ژمارەی کوژراوان و
برینداران لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و غەززەدا ژمارەیەکی زۆری تێپەڕاندو و ژمارەیەکی زۆر بارمتە و دیل گیراون کە
هەندێکیان هاوڵاتییانی سیڤیل لە نەتەوو و رەگەزی جیاواز. ئەو وێنانەی لە میدیاکانەو ئەبینرێت وا چاوڕوان دەکرێت
ببێتە هۆی فراوانی شەڕەکە و لە ئەنجامدا
کوژرا و برینداری زیاتری لێبکەوێتەوە.
فراوانبون و گەورەبونی شەڕەکە بازاڕی نەوت زیاتر ئەلەرزێنیت
دوای شەڕی روسیا و ئۆکرانیا کە نرخی نەوتی
بەرزکردوەتە و دوای ئەوەی جیهان لە پەتای کۆڤید-19 هاتە دەرەوە. بەرزبونەوی نرخی
نەوت دەبێتە هۆی زیادکردنی هەڵاوسان و کەمکردنەوی گەشەی ئابوری جیهان کە بەردەوام
لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زیاتر دەبینرێت. سەرەڕای ئەوەی کە ئابوری جیهان بەرەو پاشەکشە
دەڕوات.
7ـى ئۆکتۆبەر شۆکێکی
گەورەبو بۆ ئیسرائیلییەکان کە رێکخراوی حەمماس
توانی بچێتە ناو شارە سنورییەکانەوە و
چەندین کاری کوشتار و بەدیلگرتنی سەرباز و هاوڵاتی سیڤیل بکات کە لە مێژوی ئیسرائیلدا گەورەترین زیان بو
لە هێرشی یەک رۆژەدا بۆسەر ئیسرائیل. بە گەڕانەوی حەمماس بۆناو کەرتی غەززە
ئیسرائیل دەستی کردوە بە هێرشی ئاسمانیی و هەتا ئیستاش بەردەوامە کە زیانێکی
زۆری گیانی و ماڵی داوە لە غەززە.
ئەوی پێشبینی دەکرێت سێ سیناریۆ هەیە کە هەمویان
ئازاربەخشن.
1-شەڕی نێوان هێزە گەورەکانی ناوچەکەئیسرائیل وئێران.
ئەگەر شەڕ لە نێوان ئەم دو دەوڵەتەدا روبدات ئەوا
زیانی کوژراوان و بریندران وێرانکاریی وڵاتەکە زۆر گەورە دەبێت و کاریگەریی گەورەی
دەبێت لەسەر ئابوری جیهان، هەرچەندە ئیران بە فەرمی خۆی بێبەری کرد و لەوەی کە بەشداربوبێت
لە هێرشەکەدا، بەڵام بەڵگە هەیە کە ئێران چەندین ساڵە پشتیوانی لە رێکخراوی حەمماس دەکات کە بە رێکخراویکی
تێرۆریستی ناسراو لەلایەن ئەمریکا و ئەوروپا و ئەم بەڵگانە وا دەکات کە ببێتە هۆی
هەڵگیرسانی راستەوخۆی شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و ئێراندا. لە 20%
نەوتی جیهان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و دەخرێتە بازارەکانی جیهانەوە و بەربەست
دروست دەبێت هەرچەندە سعودیە و ئیمارات توانای زیادکردنی بەرهەمیان هەیە، بەڵام لە حاڵەتی شەڕی نێوان ئەو دو وڵاتەدا نەوتی ئەو
ناوچەیە لە تەنگەی هورمزە-وو تێدەپەڕێت. کە دەکەوێتە نیوان نیمچە دورگەی عەرەب و ئیرانو ( تەنگەی هورمز)
کاریگەریی گەورەی هەیە لەسەر بازاڕی نەوت
لە رابردودا ئێران بەردەوام هەڕەشەی داخستنی ئەم تەنگەیەی کرد.
ئەو کاتە شەڕەکە
کاریگەری تەواوی دەبێت لەسەر بازاڕی نەوت و بازرگانی جیهان و لەم حاڵەتەدا نرخی نەوت بەرزدەبیتەوە بۆ 150
دۆلار / بەرمیل ئەمەش دەبیتە هۆی زیادبونی
هەڵاوسان بۆ 6.7% بەرزئەکاتەوە و لەساڵی داهاتودا کاریگەریی دەبێت لەسەر گەشەی
جیهانی و دایدەبەزێنێت بۆ( 1.7%) کە ئەمەش نزمترین گەشەی ئابوری جیهان دەبێت
لە (4) دەیەی رابردودا و دەبیتە هۆی
کەمکردنەوی بڕی بەرهەم بە بڕی (1) تریلیۆن
دۆلار بەمەش ئابوری جیهان دەخاتە ناو پاشەکشە وئەنجامەکەی هەڵاوسانی بەرز و کەمکردنەوی
خەرجییەکانی بەکاربردن و لەدەستدانی هەلیکار
و دامرکانەوی ئابوری جیهانە.
2-سیناریۆی شەڕی نمایندەکانPROXY WAR
شەڕەکە فراوانە، بەڵام گەورە نییە لە کاتی هێرشی
زەمینی بۆ غەززە لەلایەن ئیسرائیلە و شەڕەکە فراوان دەبێت لە لایەن حیزبوڵاى لوبنانەوە و میلیشیاکانی سەر بە ئێران
لە سوریا و میلیشیاکانی عێراق و حوسییەکانى سەربە ئێران لەم شەڕەدا. نرخی نەوت
بەڕێژەی (5) دۆلار بەرزدەبێتە و دەگاتە (95) دۆلار وەک لە شەری لوبنان لە ساڵی
2006 دا رویدا و هەڵاوسانی جیهان بۆ ساڵی داهاتو دەگەیەنێتە (5.7% ) و گەشەی
ئابوری جیهان دەگەیەنیتە (2.4%) کە ئەمەش کەمترین گەشەی ئابورییە لە سەرەتای ساڵی
نەوەدەکانەوە، بێجگە لە قەیرانە داراییەکەی ئەمەریکا و سەردەمی کۆڤید – 19.
3-شەڕی کەمکردنەوە
ئەم سیناریۆیە لە
هەمویان با شترە، چونکە تەنها ئیسرائیل و غەززە دەگرێتەوە، بەڵام ئەمە زیانی گیانی دەبێت وەک ئەوەی لە 2014 دا رویدا ئەوکاتە زیاتر لە 2000 فەڵەستینی
کوژران و ئابوری غەززە وێرانکرا زیانی بۆ سەر ئابوری جیهان نەبو.
لە ئیستادا
ئابوری جیهان توشی چەند شۆکێک بو، دوای هاتنە دەرەوی لە پەتای کۆڤید-19 شەڕی روسیا و ئۆکرانیا
دەستیپێکرد و جیهان توشی هەڵاوسانێکی زۆر بوو و رێژەی سودی بانکی زۆر بەرزبوەتەوە و خاوبونەوی گەشەی وڵاتی چین و و
خاوبونەوی گەشەی جیهان کەمبوەتەوە هەرچەندە هەڵاوسان بەرەو دابەزین دەڕوات، بەڵام شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کێشەکان خراپتر دەکات.
سەرچاوە
ئەسۆشییەیتد پرێس
بلومبێرگ
105 جار خوێندراوەتەوە