حیزبوڵای عێراقی دەنگۆی
چەكدانان ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت: ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو میدیایانە دەگرنەبەر بەناوی
ئەوانەوە هەواڵی ناڕاست بڵاودەكەنەوە.
هەواڵ:KNNC
حیزبوڵای عێراقی لەڕاگەیانراوێكدا
هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕەتكردەوە كە لەزاری سەركردەیەكی حیزبوڵاوە باسی چەكدانانی
كردو و دەڵێت: ئەو لێدوانانە هیچ پەیوەندییەكی بە پرەنسیپ و هەڵوێستی ئەوانەوە نیە.
حیزبوڵای عێراقی داوای
لە میدیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان كرد ورد و ڕاستگۆ بن لە بڵاوكردنەوەی هەواڵ و
زانیارییەكانیان لەسەرچاوەی ڕاستەقینەوە وەربگرن، جەختی كردەوە هەر لێدوانێك لەلایەن
محەمەد محی وتەبێژی فەرمی و جەعفەر حسێنی وتەبێژی سەربازیی حیزبوڵای عێراقی نەدرێت،
درۆیە و ناڕاستە.
حیزبوڵای عێراقی دەڵێت:
مافی خۆیانە ڕێكاری یاسایی بگرنەبەر بەرامبەر ئەو میدیایانەی چەواشەكاریی دەكەن و
هەواڵی ناڕاست بڵاودەكەنەوە لەپێناو پاراستنی پێوەرەكانی ڕاستگۆیی و بنەماكانی كاری
ڕۆژنامەوانی.
دوێنێ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، 10 فەرماندەی باڵا و بەرپرسی عێراق
رایانگەیاندوە، بۆ رێگریکردن لە مەترسی پەرەسەندنی ململانێکان لەگەڵ ئیدارەی
دۆناڵد ترەمپ، چەند گروپی چەکداری عێراقی سەر بە ئێران ئامادەن چەک دابنێن، بۆئەو
مەبەستەش لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆیان کردوە و ئەنجامی باشی هەبوە.
123 جار خوێندراوەتەوە