هه‌مومان ئه‌و ڕاستیه
ده‌زانین، كه سێكته‌ری په‌روه‌رده، وه‌ك تۆڕێكی فراوانی کۆمەڵایەتی گه‌وره، هه‌مو كۆمه‌ڵگه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م تۆڕه، پێویستی به پلانی هه‌مه جۆری زانستی و هونه‌ری هه‌یه، هه‌ر
كات به‌باشی و دڵسۆزی بیر له‌م سێكته‌ره كرایه‌وه، ئه‌وه نیشانه‌ی خواستی گه‌شه‌كردنی هۆشیاری و زانستی ئه‌سه‌لمێنێ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، پشتگوێخستن
و ئاوڕنه‌دانه‌وه لێی، هه‌نگاوه بۆ دواخستن و پاشكه‌وتویی وهێشتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه،
له‌و ئاسته خراپه جێگیره دواكه‌وتوه‌یدا.
زۆرنمونه‌ی گه‌ش و زیندو،
له‌مێژوی هاوچه‌رخدا به‌رچاون، ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن، كه په‌روه‌رده كۆڵه‌كه
و به‌ردی بناغه‌ی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و ڕونی كۆمه‌ڵگه‌یه، له هه‌رێمی
كوردستان، ئه‌م سێكته‌ر و كایه گرنگه‌ی ژیان، نه‌ك به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه، بگره كراوه‌ته تاقیگه‌یه‌ك بۆ به‌ئایدۆلۆژی
و له‌قاڵبدانی تاكه‌كان، ئه‌ویش به‌هۆی
بێ پلانی و كاركردنی خراپ به‌ئاراسته‌ی وێرانكردن.
هه‌ژمونی هه‌ردو ئایدۆلۆژی
ئیسلامی سیاسی و حیزبه ده‌سه‌لاَتداره‌كانی كوردستان، له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردودا، به‌رچاوه، له‌م ململانێ
و كێبەر‌كێی سه‌پاندنی ئایدۆلۆژیا له‌ناو په‌روه‌رده‌دا، زه‌ره‌رمه‌ندی
یه‌كه‌م ، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بوه، له‌بونی
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و هه‌مو به‌ش و یه‌كه‌كانیدا، جێی داخ‌و هه‌ڵكێشانی هه‌ناسه‌ی
ساردی بێ ئومێدییه، به‌سه‌ر ئه‌م هه‌مو كه‌سه شاره‌زاو نوسه‌رو توێژه‌رو لێكۆڵه‌ره‌ی وه‌زاره‌تدا، بیرۆكه‌و پلان و ئامانجه
بالاَكانی په‌روه‌رده، بخرێنه لاوه‌و كاریان پێنه‌كرێت، له‌جێی ئه‌مانه، حیزبه‌كان
به‌ناوی بۆرد‌و ڕێكخراو كۆمیته‌و ناوچه‌و هه‌مو ئۆرگانه‌كانی تری حیزبه‌كان به‌گشتی،
ڕۆڵبگێڕن و چۆنیان بوێ وابكه‌ن، ئه‌مه وێرانكردن نه‌بێ چییه؟
حیزب هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌ڵمه‌تێكی ڕاگه‌یاندن بكات، به‌ناوی به‌رگریكردن له‌وانه‌یه‌ك، چه‌ند
مانگێك به هه‌مو كادر‌و به‌شه‌كان تا ده‌گاته
كه‌سی یه‌كه‌می حیزب، دێن ئه‌یانه‌وێ، ئه‌جێندای ته‌سكی خۆیان له‌ناو پرۆسه‌ی
په‌روه‌رده، جێگیربكه‌ن، كه ئه‌مه بۆ هه‌مو ئایدۆلۆژیه‌كان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌و
زه‌قه، چونكه ناكرێ منالاَن به بابه‌تگه‌لێك سه‌رقاڵبكرێن، كه له‌ڕوی په‌روه‌رده‌ییه‌وه،
