له‌ناو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا، ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌یه و ئامانج به‌دیدێنێت، شێوازی مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ قوتابی و خوێندكاران‌دا، چونكه له‌ڕووه زانستیه‌كه‌یه‌وه، هه‌موو كارێك كاردانه‌وه‌ی هه‌یه.
له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا جگه له فێركردن، ئه‌ركێكی گه‌وره‌تر له‌سه‌ر
مامۆستایانه، ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌ویش په‌روه‌رده‌كردنه، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش پێویستی
به توانای بیر‌و پلانی زانستی و مامه‌ڵه‌ی
دروست هه‌یه، له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی، لێره‌وه كه‌سێتی مامۆستای
سه‌ركه‌وتوو ده‌رده‌كه‌وێ، به مامه‌ڵه‌یه‌كی ڕاست و دروست، له‌گه‌ڵ قوتابی و
خوێندكاردا، گرنگیدان به لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی
و ده‌روونی پاشان بایه‌خدان به گه‌یاندنی زانست و زانیاری، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به‌هۆی پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی خوێندن، ئه‌نجام ده‌درێ، ئاكامه‌كه‌شی گه‌یشتنه به‌و كۆمه‌ڵگه شارستانیه‌ی خه‌ونی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانی تێدا به‌دیدێت.
بۆیه (كامل ده‌روێش 1927- 1993) نوسه‌ر و په‌روه‌رده‌كاری لوبنانی ده‌ڵێ:
(خۆری هه‌ر شارستانیه‌ك بدره‌وشێته‌وه، تیشكه‌كانی
مامۆستایانن)، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه، به‌بێ ڕۆڵ و كاریگه‌ری مامۆستایان
له گه‌شه پێدانی كۆمه‌ڵگه و گۆڕانكاریه‌كان، زۆر مه‌حاڵ و ئه‌سته‌مه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه،
ئه‌گه‌ر كارئاسانی و هاوكاری و پشتیوانی مامۆستایان بكرێت، گه‌یشتن به‌و
ئامانجه باڵایه زۆر ئاسانه، هیچ كات
نابێته به‌رده‌كه‌ی سیزیف، ئه و ڕۆمانه‌ی ئه‌لبێركامۆ، ئاماژه به ڕه‌نجی بێهوده‌و بێ
ئاكامی، مرۆڤ ده‌كات، به‌دڵنیایی تاكه
ده‌رچه بۆ ده‌رباز بوون، له ڕه‌نجی بێهیوایی و گه‌یشتن به ئارامی تاك و كۆمه‌ڵگه، ته‌نها ده‌رمانه‌كه‌ی لای ئه‌و پزیشكه‌یه كه ناوی
مامۆستایه، ناكرێت، مامۆستاش شانی له
به‌رپرسیارێتی داماڵرێت و ئه‌ركه‌كه ته‌نها
بخرێته سه‌ر لایه‌نه‌كانی تر، مامۆستا له‌سه‌ریه‌تی به‌به‌رنامه‌و پلانی زانستی و به ڕوویه‌كی گه‌شه‌وه و دڵێكی
فراوان و خۆشه‌وه، به مامه‌ڵه‌یه‌كی مرۆڤدۆستانه و به شێوازی نه‌رمونیانی و
ئارامی كار بكات، چونكه ئه‌مانه ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی بنیاتنانی ڕێز‌و خۆشه‌ویستی له نێوان خۆی و قوتابیان و خوێندكاران‌دا، فرۆید وای بۆده‌چێت، كاتێ ڕێز‌و خۆشه‌ویستی
له‌نێوان مامۆستا و قوتابی هه‌بێت، دڵنیایی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی فێركردن ده‌كاته‌وه و
