لەسەر درێژکردنەوەی داخستنی فڕۆکە خانەی سلێمانی
چۆن وەڵامی تورکیا بدرێتەوە
ئەردۆگان دیکتاتۆرێکی دڵڕەقە بۆ فریودان و جوڵاندنی هەستی نەتەوایەتی تورکەکان و ئیسلامییە ئاک پارتیەکان ئامادەیە هەموو شتێک بکات تا ڕادەوەستێنرێت، سیاسەتی ئەردۆگان ناسراوە بەوەی(aggressive and non continues)، واتا( شەڕانی، بەڵام بەردەوام نەبوون)، ئەم جۆرە پۆڵیسیە لە ناوەندە توێژینەوەکاندا ئەردۆگانی پێناسراوە، واتە کاتێک ئەردۆگان بەرامبەری ڕادەوەستیت، ئەردۆگان ئیتر دەوەستێت، ئەوە نیە کە هێرشبکات. بۆ نمونە لەشەڕی لیبیادا ئەردۆگان زۆر هاواریکردو وتی "بەشی باکوری لیبیا دەگرین کە پشتیوانی لە حکومەتی لیبیا دەکرد. بەڵام (عەبدفتاح سیسی) سەرۆکی میسر ووتی تورکیا پەلاماری ئەو ناوچەیە بدات ئەوا لە شكری میسر دەچیتە ناو لیبیاوەو شەڕ هەڵدەگیرسێنێت لەگەڵ تورکیادا، ئەوە بوو ئەردۆگان دوایی بەناچاری هیڕشی نەکرد و ڕاوەستا، ئەردۆگان ماوە ماوە دەڵێت ئێمە ئەو جەزیرانەی ئەو بەری دەریای ئیجە خاکی تورکیایە و داگیری دەکەین بەڵام کە یۆنانییەکان بەتوندی وەڵامی دەدەنەوە و تەنانەت بنکەی سەربازیان لەو جەزیرانەدا جێگیرکرد ئەردۆگان پاشەکشەی کرد.
لەسەر کەیسی ڕۆژنامەنوس (جەمال قاشوخجى) زۆر بەتوندی دژایەتی سعودیەی کرد، بەڵام سعودیەکان بە نزیکەی هەموو بازرگانی خۆیان لە گەڵ تورکیادا ڕاگرت تا ئەردۆگان بە ناچاری داوای لە سعودیە کرد پەیوەندیەکان ڕێکبخاتەوە لەگەڵ تورکیادا، ئەوە بوو شازادەی سعودیە بای (5 )ملیار دۆلار وەبەرهێنانی کرد لە لیرەی تورکی بەردەوام دابەزیویدا .
(Appeasement Policy ) واتا سیاسەتى دڵنەوایى، یەکێکە لەسیاسەتە خراپەکان لە سیاسەتە نێودەوڵەتیدا بەکار دەهێنرێت، لە نێوەندە نیودەوڵەتیەکاندا( باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا و ئەنجیلامیرکڵی ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا)پێشەنگی ئەم سیاسەتە بوون کە بەرامبەر ( پوتین و ئەردۆگان ) گرتیانەبەر. ئەوە بوو پوتین جەزیرەی قرمی داگیرکرد ، لە ئەنجامی ئەو بێدەنگیەی ئەو دوو سەرکردەیە دا دوای پوتین ساڵی پار پەلاماری ئۆکرانیای دا ئە وشەڕە خوێناویە کە تائێستا بەردەوامە هەتا ئێستا. ئەردۆگان دەستدرێژی تەواوی کردوە بۆ (عێراق ، لیبیا، ئەرمینیا، سۆماڵ و سوریا)، هەروەها بۆ سەر سوریا کە بە ئاشکرا پشتیوانی توند ڕەوەکانی دەکرد لە سوریا بەبێ ئەوەی کاردانەوەیئەمریکا هەبێت لەسەر تورکیا. بەڵام لە ئەنجامی سەرکردایەتی نوێی ئەمریکاو ئەڵمانیا، ئەمڕۆ پوتین و ئەردۆگان دوو سەرکردەی دابڕوان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئابورییەکانیان لە پاشەکشەی گەورەدایە .
هەرچەندە ڕەفتاری ئەردۆگان لە گەڵ حکومەتی هەرێمدا ڕەفتارێکی فەرمی نیە ڕەفتارەکەی لەگەڵ دوو بنەماڵەی دەسەڵاتداری هەرێمدا کاردەکات کە هەریەکەیان ناوچەیەکیان دەستبەسەراگرتوە ، بۆنمونە داخستنی فڕۆکە خانەی سلێمانی لەم ناوچەیەدا و دانە خستنی فڕۆکەخانەی هەولێر مانای وایە رەفتاری رەسمی نیە لە گەڵ حکومەتی هەرێم . بەڵگەش ئەردۆگان لە وتارێکیدا پێش ڕێفۆراندۆمەکەی کوردستان ووتی،" ئیوە خێڵن و نازان دەوڵەت بەڕێوە بەرن"، هەر وەک خێڵ سەیری هەرێمی کوردستان دەکات، بۆیە پێویستە لەسەر خەڵك و دەسەڵاتی ئەم ناوچەیە ئیتر تەنها دڵنەوای ئەردۆگان نەدەنەوە بەڵكو بەرامبەری رابوەستن .
بۆ بەرانگاربونەوەی ئەردۆگان پێویستە:
1- بایکۆتکردنی کڕینی هەموو کاڵایەکی تورکیا لەم سنورەدا .
2- دەرکردنی هەمووجۆرە کاروبازرگانیو پیشەسازی تورکی لەم ناوچەیەدا.
3- کردنە دەرەوەیهەموو دەزگا ئیستخباراتییەکانی تورکیاو بڕینی هەموو پەیوەندیەک لەگەڵ حکومەتیتورکیا، ئەگەر فڕۆکە خانەی سلێمانی دابخرێت بۆ ئۆفیسی ڤیزەی تورکیا هەبێت لەم سنورەدا.
4- داخستنی هەموو قوتابخانە تورکییەکان و کلتوری تورکیلەم ناوچەیەدا .
بۆیە تەنها ڕێگە وەک چۆن سعودییەکان هەموو بازرگانیەکیان ڕاگرت لە گەڵ تورکیا دا نەیانهیشت هیچ شتومەکێکی تورکیا بێتە ناو سعودیە، هەرچەند هەناردەی تورکیا بۆ سعودیە لە ساڵی (2021)دا تەنها (274) ملیۆن دۆلار بووە ، بەروارد بەسعودیە تەنها ئەم دەڤەرە بازرگانیەکەی زیاترە لە گەڵ تورکیادا. بۆیە دەسەڵات و خەڵکی ئەم ناوچەیەش پێویستە هەموو چالاکیەکانیان و بازرگانیاکانیان ڕابگرن لە گەڵ تورکیا، بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکان هەتا تورکیا بگەڕێتەوە بۆ لای کوردستان پەیوەندیەک لەسەر بەرژەوەندی هاوبەش و بازرگانی و یاسا نێو دەوڵەتیەکان دابمەزرێت.
2201 جار خوێندراوەتەوە