نه‌شیاو نه‌گونجاون، به‌پێی ئه‌زمون له‌هه‌ردو جۆری بیری ته‌سك و ده‌ستخستنه
ناو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌م بینیوه، هه‌م له‌لایه‌ن حیزبه به‌ناو قه‌ومی و عیلمانیه‌كان،
كه ده‌سلاَتدارن و زۆر كاری خراپیان كردوه، هه‌م حیزبه به‌ناو ئیسلامیه‌كان،
به‌ئێستاشه‌وه هه‌ردولا له‌م كاره‌یاندا به‌رده‌وامن، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردی خاوه‌ن كه‌لتورو ڕۆشنبیری ئایینی و كۆمه‌لاَیه‌تی خۆیه‌تی، پێویسته به
شێوازێكی زانستی و په‌روه‌رده‌یی ئه‌م نه‌ریت و ڕۆشنبیریه كۆمه‌لاَیه‌تیانه، ئاوێته و ئاوێزان بن له‌گه‌ڵ پڕۆگرامه‌كانی
خوێندن و ڕه‌چاوی ته‌مه‌ن و ئاستی گه‌شه‌كردنی
هزرو توانای وه‌رگرتنی ئه‌و بابه‌تانه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌وشت و كرداری
تاك، به‌لاَم ئه‌وه‌ی بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی ئه‌م هه‌مو ئاڵ‌و گۆڕ‌و داهێنانه گه‌ورانه له‌جیهاندا به هۆی سۆشیال‌میدیا
و تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی زو به ئێمه‌و جیهان ده‌گات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ
كارمان لێناكات و ده‌رس و په‌ند وه‌رناگرین، وته‌یه‌ك هه‌بو، ده‌یوت: (ئه‌گه‌ر حیزب
له‌ده‌رگاوه چوه ژور، زانست له په‌نجه‌ره‌وه، ده‌ڕواته‌ده‌ر).
جاران مامۆستا و فێركاره‌كانی
كورد به‌گیانێكی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی
و خۆشه‌ویستییه‌وه، كاریان له‌سه‌ر په‌ره‌وه‌رده ده‌كرد، چه‌ندین سرودی جوانیان،
ده‌خسته ناو هزرو بیری منالاَنی كورده‌وه، كێ ده‌توانێ له یاده‌وه‌ری خۆیدا، ئه‌و سرودانه بسڕێته‌وه؟
خوایه وه‌ته‌ن ئاواكه‌ی
، چه‌ند دڵگیروشیرینه
ئاوی كه‌وسه‌ره، خاكی
گه‌وهه‌ره، پڕ له گوڵ و نه‌سرینه.
ئه‌گه‌ر به‌وردی له‌م
سروده جوانه ورد بینه‌وه، كه (فایه‌ق بێكه‌س) نوسیوێتی، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی
له‌ڕابردو قوتابی بون، ئه‌م سروده‌یان ئه‌زبه‌ره، ئه‌م سروده، له‌پڕۆگرامی وانه‌كانی
خوێندنیشدا نه‌بوه، ته‌نها مامۆستاكان به‌هه‌وڵ و دڵسۆزی خۆیان كاریان بۆكردوه،
له‌م نمونه‌یه‌وه ڕۆڵی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده
ده‌كرێ، باشتر ببینرێت، مامۆستایانی ئه‌وكاته، چونكه له‌قاڵب نه‌درابون به ئایدۆلۆژیای
ته‌سك، كاریان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌و فیًركردن
ده‌كرد، ئێستا حیزبه‌كان به‌مه‌رام و نیازی خراپیان، په‌روه‌رده‌یان به‌رو ئاقاری
كێوی هه‌زار به‌هه‌زار، به‌ره‌و لێواری، خستنه‌چاڵی نه‌مان بردوه، كێڵگه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یان، وێرانكردوه .
381 جار خوێندراوەتەوە