به‌ڕوونی هه‌ستی پێده‌كرێت، ئه‌و پێیوایه تاكه هۆكاری فێركردن، خۆشه‌ویستیه،
هه‌ركاتێ ئه‌و كاره ڕه‌نگیدایه‌وه له‌نێوان مامۆستا‌و قوتابیه‌كانی ، بێگومان ئامانجه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ر مامۆستایه ڕۆڵ ده‌گێڕێت، له دیاریكردنی كه‌سێتی مناڵ و
ئاراسته‌ی ده‌كات بۆ ئاینده، بۆیه لای زۆربه‌مان یادگاریه‌كانی مناڵیمان ئه‌و زه‌نگه‌یه، ڕۆژانه دێته ناو بیره‌وه‌ریمان و
كه‌سێتی و هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ی مامۆستاكانمان
له قۆناغه‌كانی ڕابردوودا لێده‌درێته‌وه
و ده‌یانكه‌ینه باس و خواس و حیكایه‌ته
شیرینه‌كانی ته‌مه‌نمان، له‌م باره‌یه‌وه
(فیلۆكسین) ده‌رباره‌ی كاری مامۆستایان و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر داهاتووی كۆمه‌ڵگه
وتوێتی: (مامۆستا ئه‌وكه‌سه‌یه، كه ڕێمان نیشان ده‌دات، ژیانێكی ڕاست و خۆش بژین)، ژیانی خۆش و خۆشه‌ویستی و ڕێز گرتن له‌ناو كه‌سێتی
مامۆستاوه ڕه‌نگده‌داته‌وه‌و ده‌بێته هه‌وێنی كامه‌رانی بۆ ئایندهی خۆشنوودی
نه‌وه‌كانی داهاتوو، به‌ڵام له پرۆسه‌ی
په‌روه‌رده‌ی ئێستادا، ئه‌و گوتاره نه‌كراوه‌ته كردار و كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه،
پێم وانیه، تاوانه‌كه مامۆستا بێت به‌ته‌نها، شێوازی ئه‌و فه‌لسه‌فه كرچوكاڵه
و تێكه‌ڵه‌یه كه سه‌رله‌به‌ری لهكۆڵخۆكردنهوهیه، مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه بڵێن
ته‌نها ده‌رگاكانی قوتابخانه‌كان كراونه‌ته‌وه، بۆیه دۆخی په‌روه‌رده به‌م
ئاسته گه‌یشتوه، كێشه‌ی گه‌وره‌ی په‌روه‌رده
ئه‌وه‌یه گوێ له‌كه‌س ناگرن و سه‌رنج و
تێبینی و ڕه‌خنه‌كانی خه‌مخۆران به‌هه‌ند
وه‌رناگیرێت، چه‌ندین به‌شی په‌روه‌رده‌و یه‌كه هه‌ن كه زیاده‌ن و ئیش دۆزینه‌وه‌یه
بۆ كه‌سانی تر، كه‌ی كۆنفرانسه په‌روه‌رده‌ییه‌كان
له‌م هه‌رێمه گۆڕانكاریان دروستكردوه؟
ئه‌و كۆنفرانسانه، ته‌نها دورینی
كراسه به به‌ری چه‌ند كه‌س و به‌رپرسێك و هیچیتر، كه‌ی له‌ناو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا،كار له‌سه‌ر لایه‌نه
ده‌روونی و ڕوحیه‌كانی قوتابیان كراوه؟
كام له‌و چیرۆكه به‌هێزانه‌ی دنیای مناڵ خراونه‌ته ناو پڕۆگرامه‌كانی خوێندن ؟ تا كار
له هه‌ست و سۆزی مناڵان بكات و بكرێته ئامرازی په‌روه‌رده‌ی ڕوحی و لایه‌نی سۆز‌و هه‌ست به‌ئاراسته‌ی خۆشویستن و ڕێزگرتنی ئه‌وانیتر،
كه‌ئه‌مانه كاریان له‌سه‌ر نه‌كرابێت، ئه‌ركه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی مامۆستایان و پێویسته بزه‌و زه‌رده‌خه‌نه و پێكه‌نین و خۆشه‌ویستی ببه‌خشن به
قوتابیان و روح و هه‌ستیان ئاراسته بكه‌ن ، تا نیشتمان پڕبێت له پێكه‌نین و خۆشه‌ویستی
و دووربكه‌وینه‌وه له‌م غه‌م و ئازاره‌ی
ژیانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانی داگیركردووه.
1001 جار خوێندراوەتەوە