‌و كاته‌شدا هه‌مو سه‌ر ژمێری و ڕاپرسیه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی
كورد كۆتایی ده‌هات، چونكه ساڵی 1975 له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر،
كه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی عێراق بو، به پلان و به‌رنامه‌یه‌كی نه‌خشه ڕێژكراو هه‌ردو
قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لاری خسته سه‌ر پارێزگای سلێمانی، قه‌زای كفریشی
خسته سه‌ر دیاله به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی نفوسی كورد له‌كه‌ركوك.
(( به‌پێی فه‌رمانی ژماره(608)ساڵی (1975)كه له‌به‌رواری 6ی 11ی
1975 ده‌رچوه، پشت به‌ستن به بڕگه‌كانی ماده‌ی پێنجه‌می یاسی پارێزگا ژماره159
ی ساڵی 1969، وه‌ك هه‌مواركراو، به‌پشت به‌ستن به‌و نوسراوانه‌ی كه له‌لایه‌ن
وه‌زیری ناوخۆ پێشكه‌شكراون، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌مان پشتڕاست كرده‌وه:
1- جیاكردنه‌وه‌ی قه‌زای دادوه‌ری چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار له‌پارێزگای كه‌ركوك و
لكاندنیان به پارێزگای سلێمانی
2- جیاكردنه‌وه‌ی قه‌زای كفری له‌پارێزگای
كه‌ركوك و لكاندنی به قایمقامیه‌تی دیاله ، وه‌زیری ناوخۆ ئه‌م فه‌رمانه جێبه‌جێ
ده‌كات
له‌به‌غداد له‌دوه‌م ڕۆژی مانگی زولقه‌عده‌ی ساڵی 1395 كههاوتایه له‌گه‌ڵ ڕۆژی شه‌شه‌می تشرینی دوه‌می
ساڵی 1975 نوسراوه ، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌كر، سه‌رۆك كۆمار))
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێداوه، ده‌قی فه‌رمانی دورخستنه‌وه‌و لابردنی هه‌ردو قه‌زای ( چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار)ه بۆسه‌ر سلێمانی و قه‌زای كفریش بۆسه‌ر
پارێزگای دیاله).
كه‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد له نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌زاكانی
(كه‌لار،كفری، چه‌مچه‌ماڵ) و دابڕینیان له كه‌ركوك، وایكردوه، كورد ببێته كه‌مینه
و خه‌ونی به‌عه‌ره‌بكردن و داگیركردنی ئه‌و شاره، بۆ ئه‌به‌دی چه‌سپاوه،
چونكه ئه‌وان به پلان و به‌رنامه‌ی زۆر
ورد كاریان بۆ كردوه، له ساڵی 1975 وه به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد، زۆر خه‌مساردانه كاریكردوه‌و نه‌یتوانی ئه‌و ئامانجه گه‌وره‌یه‌ی كورد ده‌یان ساڵه خه‌ونی پێوه ده‌بینێ به‌دیبێنێت.
434 جار خوێندراوەتەوە