سەرۆكی ئەمەریكا دەڵێت: واشنتۆن
بڕیاری داوە كە باجەكانی سەر چین بۆ لە (125%) بەرز بكاتەوە و ئەو وڵاتانەشی كاردانەوەیەكی
دوژمنكارانەیان بەرامبەر بە سەپاندنی باج بەسەر كاڵاوشمەكە هەناردەكراوەكانیان بۆ
ئەمەریكا نەبوە، بۆ ماوەی (90) رۆژ رابگیرێت.
هەواڵ: (KNNC)
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە
یەكگرتوەكانی ئەمەریكا رایگەیاند: لەبەر ئەوەی چین رێز لە بازاڕە جیهانییەكانی
ناگرێت واشنتۆن بڕیاری داوە كە باجەكانی سەر چین بۆ لە (125%) بەرز بكاتەوە.
دەشڵێت: دەستبەحێ سەپاندنی باج و
رەسمی گومرگی بەسەر چیندا دەخرێتە بواری جێبەجێ كردنەوە و كاتر ئەوە هاتوە چین
تێبگات كە سەردەمی دەستگرتن بەسەر بازاڕەكانی جیهاندا لەلایەن پەكینەوە كۆتایی
هاتوە.
سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد،
بۆ دانوستان لەسەر كەمكردنەوەی رێژەی باج و رەسمە گومرگییە سەپێنراوەكانی كۆشكی
سپی (75) وڵات لەسەرتاسەری جیهاندا پەیوەندیان پێوە كردون.
راشیگەیاندوە؛ رێگەی داوە كە بڕیارەكە
بەسەر ئەو وڵاتانەی هیچ كاردانەوەیەكی دوژمنكارانەیان بەرامبەر بە سەپاندنی باج
بەسەر كاڵاوشمەكە هەناردەكراوەكانیان بۆ ئەمەریكا نەبوە، بۆ ماوەی (90) رۆژ
رابگیرێت.
164 جار خوێندراوەتەوە